كورد خاوەن رابەرێكی دڵسۆز وكارێزمایە..

كورد خاوەن رابەرێكی دڵسۆز وكارێزمایە..

گەلی كوردستان وەك نەتەوەیەكی دێرین و رەسەن و گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت لەناو جەرگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، یەكێكە لەو گەلە بندەستانەی چەندین ساڵە هەوڵی دامەزراندنی قەوارەیەكی نەتەوەیی لە شێوەی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری و سەقامگیر دەدات ئەمەش مافێكی رەوایە، بەڵام بەهۆی چەندین هۆكاری ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی تا ئێستا هەوڵەكانی نەگەیشتوونەتە ئاكام، ئاشكرایە كە لە جیهانی ئەمڕۆدا هەرێمی كوردستان پێگەو ناوبانگێكی باشی دەركردووە و بەرژەوەندی وڵاتە زلهێزەكان كەوتۆتە هەرێم و پێویستیان بە هەرێم هەیە و بەهۆی باری ئارامی و سەقامگیری مەیلی دروستكردنی پەیوەندیان لەگەڵ هەرێم هەیە، هەروەها لە ئێستادا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گۆڕانكاری گەورە و ریشەیی دەرباز دەبێت و پێدەچێت گۆڕانكاری بەسەر نەخشەی سیاسی و جوگرافی ناوچه ەكەدا بێت و دەرفەتی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردی زیاتر بڕەخسێت كە لەو حاڵەتەدا هەرێم پێویستی بە سەرۆكێك دەبێت كە پەیوەندی بەهێزی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا هەبێت بۆ ئەوەی بتوانێت دەوڵەتە زلهێزەكانی قایل بكات بە دانپێدانان بە دەوڵەتی كوردی، بڕیاری راگەیاندنی دەوڵتیش خۆی لەخۆیدا پێویستی بە بڕیاری سەرۆكێكی حەكیم و بەئەزمون هەیە كە پەیوەندی بەهێزی لەئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی هەبێت، چونكە پەیوەندی نێودەوڵەتی بەشێكە لە پەیوەندی كۆمەڵایەتی كە رۆڵی سەرۆك تێیدا بەرجەستەیە، ئەگەر سیاسیەك بتوانێت پایەی كۆمەڵایەتی بەهێزی خۆی لە بەرامبەر هاوتاكانی بسەلمێنێت ئەوا خەڵكی سودمەند دەبن و ئاسۆیەكی گەش چاوەڕێی ئەو خاك و نیشتمانە دەكات. هەروەها چەندین مەترسی و هەڕەشە لەسەر هەرێمی كوردستان هەن كە پێویستی بە سەرۆكێكی بەهێزو بە ئەزمون هەیە بۆ گەیاندنی كورد بە كەناری دڵنیایی و بەردەوامیدان بە پرۆسەی دەوڵەتسازی و نەتەوەسازی و دوورخستنەوەی ئەو هەڕەشەو مەترسیانەی رووبەڕووی هەرێم دەبنەوە.
سەرۆك مسعود بارزانی هەمووكات لەگەڵ پێشمەرگە گیانفیداكان لە سەنگەرەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬كردندا لە خاك و نییشتمان بووە،‮ ‬سەركەوتن و داستانەكانی‮ ‬شاهیدی‮ ‬بۆ دەدەن لەهەر داستانێك بەژداری‮ ‬كردبێت سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆمار كردووە بۆ گەلی‮ ‬كورد و كوردستان گورزێكی‮ ‬ئاسنینی‮ ‬لەدوژمنداوە،‮ ‬كوردستانی‮ ‬كردۆتە گۆڕستان بۆ دوژمنانی‮ ‬كورد و كوردستان،‮ ‬تەنها ئاماژە بۆ دوو داستانی‮ ‬گەورەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك دەكەم وەكو داستانی‮ ‬خواكورك و داستانی‮ ‬شنگال،‮ ‬هەرچەندە هەندێك لایەن بە بیستنی‮ ‬خەباتی‮ ‬شورشگێری‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك سەركەوتنەكانی‮ ‬لەبواری‮ ‬سەربازی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬پێیان هەرس ناكرێت و تانە و تەشەری‮ ‬ناكوردانە و نامەسئولانە لێ دەدەن،‮ ‬بەڵام ئەبێ ئەمانە بەرە بەرە خۆیان رابهێنن هەرسیان بكەن،‮ ‬ئەمە راستیەكە و كەس ناتوانێت نكوڵی‮ ‬لێ بكات،‮ ‬چونكە جەنابی‮ ‬سەرۆك تەنها و تەنها ئەركی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬خوی‮ ‬جێبەجێ دەكات،‮ ‬حەق وایە ئەم لایەنانە لە جیاتی‮ ‬تانە و تەشەری‮ ‬موزایدەی‮ ‬بۆش و بەتاڵ پشتگیری‮ ‬لە هەموو هەنگاوە پیرۆزەكانی‮ ‬رەمزی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد جەنابی‮ ‬سەروك مسعود بارزانی‮ ‬بكەن هاوكاری‮ ‬بن و بۆ سەر خستنی‮ ‬دوزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەمان.
هەرێمی كوردستان سەرٍەرای گشت ئەو ئاستەنگ و بەربەستە ناوخۆیی و دەركییەكانی لەبەردەم پێشكەوتنی ئابووری وسیاسیی هاتە بەردەمی بەڵام توانیوێتی لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان وەك نموونەیەك جوان و پێشكەوتوو و پێكەوە ژیان و ئاشتیانە خۆی بە دونیا بناسێنێت ئەو پێوەرانەش وایكردووە و كە ئێستا بە دەیان كۆنسۆلخانە و كۆمپانیایی ناسراویی جیهانی لە هەرێمی كوردستان كاری سیاسی و ئابووری خۆیان بكەن ، ئەمانەش هەموویی بۆ سیاسەتە سەركەوتووەكانی سەرۆك بارزانی و دڵسۆزانی خاك و نیشتیمان دەگەرێتەوە .بۆیە لە ماوەی 28 ساڵی ڕابردوودا گەلی كورد و ئەزموونی هەرێمی كوردستان هەوڵی چەسپاندنی دیموكراسی، دامەزراندنی دەوڵەت و دەسەڵات و داڕشتنی دەستور و یاسا دەاوە لەگەڵ پیادەكردنی سەروەری یاسا لە هەمان كاتدا. ئەگەر له ڕوانگەی چاودێری دەرەكی له ئەزموونی كوردستان بڕاونین، سەرگوزەشتەی كوردستان نەك تەنها سەرنجڕاكێشە، بەڵكو جێی ئێرەیی یا پێدا هەڵدانە.گەلێكی دووچاری ئەنفال، ماڵوێرانی و كۆڕەو بوو توانی له ماوەیەكی كورتدا گەلێك هێمای دەوڵەت و سەروەری یاسای و دیموكراسی به خۆیەوە ببینێت، سەرباری ژینگەیەكی جیۆپۆلیتیكی سەخت، نەبوونی دارایی بە هێز و بێ ڕابردوویەكی ئابووری بەرهەمهێنەرانە. بۆیە، سیاس و دیپلۆماسی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی و حكومەتی كوردستان توانیی ببێتە جێی بایەخ و گرنگی وڵاتانی ناوچەكە و جیهان
Top