كوردو كوردستان خاوەن دۆزێكی رەوا لە رۆژهەڵاتی ناوین ..
November 16, 2019
وتار و بیروڕا
گەلی كورد،وەك نەتەوەیەكی ڕەسەنی خاكی دابەشكراویی رۆژهەڵاتی ناوین لە رێككەوتنی بەدناوی سایكس پیكۆوە دەزانێت، بووەتە پڕۆژەی كوشتن و قڕكردن لەلایەن داگیركەرانی وڵاتەكەیەوە، ئەو گەلەی لە باشوور و رۆژئاوای كوردستان، هەزارەها قوربانی و شەهیدی دا و جیهانی لە شەڕی تیرۆر رزگار كرد، بە نینۆك و ددانەكانی شەڕ دەكات و بەرگریی لە بوونی خۆی و نیشتمانەكەی دەكات، هیچ بەدوور نازانرێت، كوردستان ببێتە ڤێتنامی دووەم، بۆ هێزە داگیركەرەكان. لە دەیەكانی كۆتاییدا، زۆر شت گۆڕاون و گەلی كوردستان چیتر بە تەنیایی لە گۆڕەپانەكەدا نەماوەتەوە، ئەگەر ئەو توانایەشی نەبێت بەڕووی هەرچی و پەرچی و رەگەپەرستان بوەستێت، نرخی هەر هێرشێكی رەگەپەرستی بۆ سەری گران دەبێت، چونكە پێش هەموو شتێك، هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەكە دەكات و هەموو هەوڵێكی نێودەوڵەتی و نەتەوەیی، بۆ چارەكردنی كێشەكان لە بار دەبات.دروستكردنی رای گشتی نێودەوڵەتی و پەرۆشیی نێودەوڵەتی، وایكرد كە توركیا لەم قۆناغەدا بەتەنیا بمێنێتەوە، بەتایبەتیش رای وڵاتانی ئەوروپا و لەهەمان كاتدا رووماڵی میدیای نێودەوڵەتی وایكردووە، كە توركیا و ئەردۆغان بەتایبەتیش لە وتارەكانیدا كاردانەوەی بەرامبەر رای گشتی نێودەوڵەتی و رووماڵی میدیای نێودەوڵەتی هەبێت و توركیا خۆی لەماوەی رابردوودا چەندین جار لەوتارەكانی ئەردۆغاندا وتویانە، هیچ وڵاتێك هاوكاریی توركیای نەكردووە؟ دژی توركیا وەستاونەتەوە؟ میدیای نێودەوڵەتی درۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاودەكاتەوە، لەدوا گلەیی سەرۆكی توركیا كە ئاڕاستەی جیهانی كردووە، لەم هەفتەیەدا وتی: ئەوروپا و ناتۆ دژی توركیان؟ واتە خۆشیان لەوە تێدەگەن كە ئەم قۆناغە بۆ توركیا كاردانەوەی نەرێنی نێودەوڵەتی دەبێت و تەنانەت لەناو خودی ئەمریكا لە كۆشكی سپی و پەنتاگۆن و ئەنجومەنی پیرانیش و لەناو كۆمارییەكانی حزبەكەی ترەمپیشدا دەنگی ناڕەزایی بەرامبەر پشتگیرییەكانی ترەمپ بۆ توركیا زۆر زیاترە لەدەنگی پشتگیریگەورەترین شانازی لای ئەمریکیەکان سوپاکەیەتی، ئەو ئەکتە ناشرینەی دوێنی یان ھەفتەی ڕابردوو بەرامبەر ھێزی ئەمریکی وڵاتەکەی کراوەو دەکرێت لە ھەرێمێ کوردستان کاریکی خراپبوو. کێشەی کورد بەگشتی ئەوەیە کاتێک کاردانەوەی دەبێت ھەڵەی گەورە دەکات، دەبوایە خەڵکی ھەرێم بیر لەوە بکەنەوە شانس ئەوانی خستۆتە ناو بەرژەوندیەکانی ئەمریکا. تۆ بەدەر لە ئەمریکا ھیچ دۆستیکی ترت نیە، نە توانای ئەوەت ھەیە بەرگری لە خۆت بکەی، وە ھیچ کەسیش ھاوسۆزتە بە وڵاتانی ئیسلامی و ئیقلیمییشەوە.ئەگەر دەسەلاتی تورک و عەرەب و فارس یشت قبوڵ بێت ئەوان وەک کورد تۆیان قبوڵنیە، ئەگەر ئەمریکا نەبێت تۆ ناتوانی 28 ساڵ لەناو ئەو ھەموو گەلە گورگەی ئیقلیمیدا بەردەوام بێت. ئەمریکا ئەو ھەرێمەی پاراستوە بە ملیۆنان دۆلاری لە تۆ خەرجکردوە، ئێستاش زۆربەی پرۆژەو ملیۆنان دۆلاری پیشمەرگە لەئەستۆی ئەمریکایە، کارێکی خراپ دەکەن لەسەر ڕۆژئاوا پردەکانی پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا دەسوتێنن، ئێستا کاردانەوەی ڕۆژئاوا ئاقڵانیترە، قسە بەترامپ دەڵێن، بەس سوپاسی گەلی ئەمریکاو سوپاکەی دەکەن، بۆیە ئەزانن ئەمریکا ھەر ترامپ نیە، تا ھەموو شتێکی چەڕبی سفر بکەی، سبەی دەکرێت ئەو دەرنەچێت و، دیموکراتەکان بێن، ناکرێت تۆ لەسەر سەرۆکێکی خراپ دەستبەرداری ھێزێک ببیت کەچەندین ساڵە تۆی پاراستووە. بایكۆتكردنی توركیا لەبازرگانی چەك لەلایەن بەشێكی زۆری وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و تێكچوونی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە دیپلۆماسییەكانی توركیا و ئەوروپا و زمان زبری و وتارە توندەكانی ئەردۆغان وایكردووە كە بەهەموو شێوەیەك بوون بەئەندامی یەكێتیی ئەوروپا بۆ توركیا ئەستەم بێت و ئەرۆدغانیش لەوتارەكانیدا وادەردەكەوێ هیچ ئومێدێكی بەئەندامبون لەیەكێتیی ئەوروپا نەمابێ. لە دەرەنجامدا ئەوروپییەكان و ئەمریكییەكان و روسەكانیش لەوە تێگەیشتوون كە ئەردۆغان و توركیا چیتر نموونەی سیستەمی ئیسلامی میانڕەو نین و بوونی وەها هێزێكی ئیسلامی ئیخوانی توندڕەو لەناتۆدا كاریگەریی نەرێنی زۆری بۆ سەر ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت، بۆیە ئەگەری سزادانی توركیا و دەركردنی لەناتۆ و لەسەر كارلابردنی ئەردۆغان بەئەگەری كۆتایی ئەم جەنگە دەزانرێت.لەلایەكی ترەوە ، دەبێ گەلی كورد ، لە رێگەی یەكدەنگییەكی نەتەوەیی رێزەكانی یەكبخاتەوە و هەروەها لەرێگەی لۆبی لە وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە هەموو توانایەكەوە ویستە رەواكانی بچەسپێنێ ،چونكە ئەوەی لە ماوەی سەدەی رابردوودا سەر گەلی كورد دا هاتووە ، جگەلە هۆكارە دەركییەكان خۆدی خۆی بووە كە نەیتوانیی بە پێی پێوست و بەیەكریزی پێداگری لە سەر چەساندن و گەڕاندنەوەی مافەرەواكانی بكاتەوە ..