بوچی عیڕاق بەم دۆخە ئاڵوزە گەیشت

بوچی عیڕاق بەم دۆخە ئاڵوزە گەیشت
مالیکی و عەبادی وڵاتی عیڕاق هەر چەند کە وێڕان بو کاوڵ و وێرانتریان کرد
پاشماوەی ئەم وێڕانیەش پێویستی بە پڕوسەیێکی زەمەنی دورو درێژە هەتاکو ئاسەوارە خڕابەکانی ڕابردوو جارەسەر بکرێن

بویە ئەرکی عادل عبدالمهدی وەک سەرۆک وەزیرانی ئێستای عیڕاق ئەرکێکی تا بڵێی قوڕسە

دەستوەردانی دەرەکی لە عیڕاق بەربەستی گەورە بووە وئێستاش بەربەستی گەورەیە لە سەر ڕێگای سەرۆکی حکومەتی ئەم وڵاتە

چونکە جێگیری و سەقامگیری سیاسی لە عیڕاقدا لە بەرژەوەندی ئەو دەوڵەتانە دا نیە کە بە شێوەیێکی ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخو بەرپرسن لەم دوخە ئاڵوزەی کە ئێستا هاتوتە ئاراوە
هاوشان لە گەڵ دەست و پەنجەکانیان لە نێو پڕوسەی سیاسی عیڕاقدا

خەڵکی عیڕاق مافی خویەتی دەنگ هەڵبڕێت و داوکانیان ڕەوان سەبارەت بە نەهێشتنی گەندەڵی و ڕەخساندنی هەڵی کار و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان

بەڵام سوار بونی هێزو لایەنە سیاسیەکان بە سەر شەپوڵی ناڕەزایەتیەکاندا ئەوانەی کە هەڵگری ئەجندایێکی سیاسی هەرێمین
هەمان ئەوانەن ک عیڕاقیان بەم دۆخە سیاسیە ئاڵوزە گەیاند
و ئێستاش
دەیانەوێ داواکاری ڕەوای هاونیشتیمانیانی عیڕاق بخەنە خزمەت مەرامی سیاسی خویان
و سیستەمی سیاسی ئەم وڵاتەش بەرەو تاکڕەوی یان باشتر بڵێم دیکاتوریەت و توتالیتاریەت ببەن

واتە لامەرکەزیت بسڕنەوە و سیستەمی دیکتاتوری جێگیر بکەن

کەئەمەش ڕێک هاوتەریبە لە گەڵ ئەقڵیەتی سیاسی ڕژیمە سیاسیە دیکتاتورەکان لە سەر ئاستی هەرێمایەتی

لێرەوە دەگەینە ئەم ئەنجامە
کە هەتاکو گەلانی عیڕاق لە ژێر کاریگەری ئەجندای سیاسی مالیکی و عەبادی و هاوشێوەکانیان دا بن نابێ چاوەڕێی دوخێکی لەمە باشتر بکەین بو ئەم وڵاتە.
Top