زەروورەتی بوونی بارزانی و كوردستانێكی بەهێز.

زەروورەتی بوونی بارزانی و كوردستانێكی بەهێز.

رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو و ئێستا و خوێندنەوە و دیدی سەركردایەتیی حەكیمانەی سەرۆك بارزانیی ، سەڵمێنەری ئەو راستییەكە لە كاتەسەختەكاندا ، توانیوێتی گەلی كورد و دۆزە رەواكەی لە رٍەشەباو گەردەلوولی نەیارانی بپارێزێت .
هەڵبەتە دروشمی كوردستانێكی بەهێز هەر لە خۆیەوە نەهاتووە ، بەڵكو پێشبینی ئەو رووداوانەیە كە لە ناوچەكە و دەرووبەرمان روو دەدەن و دەبێ‌ كورد بە قەڵغانێكی بەهێزەوە رووبەروویان بێتەوە ،بۆیە ،رابەرایەتی سەرۆك مسعود بارزانی و ئەزموونی بەرێزیان بۆ هەرێمی كوردستان، ئەوەی سەلماند كە مەسەلەكە بە دیدی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی وەك مەرجەعییەتێكی ئەزموونی مێژووی سیاسیی كوردستانی و عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، وەك وەڵامدانەوەیەكی پێداویستییە نیشتمانی و نەتەوەییەكان و راگرتنی باڵانسی سیاسی و تەنانەت رۆڵی بەڕێزیان لە چارەسەرەكانی ئابووری، جگە لەمەش لە سەركردایەتیكردنی بەرگریی نیشتمانی لە بوون و نەمانی ئەم ئەزموونە بەرامبەر مەترسی و هەڕەشەكانی ئەم ئەزموونە، هاوكات بوونی بەڕێزیان لە بەرەكانی شەڕ و ئاوەدانی، بەڵگەگەلی ئەم راستییە بوون.
سەرۆك بارزانی لە گەڕانەوەی كوردستان و كێشەی كورد بەرەو بە نێودەوڵەتیكردن، رۆڵی سەرەكیی هەبووە و هەیەتی، وەك ناسنامە و رابەری گەلێكی ستەملێكراو، نەك تەنیا لە عێراق، بەڵكو لە پارچەكانی دیكەی كوردستانیشدا، بەڕێزیان لە روانگەی خوێندنەوەی بۆ بنەماكانی ئاسایشی نەتەوەیی كە بریتین لە: هێز، ئابووری، دیپلۆماسییەت، لەسەر ئەم ئاستانە كاری كردووە و دەكات، بۆیە ئەزموونی سەرۆكایەتیی هەرێم و سەركردایەتیی بارزانی لە رەوڕەوەی خەباتی گەلی كورد، بە پشتبەستن بە ئەزموونی مێژوویی پارتی دیموكراتی كوردستان و بنەماكانی بەشداریی سیاسی، فرەحزبی، دیموكراسییەت، مافەكانی مرۆڤ، دایەلۆگە و بەشداریی لایەنە سیاسییەكانی دیكەی كوردستان بە جیاوازیی بیروبۆچوون، بە وێستگە و قۆناخێكی گرنگی مێژوویی هەژماردەكرێت، بەڵام هەر چۆن بێت، ئەمانە بە هێزی نیشتمان هەژمار دەكرێن لە دیدی بەڕێزیان و بەشدارییان لە دروستكردن و داڕشتنی بڕیاری سیاسی بە گرنگ و پێویست دەزانێت.سەرۆكی هەرێم ئەوکەسایەتیەبەهێزەبوو کەبە پاڵپشتی سەرۆک بارزانی توانی کوردستان لەوێرانکاریەوە بەرەو ئاوەدانیێکی بەر چاو ببات دلێرانە هەنگاوی نا بۆبەرەو پێش بردنی ئابووری وڵات و نیشتیمانی کرد بەڕۆشنایی گەل و خۆشگوزەرانی چەسپاند لەزۆربەی شارو دێیە وێران کراوەکانو هەولێری کردە یەکێک لە خۆشترین پارێزگاکان و توانی ژینگەیەکی نوێ دروست بکات توانی چەندەها شەریکاتی جیهانی بهێنێت بۆکوردستان و کۆنسۆل گەری چەندەهاوڵات لەهەولێریان دامەزراند چەندین ڕێكخراوی جیهانی ڕویان لەهەرێمی کوردستان کرد و وای کرد کە گەشتیار بهێن بۆ هەرێمی کوردستان و ئارامی و سەقامگریان بپارێزێت.رێزدارنێچیرڤان بارزانی هەمیشە هەوڵی بۆئاشتیداوەو بەئاشتیانە مامەڵەی لەگەل هەموو لایەنەک کردوە.ڕۆژنامەی واشنتۆن تایمزی ئەمریکی دەڵێتنێچیرڤان بارزانی بەوزەی گەنجانەی خۆیەوە هێندە پشتیوانی جەماوەری هەبوو کەبڕیار بدات هەڵمەتێکی تەواوەتی بۆ سەربەخۆیی دەست پێ بکاتجۆن بۆڵتن:نێچیرڤان بارزانی هەنگاوێکی گرنگە بۆحوکمەتی هەرێمی کۆردستان کەهاوپەیمانێکی گرنگی ئەمریکایە لەڕۆژ هەڵاتیی ناوەراست.ئەمەش وا دەرخات کە بەڕاستی نێچیرڤان بارزانی یە کێکی لەو سەرکردانەی کەخۆی بە زمەتکاری خاک نیشتیمان داناوەو نیشتیمانی لەئاقارێکی چۆڵەوە پەڕاندۆتەوەبۆ سەر ئاوەدانیێکی پڕواو پڕلەجوانی و لەئازادی و لەدیموكراسیدڵنیام لە سەرۆکایەتی هەرێمیش بەهەمان شێوە دەبیت ودەست بەکراوەییەوە دەهێڵیتەوە و لەگەڵ رێزدار مەسڕوور بارزانی بەپشتیوانی سەرۆک بارزانی کوردستان بەرەو ئایندەیەکی باشترو روناکتر دەبەن میللەت هەموو هیوا و ئومێدێکی بەم کابینەنوێیەوەهەیەو چاوەڕوانی دەستی ئێوەن کە بۆ بونیاد نانی کوردستانێکی بەهێزەوە بانگەشەتان دە کرد و کوردستانێکی بەهێزدروست بکەن و بەرەو ئایندەیەكی گەش و بەدیهێنانی ماقەرەواكانمان هەنگاو بنێین ..
Top