تێدەگەن، بەڵام وەک دوژمن وەڵام دەدەن

تێدەگەن، بەڵام وەک دوژمن وەڵام دەدەن
دوژمن و نەیارە سیاسیەکانی ناوخۆ لە مێژووی پارتی گەیشتوون و دوژمن وەک ئەوەی تێی گەیشتووە مامەڵەی لەگەڵ دەکات، نەیارەکانی ناوخۆش تێی گەیشتوون، بەڵام بە تێگەیشتنی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
دوژمن و نەیارە سیاسیەکانی ناوخۆ لە ئێستای پارتی گەیشتوون و دوژمن وەک ئەوەی تێی گەیشتووە مامەڵەی لەگەڵ دەکات، نەیارەکانی ناوخۆش تێی گەیشتوون، بەڵام بە تێگەیشتنی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
دوژمن و نەیارە سیاسیەکانی ناوخۆ لە داهاتووی پارتی گەیشتوون و دوژمن وەک ئەوەی تێی گەیشتووە مامەڵەی لەگەڵ دەکات، نەیارەکانی ناوخۆش تیی گەیشتوون، بەڵام بە تێگەیشتنی دوژمن مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
گرفتی گەورەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد لێرەوە سەرچاوەی گرتووە، مێژووی پارتی لێوانلێوە لە بەرەنگار بوونەوەی سیاسەتی داگیرکاری و ستەمی دوژمنان بووە، دوژمنان لەو بەرەنگاریە گەیشتوون و مامەڵەش لەگەڵ ئەو بەرەنگاریە دەکەن، نەیارەکانی ناوخۆش لەوە گەیشتوون کە مێژووی پارتی پڕیەتی لە بەرەنگار بوونەوەی ستەم و داگیرکاری، بەڵام هاوتەریب لەگەڵ دوژمنان بەگژ ئەو میژووەدا پڕ بەرەنگاریەدا دەچنەوە.
دوژمنان لەوە گەیشتوون ئێستا پارتی پارێزەری ئەو دەستکەوتە بەدەست هاتووانەی کە بە مێژووی بەرەنگاری بەدەستی هێناون، دوژمنان لەو تێگەیشتنەوە بەگژ ئێستای پارتیدا دەچنەوە و دەیانەوێ ئەو دەستکەوتانەی لێ بستێننەوە، نەیارەکانی ناوخۆش لە تێگەیشتنی دوژمنانەوە شەڕی دەستکەوتەکانی کورد دەکەن.
دوژمنان لەوە گەیشتوون بۆ داهاتوو چی لە هەگبەی سیاسی پارتی دایە، لەو تیگەیشتنەوەش شەڕ بە هەنگاوەکانی پارتی دەفرۆشن، نەیارەکانی ناوخۆش لە تیگەیشتنی دوژمنانەوە بوونە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی عێراق و دەیانەوێ پارتیش وەک خۆیان ببێتە پارێزەری یەکپارچەیی خاکی عێراق.
Top