خەباتی بێ وچان ، كوردایەتی و خۆنەچەماندن ستراتیژی نەگۆڕ
November 19, 2019
وتار و بیروڕا
98 ساڵە، دەسەڵاتدارانی بەغدا هەوڵی قڕكردنی گەلی كورد دەدەن ..یەكێك لەو نەتەوە سەرەكییانەی لەسەر خاكی ڕەسەنی خۆی، سەرەڕای هەموو جیاوازییەكانی لەگەڵ نەتەوەی عەرەب و تورك و فارس تووشی زوڵم و زۆرداری و هەوڵی سڕینەوەی شوناسەكەی بۆتەوە، ئەوا نەتەوەی كورد بوو، بە تەعریب كرا، خاكەكەی بەزۆر لكێنرا بەو دەوڵەتانەی ئێستا بە هەموو شێوەیەك، چ جەسەدی، چ دەروونی، چ سیاسی، چ رۆشنبیری، چ كۆمەڵایەتی و چ ئابورری مافەكانیان پێشێل دەكرێت.99 ساڵە عێراقی موەحەد بە زۆر پێكەوه لكێنراوە، نەتەوەكان بەزۆر تێكەڵی یەكتری كران، ناچار كران هەموویان بە عەرەبی و وەك عەرەب بیر بكەنەوە، ماف و ئازادییەكانیان پێشێل كران، سیستەمە یەك بە دوایەكەكانی حوكمڕانی لە عێراق هەموویان بە جۆریك لە جۆرەكان مافی گەلی كوردیان پێشێل كرد.گەلی كورد نە هیچ خێری لە حوكمی پاشایەتی وەرگرت نە لە حوكمی كۆماری، لە هەر پێنج عەهدەكەی كۆماری عێراقیش لە نێوان ساڵانی 1958تاكو 2018 و پێش روخانی رژێمی بەعس و نەمانی سەدام حوسینی دیكتاتۆر، نە خیری لە عەبدولكەریم قاسم بینی نە لە عەبدولسەلام عارف و عەبدولڕەحمان عارف و نە لە حەسەن بەكرو سەدام حوسێن.جگە لە ماڵوێرانی و ئاوارەیی و ئەشكەنجەو جینۆساید و ئەنفال و كیمیاباران كردن هیچیان بۆ كورد پێنەبوو. سەرەڕای ئەوەی دەوڵەتە زڵهێزەكانی ئەو سەردەم و ئەوانەی بە مەبەستی رزگاركردنی مرۆڤایەتی و پێشێل نەكردنی مافەكانی مرۆڤ و ژێردەستە نەبوون، رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانیان داناو بە سەدان رێككەوتننامەی دوولایەن و چەندین لایەنەیان واژۆ كرد، نقەیان لێوە نەهات و زۆربەی هەرە زۆریان لە بەرامبەر پێشێلكارییەكانی بەرامبەر بە كورد، بێدەنگیان هەڵبژارد.لە ساڵی 2003 و دوای نەمانی رژێمی بەعس و سەر لە نوێ كەوتنە سەر پێی عێراق، ئومێدێك بۆ كورد دروست بوو، بۆیە بە ئارەزوومەندانە و بە یەك رێزی چوویەوە بەغدا، بۆئەوەی هەموو نەتەوەو ئایین و مەزهەبێك و دەنگێك عێراقێكی دیموكراسی دروست بكەنەوە كە لەسەر بنەمای شەراكەتی راستەقینە بنیاد نرابێت.حكومەت و پەرلەمان و دەستووری عێراق دانران و بە زۆرینەش دەنگ بە دەستووری ساڵی2005 درا كورد ستونی سەرەكی سەر پێخستنەوەی عێراقی ئێستا بوو، ئەو عێراقەی كە جارێكی دیكە لە دایك دەبوویەوە، بە داخەوە بە نیوە ئیفلیجی لە دایك بوویەوە، چونكە نەیتوانی كورد، كە ستوونی سەرەكیی سەر پێخستنەكەی بوو، رازی بكات و نیەتی پاكی خۆی پیشانی كورد بدات. دوای 14ساڵیش هەم دیسان دەسەڵاتی بەغدا بە هەمان عەقڵییەتی رژێمەكانی رابردوو و هاوبەش لەگەڵ داگیركەران خۆیان بە ئابڵوقەدان و داگیركردنی و سرٍینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان تاقیكردنەوە ، بەمەش جارێكی تر رووبەرووی بەرگریی قارەمانانەی هێزی پێشمەرگە و گەلی كورد بوونەوە و جارێكی تر تام شكست و ریسوا بوونیان چێشت . بۆیە دەبێ دەسەڵاتدارانی بەغدا و پاڵپشتەكانیان ئەو راستیە بزانن كە ئیتر سەردەمی سرٍینەوەی دۆزی كورد بە سەر چووە و هیچ رێگەیەك لە بەردەم بەغدا نەماوە جگە لە جێبەجێكردنی مافەدەستوورییەكانی چونكە ئەگەر بەغدا بەردەوام بێ لە خۆدزینەوە ، ئیتر دەستی گەلی كورد كراوەیە بۆ بریاردان لە سەر چارەنووسی خۆی ئەمەش مافە و واقعیە ....
پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی سەرۆك بارزانیی بۆ كوردایەتی و سازش نەكردن لە سەر مافەرەواكانی كورد وكوردستان هەمیشە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگر بووە بە كردەوە ، مێژوو ئەو واقیعەی سەلماندووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەو هێزە ڕەگ ئەستوورەیە هیچ ڕەشەبایەک نەیتوانیووە ڕای تەکێنێت، ڕێبازی پیرۆزی پارتی و بارزانی نەمر ئەو ڕێبازەیە لە ناوچەکە و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە بە درێژایی مێژوو هەر بەزیندوویی ماوەتەوەو هەر لەگەشە سەندنیش بووە،ئەم ڕێبازە پیرۆزە تاکە ڕێبازە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژ بەڕۆژ لە گەشەسەندن و بەهێزی دابێت.بەپێچەوانەوە تەواوی ڕێبازەکانی تری عێڕاق و کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لەناوچوون یان بەلەڕو لاوازی ماونەتەوە،،پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کێ بە دژایەتی پارتی بووە پاشا؟کێ بە دژایەتی پارتی شتێکی بەشت کردووەو ئۆخەی لەژیانی خۆیدا کردووە؟ وەڵامەکان ڕوونە تەواوی ئەو کەس و لایەن و ڕژێمانەی دژی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کردووە وەک دایناسوڕ بنەچەیان بڕایەوەو لەناو چوون،،، مێژووی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان و بنەماڵەکانیان دیارە کە چۆن یەک لەدوای یەک فەوتان، لە کوردستانیش ئەوانەی دژایەتی پارتیان کردو خەونی لەناوبردنی پارتیان هەبوو هەموویان خەونەکانیان بردە گۆڕەوەو پارتیان ڕۆژێک لە ڕۆژان بە زەلیلی و لاوازی نەبینی،، هەرچەندە پارتی توشی هەزار هەورازو نشێو بووە بەڵام کاتی بووەو هەڵساوەتەوەو وەک پڵنگ لە گۆڕەپانی کوردایەتی و مەردایتی شوێن پەنجەی دیار بووەو بەبێ ئەو هیچ کارێکی نەباش و نەخراپ سەری نەگرتووە و شکستی خواردووە، پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە لە هەرچواردەورەیدا دوژمن دەوری داوەو بە کۆمەڵ گەلە گورگ و خۆفرۆش پیلانگێڕیان لێ کردووە بەڵام هەر زوو سیحری پیلانگێڕیەکانیان پوچەڵ کراوەتەوەو سەرئەنجام بە بەهێزی پارتی و ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر کۆتایی هاتووە، پارتی شێخەو خودای گەورەی لەپشتە ، هەرکەسێک وویستبێتی دەستی ڕەش و چەوری لە پارتی پارتی بدات خوای گەورە بەگەورەیی خۆی پاراستوویەتی چونکە تاکە نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردە ، چونکە گەلی کورد گەلێکی زوڵم لێکراوو خێر لەخۆ نەدیووە بۆیە تاکە هێز کە لەگەڵ گەل و نیشتمانی کوردستان بێت و هەرگیز پشتی تێنەکات تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئیرادەیەكی پۆڵاییە هیچ كاتێ چۆك بۆ دوژمنان و نەیارانی دا نادات .بۆیە تا زووە ئەو حزب و لایەن و تاقم کۆمەڵەو دەستانەی دەیانەوێت بەدژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بەهێز ببن، یان دەنگ کۆبکەنەوە، یان ناوبانگ دەربکەن و مەکسەبی حزبی و کەسی بەدەست بهێن یان بیانەوێت لە پێگەی پارتی بدەن و ئڕهابی فیکری بڵاو دەکەنەوە وا چاکتر دەست لەدژایەتی پارتی هەڵبگرن چونکە دەست دان لە پارتی سەر ئەنجام شێتیان دەکات، مێژوو شاهیدە بزانن پارتی چەند كۆیلە و خاكفرۆشی تێكشكاندووە و ریسوا كردووە و لە مەیدانی كوردایەتیی و كۆڵنەداندا هەمیشە یەكەمی بێ ركابەرە تا گەیاندنی كورد بە كەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری ...