سەقامگیری هەرێمی كوردستان نموونەی دیموكراسی و پێكەوە ژیان ..

سەقامگیری هەرێمی كوردستان نموونەی دیموكراسی و پێكەوە ژیان   ..

ڕۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستانە لە گەمەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. لەوانەیە سەیربێت لای هەندێک کەس، کە هەرێمی کوردستان سەرەڕای ئەوەی کە کۆمەڵێک کێشەی گەورە و ستراتیژی هەیە، بەڵام دیسانەوە یاریکەرێکی دیار و بەرچاوە لە هاوکێشەکاندا، چ ناوچەیی چ نیودەوڵەتی.
بۆ زیاتر بەهێزبوون و بوون بە گەمەکەرێکی باشتر لەسەر ئەو دوو ئاستە، هەرێم دەبێت گەمەی نەتەوەیی پەرە پێ بدات. گەمەی نەتەوەیی، بەو مانایەی کە زۆرترین تاکی ئەو نەتەوەیە، پەیوەست و پابەند بێت بەو هەرێمە یان وڵات و ڕێکخراوەوە وکار بکرێت بۆ فراوان کردنی سنوری کاریگەریی و دەسەڵات بۆ دەرەوەی ئەو زەمینەی کە کۆنترۆڵی کردووە. هەموو بە گوێرەی توانای خۆیان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان وپاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی کاری تاکە کەسی و دەستەیی بکەن، خاوەنی یەک ناوەندی بڕیاردان بن.
نەتەوەی کورد، یەکێکە لە نەتەوە گەورەکانی جیهان، بە گەورەترین نەتەوەی بێ دەوڵەت دێتە هەژمارکردن، دەکرێت بڵێین یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو کارەساتی بێ دەوڵەتییەی کورد، نەبوونی گەمەی نەتەوەیی گەورەیە. یەکێک لەو کێشانەی کە هاتوونەتە بەردەم نەتەوەی کورد، بۆ گەمەی نەتەوەیی گەورە، بریتی بووە لە نەبوونی یەک ناوەندی بڕیار، یاخود سەرکردایەتی بۆ ئەم نەتەوە گەورەیە، بە جۆرێک، لە تەواوی ئەو ناوچانەی کە کوردی لێ دەژی و لە سەردەمانی پێش ئەم دەوڵەتە داگیرکەرانەی ئێستاشدا، یەک سەرچاوەیی بڕیاردان و یەک دەستی، نەبووەتە کلتورێک و ڕێگری سەرەکی بووە لەبەردەم زۆر لە بەدی هاتنی ئامانجەکانیدا.
نابێت و ناکرێت، کە هەموو توانا وسەرچاوە و وزەمان لە کێشمەکێشمی حزبی لە سەر ئاستی كوردستانی گەورە و نێوخۆ و کێبڕکیی بێ مانادا بە فێڕۆ بدەین. کاتی ئەوە هاتووە کە بازنەی گەمە نەتەوەییەکە فراوان بکەین و هەنگاوی یەکەمی نەتەوەسازی بە پەیوەندیکردن و هاوپەیوەست کردن و هاوکاری کردنی کوردی هەموو جیهان هەڵبهێنین.چونكە تەنها رێگەی رزگاربوون هەرٍەشە ومەترسییەكان بەدەوڵەتبوونی كوردستانە .
هەرێمی كوردستان لە ماوەی سێ‌ دەیەی رابردوو، گشت تواناكانی خستەگەرٍ تا كەشوهەوایەكی پێكەوە ،ژیان و سەفامگیر فەراهەم بكرێت . چونكە یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی رۆحی دیموکراسیەت بڕیتیە لە بە هەند وەرگرتنی پرەنیسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بو کومەڵگایەکی فرە ڕەنگ کە کومەڵێک پێکهاتەی نەتەوەیی ،ئایینی ،زمان و مەزهەبی لە خوی گرتبێت هەرێمی کوردستان. وەکو نمونە:
لە هەرێمی کوردستاندا کورد ،تورکمان،کریستیان،ئاشوری، ئێزیدی، لە دێر زەمانەوە بەیەکەوە لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دەژین . خوشبەختانە هەتاکو ئەمڕو پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیا جیاکانی کوردستان لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەرنەچووە .هەموان ڕێز لە تایبەتمەندیە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی یەکدی دەگرن و پرەنسیبی قەبوڵکردنی یەکتر لە ئاستێکی باش دایە ، ئەمەش لەسایەیی نێچیرڤان بارزانی هاتووتە کایە کە هەموو کات کاری بۆ یەک رێزی نێو مالی کوردی کردوە کوردستانی پاراستوە لە توندوتیژی زمان و کەلتور و ئاینی جیاواز . نێچیرڤان بارزانی لە هەموو گوتارەکانی دا باسی گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لەکوردستان دا کردووە وتیایدا زۆر بە ڕۆنی گرنگی پاراستن و بە هێز کردنی ئەم پرەنسیبە لە کوردستاندا خستە ڕوو چونکە پارێزگاری کردن لە پرەنسیبی یەکتر قەبوڵکردن و ڕێز گرتن لە تایبتمەندیەکانی یەکتر لە وڵاتێکی فرە نەتەوە و ئایین و زمان و مەزهەب دا پێویستیەکی حاشا هەڵنەگرە بە تایبەت بۆ قۆناغی ئێستامان وەک هەستیارترینی قۆناغەکان گەلی کورد پێویستی بە یەکتر قەبول کردن و پێکەوە ژیان هەیە . لە کوردستان سەدان ساڵە نەتەوە و ئایین و زمان و مەزهەبی جیا جیای لە خۆگرتووە و هەموویان بە پێکەوە ژیاون وەک کوردستانی لە سەر بنەمای ڕێز گرتن لە یەکتر و هەمووشیان بەرگرییان لە خاکی پیرۆزی کوردستان کردووە بەشدای شۆرەشەکانی کوردستیان کردوە و قوربانیان داوە بەبێ جیاوازی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمان و مەزهەبی لە خۆی گرتبوو یەک دەنگی ویەک هەڵوێستی نێوانیان بۆ بەرگریکردن لە کوردستان لەو پەڕی بە هێزی دابوو ئەمەش هۆکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی بزۆتنەوەی ڕزگاریخوازی کۆردستان بوو لە سەختترین قۆناغدا. لە ئێستاش دا هەموو لایەن و پێكهاتەكان رۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە پاراستنی پێكەوە ژیان بەرز دەنرخێنن و پێیانوایە چۆن لە رابردوو خزمەتی پێكهاتەكانی كردووە و مافی پێكهاتەكانی پاراستووە و كێشە و قەیرانەكانی چارە كردووە، ئێستاش بە هەمان شێوە لە سەرۆكایەتی هەرێمی کوردستان درێژە بەو خەباتە دەدات و زیاتر گرنگی بە پێكهاتەكان دەدات. هەروەها نێچیرڤان بارزانی وەک چەتری یەكڕیزی و كۆكەرەوەی سەرجەم هێز ولایەنە سیاسییەكانی كوردستان و پێكهاتە ئایینییەكان دەبێت، بە جیاوازی بیرو بۆچوونەكانیانەوە، لە پێناو ژیانێكی ئاشتییانە و ئارامی سەقامگیری گەلی كوردستاندا
Top