مەرجەعێكی حەكیم و پارێزەری دۆزی كورد دوێنی ،ئەمرٍۆ و سبەی ..
November 5, 2019
وتار و بیروڕا
پارتی،بارزانیی بەدرێژایی دیرۆكی خەبات و بەرخۆدان و رزگاریخوازی بە هۆی سازش نەكردن لە دۆزی كورد تا ئێستا رووبەرووی سەدان پیلانگێری و كاری نەزۆكی تیرۆریستی بۆتەوە ،لە وپێناوەشدا قوربانیی زۆری بەخشیووە و دەبەخشێ ..ئەوەی دەمهەوێ ئاماژەی پێبدەم ، دۆزی رەوایی گەلەكەمانە كە لە هەر لە رووداوە پێشهات و هەوڵەخیانەتكارییەكانی شۆرٍشی مەزنی ئەیللول بووە لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەغدا و كۆیلەكانیان كە هەوڵی لە ناوبردنی مافەرەواكانی گەلی كوردیان لەو قۆناغەوە داوە و كاریان بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و لێكترازانی نێو ماڵی كورد و ناوچەكەرێتی و شەرٍی خۆكوژی یا براكورژی داوە تا بە ئەمرٍۆ ..
بۆیە هەر جارێك پیلانگێرییەك لە دژی گەلی كورد و دەسكەوتەكانی لە ئارا بوو بێ ئەو پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانیی ، زۆر حەكیمانە و ژیرانە رووبەروویان بوونەتەوە ، رێگەی نەداوە نێو ماڵی كورد تووشی شەرٍو ناكۆكیی بێ ..مێژوو شاهیدە لە ماوەی 28ساڵی رابردوو ، پارتی و بارزانیی بە هەموو توانایەكەوە ، گشت هەوڵەكانیان لە پێناو پوچەڵكردنەوەی هەوڵی دوژمنان و بەكرێگیراوەكانیان خستۆتەگەر باجیان بە مافی پارتییەكان داوە تا هەمیشە كوردستان ئارام و سەقامگیر بێ.. بۆیە رووداو و پیلانگێرییەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و تا بە ئەمرٍۆ نەخشەی شوومی دوژمنان و داگیركەران روون و ئاشكران كە مەرامیان چیی بووە و چییە ، ئەوان هەر دەرفەتێك تێناپەرێنن لە پێناو دروستكردنی ناكۆكیی نانەوە لە نێوان ریزەكانی كورد و كوردستان ، لەبەرامبەر دا پارتی و بارزانیی كە بەرپرسیاریەتی كوردانە و نیشتیمانپەروەرانەیان لە سەر شانە ژیرانە رووبەرووی هەموو ئەو پیلانانە بوونەتەوە تا گەلی كورد بگات بە كەنارٍی دڵنییایی و سەقامگیری ..
بۆیە ، دەڵێم دوژمنان و ناحەزانمان خەیاڵیان خاوە جارێكی تر شەرٍی خۆكۆژی و دووئیدارەیی بە چاویی خۆیان ببینن ..سەركەوتن بۆ ئیرادەی گەل و پارتی و سەرۆك بارزانییە ..
كورد و كوردستان پێویستیی بە كەسایەتییەكی وەك سەرۆك مسعود بارزانی هەیە، لەبەرئەوەی تا ئێستا بەڕێزیان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازییەوە توانیوێتی قورسایی كوردستان لە نێو هاوكێشە سیاسییەكانی ناوچەكە و نێودەوڵەتی وەدیاربخات. بۆیە دەكرێ ئێمە هاوكار و پشتیوانی بەڕێزیان بین، بۆ ئەوەی ببین بە ژمارەیەكی بەهێزتر لەوەی كە ئێستاكە هەیە.
ئامانجەكانمان بە بیر و ستراتیژێكی نەتەوەییانەئەوەی لەو سەردەمەدا، جێی هەڵوەستەیە ئەوەیە كە هەموو جیهان چاویان بڕیوەتە كوردستان، لە گشت پرسەگرنگەكانی ناوچەكە و جیهان پرس و راوێژ بە سەرۆك بارزانی دەكەن، ئەو سەرۆكەی كە توانیوێتی دەستكەوتەكان بپارێزێ و بەرەو پێشەوەی ببات. هەر جارێكی پرسێكی چارەنووسساز بێتە ئاراوەوە و دونیا شامی شەریف بێت كەسانێك هەن لە نێو خۆشی و لە پشت كۆمپیوتەر و لەوپەڕی خۆشی و ئارامی بێ ئەوەی هەست بە ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد بكەن و بیر لەوە بكەنەوە كە بۆ ئەو ئارامی و سەقامگیرەی كوردستان سەدان شەهیدی بەخشیوە تەنیا قسەی گەورە و خەیاڵ و خەون دەبینن وا دەزانن دەتوانن لە رێگای قسەی و جوڵاندنی هەست و سۆزی خەڵكەوە ئاغاكانیان دڵخۆش بكەن و بگەنە ئامانجەكانیان.