كوردستانی بەهێز..

كوردستانی بەهێز..
كاتێك پارتی دوای كوردستانێكی بەهێز دەكات ، خوێندنەوەی وردی هەیە بۆ رووداو و پێشهاتەكان ، بەو واتایەی كە تەنها لە چوار چێوەی دروشمێكی سادە و بەتاڵ نییە ، بەڵكو راستییەكە كە دەبێ‌ گەلی كورد خۆی بۆ ئامادە بكات .هەروەها كاتێك دوو كەسایەتیی و قوتابی بە ئەزموون بۆ بەرێوەبردنی ئەو دوو جومگەیە ، رادەسپێرێت باش دەزانێت كە چۆن دەتوانێت بەرگەی رووداوە كتوپرٍەكان بگرێت و ببێتەوە .دوو کارەکتەری سیاسیی بەهێز، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی کە لە ژێر ڕێنماییەکانی مەرجەعی کورد، سەرۆک بارزانی لە میحوەری چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندی قەیرانە ئابووری و سیاسییەکاندا توانییان لەسەر ئاستی ئاسایش و ئەمنییەت و گەڕاندنەوەی پێگەی هەرێم بە پلان و دیپلۆماسییەت و سیاسەتێکی نەرم جیهان لەسەر پرسەکانیان بێنە دەنگ، بۆیە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو بەڵێنانەی لە هەڵبژاردندا دابووی، بە کردار جێبەجێیان دەکات. رۆڵی نێچیرڤان بارزانی رۆڵێكی بەهێز و دیبلۆماسیەت بوو، توانی لە ماوەیەكی زۆر كەمدا جارێكی دیكە هەرێمی كوردستان بخاتەوە سەر رێچكەی ڕاست و رۆحێكی دیكە بداتەوە بەر هەرێم و بكەوێتە سەر سكەی دروست و هەرێم بەرەو پێشەوە ببات.خەباتی سیاسی سیاسەتمەدارێكی بەهێز و دیبلۆماتكارێكی نەرم، توانی هەرێم لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكات، پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەتا لەگەڵ وڵاتانی جیهان باشتر بكات و دووبارە بەهێز بكاتەوە.لە ماوەی سەرۆكوەزیرانی دا هەرێم لەرووی سیاسی، ئابووری و بازرگانی گەیشتە وڵاتە پێشكەوتووەكانی جیهان، ئێستاش كە بە نوێنەرایەتی گەلی كوردستان هەڵبژێرداوە چۆن لە رابردوو كاری كردووە كە كوردستان بەهێز بكات، لە یەكەم پەیامی خۆیدا بەڵێنی دا كە هەرێمی كوردستان بەهێزتر بكات، سەرۆكایەتی هەرێم بكاتە چەترێك بۆ یەكڕیزی لە نێوان لایەنە سیاسییەكان. نێچیرڤان بارزانی دەوڵەتمەدار و ئەندازیاری ئاوەدانی، دیبلۆماتكارێكی بەهێز، سیاسەتمەدارانی جیهان، دۆست و نەیارانی بە كەسایەتییەكی سەركەوتوو و بە دیپلۆماتكارێكی پڕ ئەزموون و نەرم ڕەفتار و خاوەن بڕیاری دروست دەبینرێت، باس لە رۆڵ و خەباتی دەكەن، كە بە سیاسەت و دیبلۆماسیەتێكی نەرم توانی هەرێمی كوردستان لە كێشە و قەیرانەكان ڕزگار بكا. دروشمی كوردستانێكی بەهێز لە حكومڕانیدا لە دروشمەوە هەنگاوەكان دەست پێ بكات و بیكات بە كرداری، بۆیەش لە ئێستادا هەمووان چاوەڕوانن كاری نوێ لە حوكمڕانی هەرێمی كوردستان ببینن، بەو پێیەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرێز مەسروور بارزانی، دوو سەركردەی دیار و بە ئەزموون و خاوەن پێگەن لە ئاستی كوردستان و ناوچەكە و جیهان، هاوكات كاری پێكەوەیی نێوان سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران تەنیا هەماهەنگی و هاوكاری نابێت، بەڵكو وەك یەك تیم ئەم ئەركە قورسە دەگرنە ئەستۆ بۆ ئەوەی بیسەلمێنن لە ئاستی ئەو متمانە گەورەیەن كە خەڵكی كوردستان پێی بەخشیون و فاكتەرێكی هەرە گرنگ بووە بۆ بەردەوامی سەركەوتنیان، لە رابردووش بەكردەووە ئەوەیان سەلماندووە، كە هەر دووكیان سەركردەی بەئەزموون و سەركەوتوون، هێزی حكومڕانی لە پێكەوە كاركردن و پێكەوە گونجان بەرجەستە دەبێت، لەژێر سەركردایەتی سەرۆك بارزانیدا، توانیویانە لە رۆژە سەختەكاندا پەنجەرەی ئومێد بەرووی گەل و نیشتماندا بكەنەوە، بۆیە كاتێك خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە سەیری دەست بەكاربوونی كابینەی نۆیەمی كوردستان دەكەن، دڵنیان لەوەی ئەم كابینەیە لەو ئاستەدا دەبێت، كە وەڵامی خواست و داواكاریی خەڵكی بداتەوە، گەیشتوونەتە ئەو باوەرەی كارنامە و هێڵە گشتییەكانی سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەم، بە هەماهەنگی كاری پێكەویی، بتوانێت بەكردار ئاسایش و تەناهی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی فەراهەم بكەن و بەردەوامی بە پرۆسە سەقامگیری سیاسی كوردستان بدەن، لە سونگەی كار و كردەوەی رابردووی مێژووی پڕ لە شانازییان، خەڵكی كوردستان بە چاوی ئومێدەوە لە كار و بەرنامەی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەروانن، زەمینەی سیاسی بەو ئاستە لەبارە كە سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەم، هێڵەگشتییەكانی كارنامە و دروشمی لە پێناو كوردستانێكی بەهێزتر لە گشت سێكتەرە خزمەتگوزاریی و بوارەكانی تردا جێبەجێ بكات. لە هەمانكاتیشدا كوردستان لە هەموو ئەو گەردەلوول و پێشهاتە لە ناكاوانە كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە ، دەپارێزێت .
Top