حوكمرٍانی گەلی كورد لە ماوەی سێ دەیەی رابردوو، سەڕەرٍایی هەوراز و نشێوەكان ،بەڵام بە هۆی سەركردایەتییەكی حەكیمانە هەنگاویی باش و گرنگی لە رووی سیاسی ، دیپلۆماسی و ئابووری بەرەو ئاسۆیەكی رووناك و ئامانجە گەورە بڕییووە .هەرێمی کوردستان لەماوەی رابردوودا لە کاتی ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی بە هەوڵە دیپلۆماسیەکانی رێزدار نێچیرڤان بازرزانی و بەسەرپەرشتی سەرۆک بارزانی، توانرا رێکەوتنێکی گرنگ لەبواری گازی سروشتی بۆ ماوەی 20 ساڵ ئەنجام بدرێت، بە پێی ڕێكکەوتنەکە رۆس نەفت بۆری غازی ھەرێم بۆ بەکارھێنانی وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا و سەرجەم کارگە ناوخۆییەکانی ھەرێم دابین دەکات و لەچەند ساڵی داھاتووشدا غازی ھەرێم بەبڕی پێویست بۆ بازاڕەکانی تورکیا و ئەوروپا ھەناردە دەكات. ھێڵی بۆرییەکە لە توانایدایە زیاتر لە 30 ملیار پێی سێجا غازی سروشتی ھەناردە بکات، سەرەڕای دابینکردنی غاز بۆ بەکارھێنانی ناوخۆیی.. سەدو نەوەدو شەش وڵات لە جیهاندا هەن، لەو ژمارەیە 25 وڵات دەوڵەمەندترینیانن.لە سیستەمی جیهانی دا سێ فاكتەری سەرەكی هەن بۆ جیاكردنەوەی وڵاتانی پێشكەوتوو دەوڵەمەند، هەروەها وڵاتانی هەژار. ئەوانیش بوونی دامودەزگای فەرمی نەبوونی رێژەی گەندەڵییە، لەكوردستاندا لەسایەی حوكمڕانی هەرێمی كوردستان و كابینەی نۆیەمی حكومەت رێزدار مەسروور بارزانی زۆرترین هەوڵەكانی بۆ بنیاتنان و كەمكردنەوەی گەندەڵییە لەناو دامودەزگاكانی حكومەتدا، كە ئەمەش بەهەنگاوێكی گرنگ وەسف دەكرێت بۆ پێشخستنی كۆمەڵگەفاكتەری دووەم كە بریتییە لە كلتور، دەتوانین بڵێین كوردستان وڵاتی پێكەوەژیانی كلتورەكانە، چونكە كوردستان وڵاتی فرەنەتەوە و ئایینەكانە، لە سایەی حوكمڕانی مەرجەع و سەرۆكی كوردستان سەرۆك مسعود بارزانی سەرەڕای هەموو ئەو قەیرانە دارایی و سیاسیانەی بەسەر كوردستاندا هاتوون، كوردستان لە چوار ساڵی رابردوودا پێشوازی لە دوو ملیۆن ئاوارەو پەنابەر كردووە، هەروەها سەرۆكوەزیرانی نوێ كە سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییە، هەموو هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی سەرجەم پێداویستییەكانیان وەك خەڵكی كوردستان بۆ فەراهەم بكرێت، ئەمەش لە رێگەی ئەو سیاسەت وپەیڕەوەی بەڕێزیان بووە لە سیاسەتی نێودەوڵەتی وهەماهەنگی و دیبلۆماسیەتی نێوان وڵاتاندا، كەواتە بوونی كلتور كاریگەری پۆزەتیڤانەی هەیە لەسەر ئابووری وڵاتاندا، چونكە لە رێزبەندی دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهاندا، 19 وڵات ئەو وڵاتانەن كە خاوەن زۆرترین ئاین وكلتورن، ئەمەش دەبێتە هۆی جۆرایەتی كلتورو دەستی كار لەبازاڕدا،كە هۆكارێكی سەرەكی راكێشانی گەشتیارە بۆ ناوچەكە.لە هەرێمی كوردستاندا تاكی كورد لە كلتورو نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان لە سیستەمی حكومڕانی بەڕێوەبردنی وڵاتدا، كاریگەریەكی بەرچاویان هەبووە، ئەمەش لە داهاتوودا هۆكاری سەرەكی دەوڵەمەندبوونی ناوچەكە دەبن.كۆتا فاكتەرو گرنگترین فاكتەر، فاكتەری جوگرافیای وڵاتە، كە بەهۆكاری سەرەكی پێشكەوتنی وڵات دادەنرێت، هەرێمی كوردستانی عێراق هەڵكەوتەیەكی جوگرافیای گرنگی هەیە بۆ پێشخستنی كوردستان.لە سەردەمی كابینەی هەشتەم دا دوای ئەو قەیرانانە بەتایبەت لە دابەزینی نرخی نەوتدا، بەڵام توانیویەتی لەرێگەی پەیوەندییە دیبلۆماسییە بەردەوامەكانی لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاودا، بتوانێت بژێوی ژیان بۆ خەڵكی كوردستان فەراهەم بكات، بۆیە بوونی دوو سەركردەی بەتوانا لە ناوچەكەدا داهاتووی كوردستان بەرەو داهاتویەكی نوێ ئاراستە دەكەن، چونكە لەماوەی رابردوودا سەرباری كێشە ئابووریەكانی جیهان، ئەوا كوردستان بوو بە دەرچەی رزگاركردنی عێراق لە هەناردەكانی نەوتی بۆ بەندەرەكانی جیهان.بۆیە لە رووی جوگرافیاو سیاسەتە ئابوورییەكانی كوردستان، دەتوانین ئەم ناوچەیە بەراورد بكەین بە رووسیا گەورەترین وڵاتی جیهان لە رووی رووبەرەوە، هەروەها لەرووی سیاسییەوە رووسیا دوای یەكێتی سۆڤیەت تووشی داڕمانێكی گەورەی ئابووری بووەوە، بەڵام بەهۆی سیاسەتەكانی ڤلادمێر پۆتین ئێستا رووسیا بەگەورەترین و كاریگەرترین وڵات دادەنرێت لەرووی ئابووری و جیۆپۆلیتیكیەوە.لەە ئیستادارێزدار مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی کابینەیی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەماوەی کارکردنیدا یەکێک بووە لە سهركردهكانی کوردستان کە بەردەوام لە رێگەی پەیوەندییەکانیهوه هەوڵی داوە تاکی کورد هەموو مافێکی بۆ دەستەبەر بکرێت، ههروهها لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئەندازیارێکی لێهاتوو بووە بۆ دابینکردنی ئەمنی وڵات.