قوتابخانەی بەرپرسیاریەتی لە قۆناغە هەستیارەكاندا ..

قوتابخانەی بەرپرسیاریەتی لە قۆناغە هەستیارەكاندا ..
پارتی وبارزانی داكۆكیكاری راستەقینەیە لە هەمبەر مافەكانی كوردو كوردستان و خۆی بەرپرسیار دەزانێت ورێگە بە گێرەشێوێنەران نادادات گاڵتەر بە چارەنووسی گەلەمان بكەن . لەسەر هەموو تاكێكی ئەم میللەتە پێویستی پارێزگاری لەم دەسكەوتە مەزنە بكەن كە هاتۆتەدی و نەهێڵین ناحەزو گێرەشێوان ئەم بارودۆخە ئازادییەمان لەبارببەن، چونكە زۆر بە زەحمەت و دەریا خوێن و لەخۆبردووی و گیانفیدایی رۆڵە نەبەردەكانی ئەم میللەتە قارەمانە هاتۆتەدی، بەتایبەتی نەهێڵین ئەوانەی هاتوونەتە سەرحازروو بەقسەی بریقەدارو درۆو دەلەسە لاوە خوێن گەرمەكان بجوڵێنن و رایانكێشن بۆ كاری نابەجێ و نووسین و وتەی دوور لە ئەخلاقی كوردانە و دژ بە كوردستان. پارتی خاوەنی زیاتر لە 73 ساڵ خەبات و تێكۆشان دامەزرێنەرو بەرێبردنی دوو شۆڕشی مەزن و پیرۆزە، هیچ كەس و لایەنێ ناتوانێ تانە و ناوی بهێنێ بەخراپە چونكە مێژووی سەرووەری تۆماركردووە سەركردەیەكی نەمرو خەمخۆرێكی وەك بارزانیی نەمر دامەزرێنەری بووە. سەرۆكێكی بێ وێنەی خەمخۆرترو سیاسەتمەدارو مەرجعیەتی كورد و تاڕادەیەك ئێراقیش تەواوكەری ئەو ڕووناكی و چرایە پیرۆزەیە ئیتر ناتوانرێ لایەنێكی تەمەن شیرەخۆرە تانە و یان قسەی نابەجێ بخاتە شوێنی، چونكە پارتی بە روناكێكی چەخماخەی هێنای و دروست بوو تاكو گەیشتە ئەو خۆرە گەشە زەردەی كوردستانی روون و گەشداركرد كوردیشی بەو سەركەوتنە ئازادییە گەیاند.گەر بە وردی سەرنج لە سەر لێكدانەوەو پێشبینییەكانی سەرۆك بارزانی لە رابردوو بۆ ئایندەی عێراق و ئەو گۆڕانكارییانەی كە اجروودەدەن و ئامادەكاری كورد بۆ ئەو قۆناغە، پێشتریش راگەیاندنی تێڕوانینی خۆی بۆ سیستمی حوكمڕانی و ئازادی و هەڵبژاردنی دیموكراسیانەو بە مەرجەع بوونی خەڵك و پێداگیری لەسەر بەهێزتركردنی پایەكانی دامەزراوەكانی هەرێم، هەوڵەكان بۆ یەكگرتوویی سیاسیی كورد، مامەڵە لەگەڵ دراوسێكانی كوردستان و پاراستنی هاوسەنگی، پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری سیاسیی كورد لە هەموو قۆناغەكاندا، پێداگیری لە پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی كورد، پاراستنی شكۆیی تاكی كوردو هەیبەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكان، نەكەوتنە داوی دروشمبازی و پێداگیریی لەسەر فراوانكردنی دەستكەوتە نەتەوەییەكانی كورد هەنگاو بە هەنگاو، رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانی ناوەوەو دەرەوە، جەختكردنەوە لە قۆستنەوەی دەرفەتی زیاتر لە رۆژئاوای كوردستان و بە یەكڕیزی مانەوەی هێزەكان و یەكخستنیان، پشتگیری پرۆسەی ئاشتی لە باكوور و پێداگیری لەسەر چارەسەری ئاشتیانە، پرسی ئاڵا، پێشمەرگە، كەركووك و چەندین پرسی دیكە، لەو بنەما سەرەكیانەن، كە لە نێو بیروهزری هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانییان نەخشێندراوە و سەرچاوە فكریەكەشی لە رێبازی بارزانیی نەمر و كوردایەتی هەڵقووڵاوە. بۆیە لێرەدا پێوستە، گشت گەلی كوردستان پشتگیری لە هەڵوێستەكانی سەرۆك بازرانی بكەن، ئەو دەستكەوت و ئامانجانەی كە دەیان ساڵە هەزاران قوربانیمان بۆ داوە و ئاوارە بووین و ئەنفال كراین، بە مەرام و پیلانگێڕی نەیارانی كورد كە ئێستاش زیاتر لە جاران لە هەوڵی چەوساندنەوەی كوردن بپارێزین و بەرگریی لێبكەین، چونكە خۆر بۆ هەتا هەتایە لە پشت هەور نامێنێتەوە و گەیشتنی كوردیش بە ئامانجەكانی نزیك بۆتەوە و سەرۆك بارزانی پێشەنگ و داكۆكیكاری ڕاستەقینەیە بۆ بە دەستهێنانی مافەكانی و گەیاندنی بە كەناری ئارام.
Top