كۆتایی یەكێتی و دواین كۆنگرە

كۆتایی یەكێتی و دواین كۆنگرە
لە دوای رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ پارتی تاڵەبانی ئەوە لەبیر كرد كە حزبەكەی فیدراسیۆنێكی چەپەكانە و پێكهاتەكەی فرە جۆڕە، هەر بۆیە لە ساڵی 2009 ئەم حزبە تووشی شەقبوونێكی مەترسیدار بوو، بەشێوەیەك كە ئەگەر پارتی بە فریایی یەكێتی نەكەوتبا یەكێتی پێش كۆتایی ژیانی تاڵەبانی كۆتایی پێ دەهات، بەڵام بەهۆی رێكەوتنی ستراتیژی یەكێتی توانی لەم شەقبونەی دا خۆی بپارێزێت، هەر بۆیە یەكێتی لەم دۆخە سەختە بەهاوكاری پارتی توانی قۆناغی شەق بوون بۆ بەرەدەوامی خۆی درێژە پێ بدات، بەڵام هەر لەم رۆژەوە تاوەكو ئێستا یەكێتی لە قۆناغی بەرگری و مانەوە دایە، تەنها دەیەوێت بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا كەس نازانێت یەكێتی لە رووی مانەوەدا دەیەوێت بە چ رێگایەك دا هەنگاو بنێت؟ ئایا قیادەی دوای شەق بوونی ساڵی 2009 یەكێتی خاوەن چ ستراتیژێكە بۆ مانەوە؟ ئەوە و كۆمەڵێك پرسیار كە تا ئێستا چ لەسەردەمی دواین وێستگەكانی ژیانی تاڵەبانی بەردەست نەبوو، چ لەسەردەمی ئێستای دوای تاڵەبانی بەردەست نیە وەڵامەكەی”.





خاڵی بەهێزی یەكێتی و تاڵەبانی

یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانی یەكێـتی كە توانی مێژوێكی بەهێز سیاسی هەبێت لە نهێنیەكدا دەهات، كە تاڵەبانی قیادەی دەكرد، ئەویش قیادەكردنی ئەو هەموو ناكۆكیەی كە لەناو یەكێتی هەبوو، ئەوەش بوو تاڵەبانی كردە سەركردەیەكی گەورە لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری خوازی كوردستان، ئەویش قیادەكردنی هەموو بۆچوون و ڕا جیاوازەكانی ناو یەكێتی بوو، كە ئاراستەی وای تێدابوو لە دەرفەت دەگەران بۆ لەناو بردنی ئاراستەی تری ناو یەكێتی، بەڵام قوەی تاڵەبانی لەوەدا بوو، كە قیادەی هەموو ئەو ئاراستە جیاوازانەی دەكردوو لە ژێر سێبەری دەسەڵاتی خۆیدا هێشتبوونەوە، بەڵام تاڵەبانی ئەم دونیابینینەی تا ساڵی 2009 درێژەی كێشا، لەوێ بەدواوە یەكێتی لەژێر هەمان ئەو قیادەیەی كە بووە هۆكاری مێژووێك بۆ یەكێتی شەق بوو، بەجودابوونەوەی گۆڕان، لەم رۆژە بەدواوە یەكێتی تووشی هەرەسی سیاسی و باڵباڵێن و تەسفیە بوو، تا ئەم چركەساتە كەسێك نەیتوانی وەك ساڵانی پێشووی یەكێتی بتوانێت قیادەی ئاراستە جیاوازەكانی ناو یەكێتی بكات تا كار وای لێهات كە ئێستا یەكێتی لە قۆناغێكدایە، كە ناتوانێت نە قیادە دروست بكات نە دەشتوانێت درێژەی بەژیانی سیاسی خۆی بدات بێ كێشە، چونكە هیچ هونەرێك لەمانەوەی یەكێتی دا نەماوەتەوە تەنها مووشەخۆری مێژووی خۆی نەبێت وەك قسە باوە گوتراوەكە كە دەلێت یەكێتی لە ئێستادا بۆتە دوكانێكی سیاسیە و خەریكی فرۆشتنی رابردووی خۆیەتی”.

وەك قسە باوە گوتراوەكە كە دەلێت یەكێتی لە ئێستادا بۆتە دوكانێكی سیاسیە و خەریكی فرۆشتنی رابردووی خۆیەتی”.

یەكێتی و كۆتا كۆنگرە

یەكێتی لە دوا وێسگەی ژیانی دایە، چونكە دوای تاڵەبانی یەكێتی تەنها وێنایەكی مووشەخۆری سەر مێژووی سیاسی و خەباتی رابردووی خۆی پێشانداوە، نەیتوانیوە هەنگاو بنێت بۆ ئیدارەدانی سەردەم و لەگەڵ قۆناغەكەدا دەستنەرم بكات، لەو توانایەشدانیە ئەم مۆدێلە شموولیە حزبیە، لە سلێمانی بگۆڕێت، یەكێتی لە ئێستادا جگە لە میدیایەكی ئیفلاس و بەجێماو لە ئاستی هۆشیاری خەڵك و هەرەشەی چەك و تێكدان زیاتر هیچ پرۆژیەكی سیاسی نیە، قۆناغێكی سیاسی ئەوەندە مەترسیداری لەناوەخۆی پەیرە و دەكات، هەر رۆژ هەواڵێكی مەترسیداری لەبارەوە دەخرێتە روو، وەك هێز ناردن بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ سەركوتكردنی خۆپێشاندەران و هێز ناردن بۆ بەغدا و دژی خۆپێشاندان، ئەم هەواڵانە گرینگ نین چەند راست و چەند ناراستن، بەڵام وێنای یەكێتی وای لێهاتووە هەرچی لەسەر بگوترێت ببێتە جێگای باوەری خەڵك، چونكە یەكێتی دوای 16ی ئۆكتۆبەر بیری چوو، دەست بردن بۆ وژدانی نەتەوە بابەتێكی چەواشەكاری میدیایی نیە، تا بەسەری دا تێپەرێت، وە بابەتێكی رۆژیش نیە، تا لە زاكیرەی لاوازی كۆمەڵگەدا نەمێنێت، ئەمە بابەتێكی مێژووی و دەستبردنە بۆ ویژدانی نەتەوە، كاتژمێری سیاسی و مێژوو، لەم رووداوە هەرگیز خۆشنابێت، بەردەوام لە ژمارەی كاتدا زرینگەی دووبارە لێدانەوەی رسمی ئەو خیانەتەیە بۆ خەڵكی كوردستان، بۆیە یەكێتی دوای تاڵەبانی و بەدیاری كراوی دوای 16ی ئۆكتۆبەر لەوەها دۆخێك نیە بتوانێت رێرەوی چارەنووسی كۆتایی هاتنی خۆی بگۆڕێت و بتوانێت بمێنێتەوە”.



هیوا هەڵچینن لەژێر ناوی نەوەی دووەمی یەكێتی

تا ئاراستەیەكی روون، نەوەی كۆنی یەكێتی لەژێر قیادەی تاڵەبانی توانیبوویان شارەزایەكی باش بدۆزنەوە لە ژیانی سیاسی حزبی و بەمەدەنی بوون، ئەمەش هیوایەكی هەبوو بۆ یەكێتی كە بتوانێت لە دوای تاڵەبانی مەكتەبی سیاسی یەكێتی درێژە پێدەری یەكێتی بێت، ئەگەر بەلاوازیش بێت، بەڵام بتوانێت مەدەنیەتی حزبی و پێداگری و شارەزایەتی زۆر بدۆزێتەوە لە ژیانی سیاسی سەقامگیر و ئیدارەدانی قەیرانەكان، بەڵام ئێستا نەوەیەك پەیدا بووە، لە وێنا دروستكراوێكی قارەمان لە ناوەرۆك جێگایەكی بەزەین، نەوەی دووەمی یەكێتی لەگەڵ سەر دەرهێنانیان رسمی یەكێتیان بەتەواوی كۆتایی پێهێنا و دەستیان بۆ مەترسیدار ترین هێلی سوور برد ئەویش ئازاردانی ویژدانە نەتەوە بوو بە فرۆشتنی كەركووك و شانازی پێوەكردنیش، ئێستا ئەو نەوەیە، كە ناوی لێنراوە نەوەی دووەمی یەكێتی، جگە لە تێكشاندنی و هەرەشە دابەشكردن و تێكدان، هیچ ئاراستەیەكی سیاسی روونی نیە، رۆژانە لەناوەخۆدا خەریكی تۆمەتبەخشینەوەن بەم سەركردەی یەكێتی و بەم سەركردەی یەكێتی و تۆمەتباریان دەكەن بە پارتی بوون بە بابەتی ئەخڵاقی هەرەشەیان لێدەكەن، لەئاستی حزبیش خاوەن هیچ روئیایەكی قیادی نین، تەنها بیر لەسەركردەبوون دەكەنەوە، وەك میراتگر، بەردەوام میدیاكانیان پڕ كردووە لە شوپهاندنی خۆیان بە سەركردەكان، ئەمەش زیاتر لە بابەتێكی هونەر و حەزی بەنموونە بوونە، لە دونیا سیاسەتدا جێگایەكی بۆ نیە”.





ئێستا ئەو نەوەیە، كە ناوی لێنراوە نەوەی دووەمی یەكێتی، جگە لە تێكشاندنی و هەرەشە دابەشكردن و تێكدان، هیچ ئاراستەیەكی سیاسی روونی نیە



نەوەی دووەمی یەكێتی لە 16ی ئۆكتۆبەر بەرنەفرەت كەوتنی خۆیانیان لە ویژدانی نەتەوەدا بە دەستكەوت بینی، ئەم باجە سیاسی و دادگایەی كە گەل دەیكات، بابەتێكی سەردەم نیە، تا بەكلیكێك لە فیسبووك بهێتە دی، ئەمە بابەتێكی درێژماوەیە و بە كات كۆتایی بە بونیان دێت، چونكە هیچ سەركردەیەك لەو پەری بەهێزیەوە، ناتوانێت بەردەوام بێت كاتێك دەست بۆ ویژدانی نەتەوە دەبات، جگە لەم رووداوە رەشەی مێژوو كە لە ئۆكتۆبەری 2017 روویدا، ئەم نەوەیە، ئەگەرسەیری دیمەنە سیاسیەكان بكەین، لەوە تێدەگەیت جگە لە هات و هاوارێكی ناتەندرست لەرووی زانستی سیاسی و سۆسۆلۆژی هیچ روئیایەكی سیاسی نیە، وە لەهەمانكاتدا دەركەوتەی وێنەی گورگێكی برسیو بۆ كورسی پێشان دەدات، بەڵام پرسیار ئەوەیە ئایا هیچ رووئیایەكیان هەیە بۆ قیادەكردن و مانەوەیان لەسەركردایەتی یەكێتی دا؟ ئەوە بێگومان روئیا و دونیا بینینی سیاسی ئەم نەوەیە كە بەم مێژووە رەشە دەستی پێكرد، هیچ ئاماژەیەكی تێدا نیە، كەوایە نەوەی دووەم جگە لە كارەساتێك بۆ یەكێتی دوایش بۆ كوردستان هیچی تر نیە، رۆژان و ساڵانی بەردەمیشمان شایەدی ئەوە دەدەن، كە ئەمانە دوا مەشهەدی یەكێتین و دوا وێنەی یەكێتش دەبن”.



پارتی و نەوەی دووەمی یەكێتی

ئەگەر پارتی بیەوێت خۆی بەهێز بێت و یەكێتیەكی ئەسیر و ویران لەبەردەمی دا بێت، ئەوە بێگومان بێ شك دەبێت پاڵپشتی نەوەی دووەمی یەكێتی بكات، چونكە ئەمانە لاوازترین كەسایەتی سیاسین و دەتوانرێت زۆر بە ئاسانی كوێت بوێت بیان بەیت بۆی، ئەوانە وەك كۆسرەت رەسووڵ جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی گوتەنی لە كاڵفام زیاتر هیچی تر نین، نەك هەر لە بوون و مێژووی یەكێتی بێ ئاگان و لە خاڵی مانەوەیی یەكێتی تێناگەن، بەڵكو كەسانێكی لاسار و هەرزەن كە چۆنت بوێت وا دەیان هاژۆیت، بەڵام ئایا پارتی بۆ ئەوە ناكات؟ ئەوە پرسیارێكە كە بۆ پارتیەكان جێگای سەرسورمانە، چونكە ئەم نەوەیە ئەگەر چی لە پێگەیەكی جێگای بەزەین لەرووی سیاسیەوە، بەڵام ناشكرێت نادیدە بگیرێت، چونكە ئەوانە زۆر بە ئاسانی دەبنە مورتەزەقە، وە زۆر بە ئاسان و بێ هیچ سڵكردنەوەیەك دەست بۆ ویژدانی نەتەوە دەبەن و لەوێستگەكانی سیاسی نەتەوەكەماندا دەست بۆ لێدان دەبەن، ئەوان بۆیان زۆر ئاسانە بەس تەنها بۆ ئەوەی ناویان بهێنرێت، ببن بە مورتەزەقەش زیانی گەورەتر لە 16ی ئۆكتۆبەر لە كوردستان بدەن، بۆیە لەم دیوە پارتی ناتوانێت بەهێزی خۆی لەسەر پشتی ئەم ئەماتۆرانە، بكاتە مەترسیەكی بۆ سەر كوردستان، چونكە ئەم دیمەنە بینرا، لە دوای 16ی ئۆكتۆبەر پارتی وەك یەكەم حزب لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق هاتەوە ناو مەیدانەكە، بەڵام كوردستان %50ی خاكی لەدەست دا، راستە بەهێزی پارتی یەكسان دەبێتەوە بە بەهێزی كوردستان، بەڵام ئەوە بەس نیە، بۆیەشە پارتی ناچێتە ژێر ئەم بیركردنەوەیە”.



كێشەی ئێمە لەناو یەكێتی كێشەی پارە و دەسەڵاتە



بۆچی كۆتا كۆنگرەی یەكێتیە

شەڕی دوای تاڵەبانی شەڕی رووتی دەسەڵاتبووە، شێخ جەعفەر فەرماندەی گشتی یەكەی حەفتا و جێگری ئێستایی سەرۆكی هەرێم لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، لە چركەساتەكانی راگەیاندنی ناوەندی بڕیار، زۆر بەراشكاوانە گوتی كێشەی ئێمە لەناو یەكێتی كێشەی پارە و دەسەڵاتە، بەڵام ئەوەی كە جێگای پرسیارە ئایا دەسەڵاتە بەسە بۆ ئەوەی قیادەی یەكێتی پێ بكرێت؟ بێگومان ئەوە دیمەنێكی مەهزەلەیە كە لەناو یەكێتی تەنها دەسەڵات بۆتە خاڵێكی گرینگ، چونكە كەس بەقەدەر تاڵەبانی لەدەسەڵاتدا نەبوو لەناو یەكێتی، بەڵام كە رێرەوی دەسەڵاتی ناو یەكێتی بۆ حەزی خۆی بەكار هێنا یەكێتی تووشی شەقبوون هات، ئایا ئێسا كەسێك هەیە بتوانێت قیادەی یەكێتی بكات لەنێوان نەوەی نوێ و نوێی كۆن دا؟ ئەگەر سەیری دونیا بینینی هەموو ئەوانە بكەیت كە ئێستا لەناو یەكێتی دان، بە نموونەی قسەكانی شیخ جەعفەر و لێدوانەكانیان لەوە تێدەگەیت یەكێتی لەبەردەم دواین كۆنگرەیە و لە فاتیحای بۆ خوێنراو نزیك بۆتەوە”.
Top