جێگرەوەی نەوت لەداھاتی ھەرێمی کوردستان

جێگرەوەی نەوت لەداھاتی ھەرێمی کوردستان

وڵاتێکی بەھێز بەندە بەپتەوکردنی ژێرخانی ئابووری و بەدەست ھێنانی داھات لەچەند کەرتەوە کە شوێنگرەوەی یەکتری بن و بنچینەیەکی بەھێز بۆ داھاتی گشتی دابین بکەن ، گەنجینەی دەولەت پێویستە داھاتێکی زۆر بخاتە ژێرخانی ئابوری ھەرێمی کوردستان تاکو ئامادەبێت بۆ ھەر پێشھات و ئاکامێکی لەناکاو وەک ئەو قەیرانە داراییەی کە بەدرێژایی شەری داعش و دوای داعشیش حکومەتی عێراق دژی ھەرێمی کوردستانی بەرپاکرد، ھەرچەندە حکومەتی ھەرێم بەفرۆشتنی نەوت توانی بەشێک لەمووچەی مووچە خۆران و سەرفیاتی بەرەی جەنگ دابین بکات بەلام وەک پێویست نەبوو جونکە ژێرخانی ئابووری ھەرێمی کوردستان بەھێز نەبوو . ھەرێمی کوردستان دوو کەرتی گرنگی تری ھەیە کەدەوانێت شوێنگرەوەی نەوتبن کە کەرتی کشتوکال و کەرتی گەشت و گوزارە سەرەرای داھاتی خالەسنوریەکان و فرۆکەخانەکان و داھاتی تری ناوەخۆیی . کەرتی کشتوکال یەکێکە لەگرنترین و بەرھەم دارترین کەرتەکان بۆ دابینکردنی داھاتی گشتی حکومەت ، پەرەدان بەداچاندنی زۆرترین بەرھەمی دانەوێلە و میوەکان لەگشت پارێزگاکانی کوردستان بەلام بەرێگای ستاندارت و حکومەت سەرپەرشتی بکات بەپلانێکی تۆکمە کەداھاتێکی زۆر بۆ ناوخۆیی ولات و گەنجینەی دەولەت بگەرێنێتەوە لەرێگای ھەناردەکردنی بەروبوومە دانەوێلەیەکان و میوەکان ، وەگرنگی تەواو بدرێت بۆ دروستکردنی کێلگەی پەلەوەر لەدابین کردنی ھێلکەو گۆشت بۆ ناو خۆیی کوردستان و عێراق و ھەنادەکردن بۆ دەرەوەی ولات لەپای ئەمانەش کێلگەی ئاژەداری دابمەزرێن بەمەبەستی شیرو بەھەمە شیرمەنیەکان و گۆشتی سور کە بازاری ناوەخۆ دابگرێت و رێگری بکرێت لەھێنانی لەدەرەوەی ولات . کەرتی گەشت و گوزار کەرتێکی گرنگە گەر حکومەت بەپلانێکی تۆکمەو دارێژێت بۆراکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ ناخۆیی ھەرێمی کوردستان داھاتێکی زۆر دەخەنە بازاری ھەرێمی کوردستان و گەنجینەی حکومەت بازار ئاستی ھەلاوسان بۆ ئاستکی جێگیر دەروات و دەرفەتی کار بۆ چینێکی زۆر لەھاولاتیان دابین دەکات و ولات زیاتر دەناسرێت و گەشەی شارستانیەت و پێشکەوتنیش زیاتر پێش دەکەوێت . کەرتی پیشەسازی کە کەرتێکی تایبەت و گرنگە بۆ حکومەت و ولات ھانی سەرمایە داران بدات بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای بەرھەم ھێنەری پیشەسازی و کارگە و کەرەستەی خاو وپلاستیکی و پیشەسازی بیناسازی کەبەتێچویەکی کەم داھاتیکی زۆر بۆ ناوخۆی ولات و خەزێنەی حکومەت دەگەرێتەوە ئەمەش لەرێگای لێدەرکردنی باجەوە کە دەگەرێتەوە بۆ گەنجینەی حکومەت دەکرێت ، لەسەر حکومەت پێویستە کارئاسانی بکات بۆ کەرتی تایبەت داھێنان و پیشەسازی بکات و ھەولی گەراندنەوەی ئەو کوردستانیانەی کەلەدەروەی ولات شارەزایی تەواویان لە دروستکردنی شمەکی بەکاربردن ھەیە وەک کەرەستەکانی ناومال و بیناسازی ئامێرەکارەبایەکان و ئەلکترۆنیەکان و پیشەسازیەکانی تر وە ھانی کۆمپانیاکانی تری جیھان بدەن کارئاسانی و زەویان پێبدەن لەکوردستان سەرمایەکانیان بخەنە گەر و وەبەرھێنان بکەن بەو مەرجەی کە زۆرترین کارمەندی کوردستانی کاریان پێبدەن و وانەی سەنعاتەکەشیان فێرکەن. حکومەت سەرەرای ئەم دوو کەرتە دەوانێت سود و باج داھاتی تری دەسکەوێت لەرێگای داھاتە سنوریەکان و ناوە خۆییەکان کەپێک دێن لە داھاتی خالە گومرگیەکانی سەرسنورو فرۆکەخانەکان ، وە داھاتە ناوە خۆییەکان وەک باج و رسومات و باجی خانوبەرەو ھەروەھا کرێی کارەبا و ئاو لەگەل رسومات و سەرپێچی ھاتووچۆی ھەرێمی کوردستان کە داھاتێکی زۆر بۆ حکومەت دەگەرێنێتەوە کەپێک دێت لە بەشی سزاو سەرپێچی و رسوماتی رێگاوبان و ژینگەو .. ھیتر ، جگە لەچەند داھاتی تر کەلەرێگەی وەزارەتەکان وەک زەریبە وەردەگیردرێت لەھاولاتیان و لەبەرامبەر پێدان و رایەلی کردنی مامەلەی ھاولاتیاندا . گەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەپلان ئەم کەرتانە رێک بخات و پەرەی پێبدات داھاتی گشتی بەشی ھەموو ھەرێمی کوردستان دەکات و دەشتوانێت ژێرخانی ئابوریش بەھێزبکات ، جونکە پارە ھاوردەکات لەبەرامبەر ھەناردەکردنی ئەو شمەکانەی کەلە پێداویستی ناوەخۆیی ولات زیاترن و لەبەرامبەریش دا شمەکی تر کەپێویستی بازاری ناوەخۆیی پردەکاتەوە ھاوردە دەکرێت بەم دوو رێگایەی ھەناردە و ھاوردەکردن حکومەت باج وەردەگرێت بەپێی نرخی شمەکەکە باجی لیدەردەکرێت و دەگەرێتەوە گەنجینەی حکومەت ، بەم کردارانەی حکومەت کە چاکسازی لەگشت سێکتەرەکانی حکومەتدا دەکات . سیاسەتی سەرکەوتوانەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گەر بەپێی پلانە ستاندارتەکانی جیھانی بروات دەتوانێت ولات بەرەو کەنارێکی ئارامی بەھێزی ئابووری بەرێت و بیکات بەسەنتەری بازرگانی دەرکی لەسەر ئاستی رۆژھەلاتی ناوەراست و جیھان بەربەرەکانێ لەگەل ولاتانی پێشکەوتووی ئابووری بکات ، زۆر ترین ھەلی کار بۆ دانیشتوانی دابین بکات و رێژەی بێکار بۆ ئاستی نەمان بەرێت ولات بووژانەوەی ئابوری و پێشکەوتنی شارستانیەت و ئاوەدانی زیاتر بەرێت .
Top