ئایا ئەمریکا خیانەتی لە ھاوپەیمانە کوردەکان کرد، یان چیرۆکەکە لەڕاستیدا خراپترە؟
November 11, 2019
وتار و بیروڕا
بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو کارەش، دەربەدەر کردنی یەک ملیۆن کورد دەخوازێت، بۆ ئەوەی بوار بۆ تورکیا بڕەخسێت بۆ ئەنجامدانی شاڵاوی گواستنەوەی پەناھەندەکان. بۆ ھەندێک لە سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکاو ئەوروپا ئەوە پێشوازی لێکراو بوو، لەبەرئەوەی قەیرانی ئاوارەکان و چونیان بۆ ئەوروپا کەمدەکاتەوە و ھاوکات بۆ ئاسایی کردنەوەی جەماوەری ڕاستڕەوە.
سیاسەتمەدارەکان، دەیانویست جۆرێک لە پاکتاوی نەژادی بکەن لەپشت ناوەکانی (ناوچەی ئارام) و (ڕاڕەوی ئاشتی) ئەوەی کە لەزمانی میدیایی ئینگلیزیدا تاقی کرابوونەوە پێش ئەوەی پێشنیار بکرێن.
ھەسەدە، کە ئەمریکا یارمەتیدان لەدروست بوون و چەکدارکردنیان، ھەروەھا ئەمریکا ھانیدان بۆ گرتنی ڕەققە و دواتر ١١٠٠٠ خەڵک بونە قوربانی لە شەڕی داعش، ئەمە دەبێتە خستنەوە سەرباری ھەسەدە کە ئەرکەکەی ئاگاداری داعشە دەست بەسەرکراوەکان بن و زیندانیان بکەن، کە نزیکەی ١٠.٠٠٠ کەس دەبن.
پنتاگۆن دەخوازێت بەردەوام بێت لە ڕاھێنانی ١٠٠.٠٠٠ سەربازی ھەسەدە، بۆئەوەی بەکاربھێنرێن بۆ ئاسایشی ناوخۆیی و چاودێریکردنی داعش.
سیاسەتمەدارەکان لێکدانەوەیان کرد، کە دەتوانن لەدوای کەرکوک و عەفرین نزیکەی ١٨٠.٠٠٠ کورد پاکتاوی نەژادی بکەن، لەکاتێکدا بەبێ ئاگاداری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەرئەوەی ئەوەیە کە ڕوویدا لەکەرکوک و عەفرین.
ئایدیاکە بریتیە لە فرۆشتنەوەی ئەم داواکارییە بە ھەسەدە (با کەمێک بە تورکیا ببەخشین تا وای لێبێت ھەست بەوە بکات کە ترسی ئاسایشی چارەسەر دەبێت)، لەژێر پەردەی (ئاسایشی) گواستنەوەی ١٨٠.٠٠٠ خەڵک لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٩. دواتر ئەمریکا دەخوازێت بگەڕێتەوە بۆ گفتوگۆ و وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان تاکو تورکیا وردە وردە بە تەواوی ناوچەی ئارام بنیاد دەنێت لەگەڵ ھەمئاھەنگی و پێدانی پاڵپشتی ئاسمانی ئەمریکا بە تورکیا بۆ بۆمب بارانکردنی شوێنەکانی ھەسەدە، ئەو شوێنانەکەی ئەمریکا زانیاری ھەبوو دەربارەیان، چونکە لەسەرەتای دروست بوونی ھەسەدە ئەمریکا ھاوکاریان بوو لەیەکەم شوێنەوە لەنزیکەوە کاری لەگەڵ دەکردن.
ھەنگاوی یەکەم تەواو بوو: تورکیا ناوچەی ئارام بەدەست بھێنێت و ڕاگواستنی ١٨٠.٠٠٠ کورد.
ھەنگاوی دووەم تەواو بوو: ھەسەدە ببێت بە بەڵێندەر بۆ وەستاندن و گرتنی ئەندامانی داعش.
ھەنگاوی سێیەم تەواو بوو: زیاتر کارکردن لەسەر ناوچە عەرەبیەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ھەسەدە.
ھەنگاوی چوارەم: بریتیە لە ئامادەکاری ھێرشی دواتری تورکیا و ڕاگواستنی ٢٠٠.٠٠٠ کوردی تر.
ئەمریکا لێکدانەوەی کردووە لەسەر ئەوەی کە کوردەکان دەکرێ وردە وردە ڕابگوازرێن، لەبەرئەوەی بینیان چۆن بەھاندانی ئەمریکا بەسەرکەوتوویی عەفرینی کردە قوربانی. لە مانگی یەکی ٢٠١٨، ئەمریکا بە (یەپەگە)ی وت: (تەنھا ڕێگە بدە تورکیا عەفرین بەدەست بێنێت، ئێوە دەتوانن خۆرھەڵاتی سوریا وەرگرن). ئێستا ئەمریکا دەڵێت: (تەنھا ڕێگە بدەن تورکیا چەند سەد ھەزارێک پاکتاوی نەژادی بکات ئەو کاتە دەتوانین پێکەوە کاربکەین).
ئەوە سەرنجێکی زۆر زیرەکانەی سیاسەتی واشنتۆنە: خەڵکی فەقیرو بێ دەسەڵات بدۆزەرەوە و پڕچەکیان بکە بۆ شەڕی تیرۆر، دواتر لێگەڕێ ھاوپەیمانەکەی ناتۆ بۆمب بارانیانیان بکات، لەکاتێکدا دڵنیایت ئەوان زیندانەکان دەپارێزن. دڵنیابە ئەوانە کار بکەن تا ئەوکاتەی چیتر پێویستت نین، دواتر ڕاگواستن و پاکتاوی خێزانەکانیان بکەو دەریان بکە.
خراپترین شت کە کوردەکانی سوریا کردیان ھاوپەیمانێتی بوو لەگەڵ ئەمریکا، لەبەرئەوەی سەرەنجام ماڵ و حاڵیان لەدەستدا لەسەر ھەندێک سەرکێشی نامۆ لە زیندانیکردنی داعشە دەست بەسەر کراوەکان بەبێ ھیچ دان پێدانانێک. بۆ نمونە ئەمریکا ھەموو کوردەکانی دەرکرد لە پڕۆسەی جنێف. ئەوە دەبێتە بەڵگەیەک کە ئامانجی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای سوریا سەرەنجام پاککردنەوەی بوو لە کوردەکان، لەبەرئەوە دەکرێت بدرێـت بە ھێزێکی تر. بەڵام ھەسەدە بەکوێرانە ڕێگای ونکرد و باوەڕی بە واشنتۆن ھێنا. باشە، با بێ ھیوان بین لە عەفرین. باشە. پێویستمان بەوە نییە لە جنێف بەشدار بین. باشە. ١٨٠.٠٠٠ خەڵک گوێزرانەوە، ئەوەش قەینا ئاساییە، تکایە تکایە ڕێگەمان بەن یەک یان دوو شوێنی باش وەرگرین لە نزیک نەوت، شوینێک کە ئێمە پارێزگاری لێدەکەین بۆ ئێوە.
ھەرگیز ئەمریکا ھاوپەیمانێکی لە ھەسەدە باشتری نەدۆزیوەتەوە، ھاوپەیمانێک کە دەتوانێت قوربانی بدات، داوای لێ بکە شەڕت بۆ دەکات، بەندکراوەکانت بۆ زیندانی دەکات و ھەتا خێزانەکانیشیان وەدەر دەنێت و ھێشتا کارت بۆ دەکات.
ھاوپەیمانە "زیرەکەکان" وەکو تورکیا، دڵنیا دەبێتەوە شتێک وەدەستخات لە واشنتۆن و ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کاری بۆ بکەن.
ئەوە ڕوون نیە ئەگەر لەھەر کاتێکدا خاڵی شکست و وەستان بۆ ھەسەدە. ھەتا ئێستا ئەوەی کە دیارە بۆ ھەمیشە شەڕ دەکات و قوربانی دەدا و ڕێگە ئەدات خەڵکەکەی ڕابگوازرێن، لەبەرامبەردا ھەرگیز داوای ھیچ شتێک لە ئەمریکا ناکات.
بەگشتی دەمەوێ بڵێم ئەرگەر کەسێک داوام لێبکات شەڕی بۆ بکەم و بە خیزانەکەم بڵێ ڕاگواستنی نەژادی ببێت لە وەڵامدا (نەخێر، سوپاس) ھەڵدەبژێرم.
ئەگەر ھەسەدە لەسەرەتاوە لەگەڵ ئێران یان ڕوسیا کاری بکردایە، ئەوە ئەمڕۆ ھێشتا خاک و خەڵک و ماڵەکەشی لەدەست دەبوو. ھاوبەشێکی ھەڵەی ھەڵبژارد، لەبەرئەوەی زۆربەی سیاسەتمەدارەکانی ئەمریکا وەک جەمیس جێفری ڕێزی خەڵکی ڕۆژئاوای نەگرت لەھەر شتێک کە شایستەی وتن بێت. وا نابینن کوردەکان ئەو مافەیان ھەبێت کە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ھەیەتی.
کاتێک داوای ھاوبەشی لەکەسێک دەکەیت و پێتدەڵێن لە ژورەکەی دواوە لەسەر زەوی نان بخۆ، لەکاتێکدا ئەوان لەسەر مێز نان دەخۆن، ئەوا تۆ ھاوبەش نیت، تۆ خزمەتکاریت. بۆ ھەندێ ھۆکار، ھەسەدە پێگەی خزمەتکاری قبوڵکرد. تۆ ناتوانیت خیانەت لە خزمەتکارێک بکەیت یان پاککەرەوەیەکی ماڵ. بەداخەوە بە ھۆی پێکھاتەی ھەسەدەوە ھیچ ڕەخنەیەکی ناوخۆیی یان پرسیارکردن ڕێگە نەدراو بوو بکرێت دەربارەی سیاسەتەکانی.
تێبینی: ئەم بابەتە وەڕگێڕاوە. لەلایەنی ((ھاوكار)