پەرلەمانی كوردستان لە رۆژێكی وەك ئەمرٍۆ شێوازی حوكمی فیدراڵی بۆ هەرێمی كوردستانی عێراق جاڕدا، ئەو بڕیارە ژمارە 22ی رۆژی چواری ئۆكتۆبەری ساڵی 1992ی دراوەتێ و لە سێ خاڵ پێك هاتووە، پرۆژەی بڕیارەكە دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كوردستان پێشكەشی كردبوو لەلایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە قەبووڵ كرا، لە بڕگەی دووەمی بڕیارەكەدا هاتووە بە پێی مافی رەوای خۆی لەدیاری كردنی چارەنووسداو لەم قۆناغە مێژووییەدا بۆ پەیوەندی یاسایی لەگەڵ دەسەلاتی ناوەندیدا شێوازی یەكێتی فیدراڵی هەڵبژێردرا ، ئەوەش لە چوارچێوەی عێراقێكی دیموكراتی پەرلەمانی ئەوتۆدا كە باوەڕی بە فرە حزبی هەبێ و رێزلە مافەكانی مرۆڤ بگرێ كەلە پەیمان نامە نێودەوڵەتییەكاندا دانیان پێدا نراوە.هاوكات لەگەڵ ئەو بڕیارەیدا پەرلەمانی كوردستان لە یەیاننامەیەكدا یەكێتی فیدراڵی راگەیاند كە تیایدا پێشینەیەكی دیرۆكی دۆزی رەوای كوردی لە كوردستانی عێراقدا باس كردبوو ئاماژەی بەو گفتانەش دابوو كەلە پەیمانی سیڤەردا بە كورد دراوو دواتر لە پەیمانی لۆزاندا لێی پەشیمان بوونەوەو ئاماژەشی بەوە داوە كاتێك لە سێی تشرینی یەكەمی 1932دا عێراق بە ئەندامی كۆمەڵەی نەتەوەكان وەرگیرا بەومەرجە وەرگیرا كەر ێز لە مافە مرۆییەكان ومافە رۆشنبیری و كارگیڕییەكانی كوردو نەتەوەكانی تری كوردستانی عێراق بگرێت، هەروەها لەو بەیاننامەیەدا سەرەرای ئاماژەدان بە شۆڕشی ئەیلوولی مەزن بە سەركردایەتی مستەفا بارزانی نەمر باس لە رێككەوتنامەی یازدەی ئادار كراوەو لە كۆتایشدا ئاماژە بە یاسای ژمارە یەكی ساڵی 1992ی پەرلەمان كراوە كەلە بڕگەی دووی مادەی 56 یدا سەبارەت بە ئەركەكانی پەرلەمان نوسیوێتی: بڕیاردان لە مەسەلە چارەنووسییەكانی گەلی كوردستانی عێراق و دەستنیشان كردنی پەیوەندی یاسای لەگەڵ دەسەلاتی ناوەندیدا جا بۆ پاراستنی یەكێتی نیشتیمانی عێراق و پتەوكردنیو پارێزگاری كردن لە دۆستایەتی مێژووی نێوان هەردوو گەلی كورد و عەرەب ، پەرلەمانی كوردستان بەناوی گەلی كورددستانی عیراقەوە بە تێكڕای دەنگ ئەو بڕیارەی دەركردووە. ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان یەکەمین هەنگاو بوو لە رێگەیەوە کورد بە ئاشکرا لە تەواوی ئاستەکان بڵێ نا بۆ پێکەوەژیانی بەزۆر و بەڵێ بۆ سەربەخۆیی! ریفراندۆم وەرچەرخانێکی مێژووییە کە ئاراستەی رێگە ڕاستەکەی نیشانی هەر تاکێکی کوردستانی دا؛ لەمەش گرنگتر، ریفراندۆم ئەو دەسەڵاتەی بە خەڵکدا کە دەبووایا لە کاتی دروست کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیا و فەرەنساوە بدرایە. ریفراندۆم دێموکراسیترین رێگەیە بەهۆیەوە خەڵک یان نەتەوە پرسێکی چارەنووسساز یەکلایی بکاتەوە. جوانترین خەسڵەتی ریفراندۆم بریتیە لە راستەوخۆیی بڕیاری خەڵک لەسەر خواست و ویستەکانیان؛ ریفراندۆم بە هەڵبژاردنی ڕاستەخۆ لەقەڵەم دەدرێت، کە دەنگدەر بەخۆی لەبارەی چارەنووسی بە راستەوخۆیی دەنگ دەدات نەک دەنگ بە نوێنەرێک بدات یانیش لە بڕی ئەو بڕیار بدرێت. لەدوای رووخانی رژێمی سەدام حوسێنیش لە 2003، هێزە عێراقییەکان و تەنانەت ئەمەریکاش پێیان خۆش بوو مەسعود بارزانی، پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت، بەڵام ئەو مام جەلال-ی پێشنیاز کرد، چونکە کوردستانی لە عێراق پێ گرنگتر بوو. هەڵوێستی بارزانییش لەبەرامبەر سەربەخۆیی کوردستان هەمیشە و لە کۆنەوە ئەرێنی بووە و بەردەوام لە چاوپێکەوتنە رۆژنامەوانییەکانیدا لە هەشتاکان و نەوەدەکان نەیشاردووەتەوە کە سەربەخۆیی مافێکی رەوای گەلی کوردە و رۆژێک هەر دێت بەو مافەی بگات، بۆیە، جاردانی فیدراڵی لە رۆژی 4ی ئۆكتۆبەری 1992 و هەروەها سەركەوتنی ئەیلوولی 25/9/2017 ئاماژە و دەستكەوتێكی گەورەی نەتەوەییە بۆ گەلی كورد ..پارتی ئەو هێزە لە بن نەهاتووەكەی گەلی كورد كە دەیان ساڵە لەپێش هیچ نەیارێکی چۆکی دانەداوە و بە هەموو تواناوە بەرگری کردووە.پارتی،بارزانیی سیمبولی ئازادی و بەرگریكردن وسەربەخۆیخوازی كوردستان.پارتی سیمبولی ئازادی و پێكەوەژیانە و پارتی نەبێت، كوردبوونمان چ مانەیەكی هەیە؟ پارتی لەوەتەی هەیە هەر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێدەكۆشێ، بۆیە هەڵوێستە نەتەوەییەكان و بەرگریكردن و گیانفیدایی و شەونخوۆیی سەرۆك پێشمەرگە ،بارزانیییە كە كوردی بە دنیا ناساند، بۆیە هەر سەرۆكمانە و هەر سەرۆكیش دەبێت.گەر خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نەبوایە، ئێستا كەركووك لە باوەشی كوردستاندا دەبوو، پارتی تاكە هێز بوو، بەرامبەر سێ دەوڵەتی گەورە شەڕی كرد، داكۆكی لە خاك و سنووری كوردستان كرد، پێشمەرگەكانی هێندە بە جوانی پەروەردە كراون كە بەرامبەر هیچ دوژمنێك سڵ نەكەنەوە و نەكشێنەوە، خیانەتی گەورە وای كرد كەركووك لە دەست بچێت، بەڵام ئەوە بۆ جاری یەكەم نییە خاكی كوردستان داگیر دەكرێت، بەڵكو دەیان جارە و هەمیشەش پارتی لە گەڕانەوەی ناوچە و شار و دێیەكانی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە و كاری بۆ كردووە و تێدەكۆشێ. پارتی دیموكراتی كوردستان ، رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی وەك پێویستیێكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوە و لەناوبردن دەبووەوە، بە رابەرایەتیی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر دامەزراوە.دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژووی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسیی توانەوە و لەناوچوونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەڕاندەوە و ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .پارتی توانی، تواناكانی گەلی كوردستان لە حزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆ بكاتەوە و ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و، یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان. گەورەترین شانازیی پارتی ئەوەیە، کە سەرۆکەکەی ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و رابەری نەتەوە و پێشەنگی نیشتیمانە . پارتی حزبێکە هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆی داوە خزمەتی کردووە....پارتی حزبێکە لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە. ئەمەیە هێزی گەلی و كوردایەتی راستەقینە و كۆڵنەدان ...
پارتی ئەو هێزە لە بن نەهاتووەكەی گەلی كورد كە دەیان ساڵە لەپێش هیچ نەیارێکی چۆکی دانەداوە و بە هەموو تواناوە بەرگری کردووە.پارتی،بارزانیی سیمبولی ئازادی و بەرگریكردن وسەربەخۆیخوازی كوردستان.پارتی سیمبولی ئازادی و پێكەوەژیانە و پارتی نەبێت، كوردبوونمان چ مانەیەكی هەیە؟ پارتی لەوەتەی هەیە هەر بۆ كوردستانێكی ئازاد تێدەكۆشێ، بۆیە هەڵوێستە نەتەوەییەكان و بەرگریكردن و گیانفیدایی و شەونخوۆیی سەرۆك پێشمەرگە ،بارزانیییە كە كوردی بە دنیا ناساند، بۆیە هەر سەرۆكمانە و هەر سەرۆكیش دەبێت.گەر خیانەتەكەی 16ی ئۆكتۆبەر نەبوایە، ئێستا كەركووك لە باوەشی كوردستاندا دەبوو، پارتی تاكە هێز بوو، بەرامبەر سێ دەوڵەتی گەورە شەڕی كرد، داكۆكی لە خاك و سنووری كوردستان كرد، پێشمەرگەكانی هێندە بە جوانی پەروەردە كراون كە بەرامبەر هیچ دوژمنێك سڵ نەكەنەوە و نەكشێنەوە، خیانەتی گەورە وای كرد كەركووك لە دەست بچێت، بەڵام ئەوە بۆ جاری یەكەم نییە خاكی كوردستان داگیر دەكرێت، بەڵكو دەیان جارە و هەمیشەش پارتی لە گەڕانەوەی ناوچە و شار و دێیەكانی كوردستان دەستەوەستان نەوەستاوە و كاری بۆ كردووە و تێدەكۆشێ. پارتی دیموكراتی كوردستان ، رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی وەك پێویستیێكی میژوویی بۆ نەتەوەیەك، كەوا ڕووبەڕووی چەندین فۆرمی توندوتیژی و پیلانی سڕینەوە و لەناوبردن دەبووەوە، بە رابەرایەتیی رێبەری بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەییمان بارزانیی نەمر دامەزراوە.دامەزراندنی پارتی وەرچەرخانێكی گەورەبوو بەسەر مێژووی كورد و بزاڤە ڕزگاریخوزەكەی، پارتی لە پێناو بەرگریی لە مانەوەی شوناسێك دامەزرا، كە مەترسیی توانەوە و لەناوچوونی هەبوو، پارتی ئەو حیزبەیە، كە شکۆ و ئیرادەی بۆ كوردستانیان گەڕاندەوە و ئومێدی کوردایەتی گەشاندەوە .پارتی توانی، تواناكانی گەلی كوردستان لە حزبێكی دیموكراتخوازی نیشتمانیدا كۆ بكاتەوە و ببێت بە چەترێك بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم چین و توێژ و پێكهاتە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستانی و، یەكخستنی تێكۆشانیان بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان. گەورەترین شانازیی پارتی ئەوەیە، کە سەرۆکەکەی ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستان و رابەری نەتەوە و پێشەنگی نیشتیمانە . پارتی حزبێکە هەمیشە لەپێناو پاراستنی خاک و گەل و نیشتمانەکەی قوربانی بەخۆی داوە خزمەتی کردووە....پارتی حزبێکە لەپێش هیچ نەیارکی چۆکی دانەداوە و بەسەربەرزی بەرگری کردووە خۆی نەچەماندووە. ئەمەیە هێزی گەلی و كوردایەتی راستەقینە و كۆڵنەدان ...