(هەولێر جارێکی دیکە وەک ناوەند)

(هەولێر جارێکی دیکە وەک ناوەند)
٭ سیاسەت هاوکێشەیەکی پێچەوانەی حاڵەتە سۆزداریەکانی مرۆڤەبۆ ئەوەی دیوە گشتیەکانی هەر ڕوداو پێشهاتێک بخوێنیتەوە پێوویستە لەسەروەی ڕوداوەکەوە ووێنەگشتیە ببینیت نەک لەژێرکاریگەری سۆزدا لەگۆشەیەکەوە بینەربیت، لە سەروبەندی خستنی ڕژێمی دیکتاتۆری عێراقەوە تا ئەم ساتەوەختە پێگە هەمەچەشنەکانی هەرێم ڕوەو گەشانەوەوهەڵکشان هنگاوی هەڵگرتوەو کاروانی ئەم پێشکەوتنانە بەردەوامی هەیەو بەردەوام دەبێت

٭ قۆناغی شانزە ساڵی دوای ڕژێم بێ گرێ وگۆڵ نەبوە بەڵام ئەوە بەهێزی هەرێم بوە وای کردوە کە نەبێتە پارویەکی ئاسان بۆ بەغداو ئەوانەشی دەست لەپشتی بەغداد دەدەن باشترین بەڵگەش پەلامارەکانی (۱٦ی ئۆکتۆبەر)بوو کەبەرچاوی دونیاوە بەعەقڵیەتی فاشستی جارانەوە جارێکی دیکە جینۆسایدیان ئەنجامداو بەرەو هەولێرو بۆ کۆتایهێنان بە ئەزموونی حکومڕانی کوردستان ڕێگەیان گرتەبەر وەلێ لەداستانی پردێ لمۆزی دوژمن و دەستەکانی پشتیان شکێنراو خەونی گڵاویان هاوملی گۆڕکرا

٭ ڕەقە هێزی بەرگری پردێ و سحێلاوتلسقۆف و نەرمەهێزی نێچیرڤان بارزانی بەڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی هاوکێشەگەلی گەورەو گرانی لەناوچەکە وەستاندو گۆڕی و ئەزموونی حکومڕانی کوردستانی گواستەوە بۆ قۆناغێکی دیکە ئەم نەرمەهێزە تاهەنوکەش بەردەوامی هەیەو لەقۆناغی تازەدا بەرهەمی گەورەتریشی دەبێت

٭ زۆربوون ئەوانەی دەیانووت ئیتر هەرێمی کوردستان بەردەوام بچوک دەبێتەوەو تاماوە دەبێت خەون بە ڕابردوەبەهێزەکەیەوە ببینێتەوە بەڵام هەرزوو بینیان کە ڕاستە ڕێگەی نەرمەهێز لەماوەیەکی قیاسیدا هاوکێشەکانی پێچەوانە کردەوەو سەرەنجام بەرهەمەکەشیمان بینی

٭ ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو نەک پێگەی دیبلۆماسی هەرێم لاوازنەبوو بەڵکو بوو بە ناوەندێکی گرنگی سیاسی و ترافیکی وەفدەکان و زۆرینەی ئەو وەفدانەی هاتونەتە کە عێراق سەردانێکی خێرایان کردوەو دواتر هاتوون کاتەکانی دیکەیان بەو پەڕی کەماڵی ئیسراحەتەوە بەسەربردوە

٭ سەردانی ساڵی ڕابردووی (دۆناڵدترامپ) بەبێ چونە بەغداد مەسجێکی ڕون بوو کە ئیدارەی ئەمریکا لەلایەک نیگەرانە لەوەی عێراق بەتەواوی مانا تەسلیمی ئێران کراوەو لەلایەکی دیکەش هەڵسوکەوتی سیاسی عێراق پڕیەتی لە هەڵەو کەموکوڕی و گەندەڵی و ووێرانەیەکە بۆخۆیی

٭ ئەمڕۆش نزیک لەسەری ساڵی زاینی جەژنی سوپاس (مایک پێنس) ی جێگری ترامپ بەسەردانێک جارێکی دیکە هاتە سەربازەگەیەکی هێزەکانیان و نەچوە بەغدای پایتەخت و دواتر لسەردانێکی پرۆتۆکۆلی پڕ لەواتاو ناوەرۆکدا سەردانی کرودستانی کردوو زیاد لەچەندجارێک پاڵپشتی ئیدارەو گەلی ئەمریکای بۆ کوردستان و کورد دووپات کردەوە، ئەم سەردانە و بەوگرنگی پێدانە گەورەیە پێمان دەڵێت لەگۆڕانکاری ناوچەکەدا ئەمریکا نەک کوردستان هەر بەئارامی دەمێنێتەوە بەڵکو بەهێزتریشی دەکاتەوە

٭ مایکپێنس و وەفدەکەی هاوڕێی پەیامی کوردستانێکی بەهێزو پارێزراوییان بە باشور گەیاندو لەباشوریشەوە پەیامی پاڵپشتیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دوپاتکردەوە ئەم گۆڕاکاریە نەوعیە پێمان دەڵێت کە هەولێر جارێکی دیکە دەبێتەوە بەناوەندێکی گرنگ و بەهێزی ناوچەکەو بەرەو قۆناغی دیکەش هەنگاو دەنێت


Top