سەرۆکایەتی هەرێم و سیاسەتی سەربەخۆیی کوردستانی
November 25, 2019
وتار و بیروڕا
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان سیاسەتێکی عەیار ٢٤ کوردستانی بەڕێوەدەبات، هەموو پەیوەندی و جوڵەیەک لە پێناو خەڵکی کوردستان دایە، ئەوە بۆیە هەرێمی کوردستان بۆتە چەقی سیاسەتی کوردستان و بەشیکی گرنگی هاوکێشەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تا دێت بایەخ و قورسای هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت و ئاستی پەیوەندی دەوڵەتە زلهێزەکانی جیهان لەگەڵ دۆزی کورد بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر هەڵدەکشێت.
سەردانی مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان، لە ساتەوەختێکدایە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دۆخی گڕگرتن و پەرەسەندنی ململانێ سیاسیی و ئایدۆلۆژی و مەزهەبیەکاندا نغرۆبووە، لەبارچوونی متمانەی هاوڵاتیان بە حکومەت و دەسەڵاتدارەکانی دەوڵەتانی ناوچەکە تا ئاستێکی زۆر مەترسیدار هەڵکشاوە، خۆپیشاندەرە بێ متمانە و چنگ پڕ لە بەرد و گیرفان خاڵیەکان بە گۆڕانکاری قوڵنەبێت لە سیسستمی حکومڕانی بەهیچیتر ڕازینابن، ئەوان کە سەداناین گیانیان لە دەستداو بوونە قوقربانی هەزارانیان بریندار و کەمئەندامبوون لە خۆپیشاندان و ناڕەزایدەربڕین بەردەوامن، ئەم گڕگرتن و هەڵچونە گەورەیە سنوری لوبنان و عیراقی تێپەڕاند و گەیشتە قوڵای ئێران، هیچ جۆرێک لە دڵنیایی نیە بۆ دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە خوێنی خۆپیشاندەران شەقامەکانی ئەوێش سور نەکات! سەردانی جێگری سەرۆکی گەورەتین و لهێزترین دەوڵەتی جیهان بۆ هەولێر لە چرکەساتێکی وەهادا خوێندنەوە و ڕاڤەی گەورە و قوڵ و هەمەلایەن هەڵدەگرێت، لێ گرنگترین خاڵی ئەم پەیوەندی و سەردانە بوونی هەرێمی کوردستانە وەک ئارامترین جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی گڕگرتوو.
چاکسازییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و هەوڵەکانی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووبارە داڕشتنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم و تێپەڕاندنی خەوشوکەموو کوڕییەکان، زامنی پاراستنی ئارامی هەرێم و مسۆگەرکردنی پێگەیەکی دیپلۆماسی باشترن بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان.