بەرپرسیاریەتی و خەمی نەتەوەیی

بەرپرسیاریەتی و خەمی نەتەوەیی

مێژوویی دوێنی و ئەمڕۆ دەرخەری راستییەكە كە كورد یەك جەستەیە ، بەو مانایەی كە كە ئەگەر لە ناوچەكی تری كوردستان كە ئەمرۆ هەر كامیان بە ناوی وڵا تێكەوە ناو دەهێنرێت ، ئەوا بە هەموو توانایەكەوە هەوڵەكانی خستۆتەگەر تا كو لەو پیلانگێری و رەوشە نەخوازراوانەی كە دەیان ساڵە لەگەڵ هەر پێشهات و گۆرانكارییەك بە سەر گەلی كورد دێت ، پارێزگاریان لێبكات .رابه‌ری گه‌لی كورد سەرۆك بارزانی گشت هەوڵە كانی ‮ ‬بەكار هێناوە لەگەڵ و‮ ‬ڕووسیا و ‮ ‬ئەمەریكا و بەریتانیا و فەرەنسا و ئەلمانیا و هێزە هەرێمیەكان بۆچارەسەركردنی‮ ‬كێشی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬لەچەندین بواری‮ ‬دیپلۆماسیدا بووە چەندین پەیوەندی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەگەل‮ ‬سەركردەی‮ ‬زلهیزەكانی‮ ‬جیهان ئەنجامداوە دیارترینیان ئەنجامدانی‮ ‬دیدارێكی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬بوو لەسەر ئاستی‮ ‬لوتكە لەگەل وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ڕووسیا سەرۆك بارزانی‮‬داوای‮ ‬لە لاڤرۆڤ كرد كەرووسیا وەك زلهیزێكی‮ ‬جیهان و هێزی‮ ‬كاریگەری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست هەوڵەكانیان بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەی‮ ‬رۆژئاوابخەنەگەڕ‮ ‬و ڤلادمیر پۆتین لەم رێگەیەوە تەواوی‮ ‬نفوزی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ چارەسەری‮ ‬پرسی‮ ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاوا و رێگری‮ ‬كردن لە هێرشی‮ ‬توركیا بەكاربهێنێت‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
بیگومان سەرۆك بارزانی‮ ‬لەهەوڵە دیپلۆماسیەكانی‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسی‮ ‬رۆژئاوا بەدەوامە،‮ ‬لەكاتێكدا كە قەیرانی‮ ‬سووریا بەگشتی‮ ‬زۆر ئاڵۆزبووە و چەندین هێزی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان رۆڵی‮ ‬تیدا دەگێڕن‮. ‬كوردانی‮ ‬رۆژئاواش باجێكی‮ ‬قورسی‮ ‬هەڵەكان و تاكڕۆیی‮ ‬پەكەكە لە‮ ‬ڕۆژئاوای‮ ‬كوردستان دەدەن هەر لەتێكدانی‮ ‬یەكڕیزیی‮ ‬نیو ماڵی‮ ‬كورد تادەگاتە دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬گرنگە لەگەڵ هەموو ئەوانەیشدا هێشتا درەنگ نییە،‮ ‬لەم دۆخە ناهەموارەشدا ئەگەر سەرجەم كوردستانیان لەگشت پارچەكاندا گوێڕایەڵی‮ ‬مەرجەع مان ‬سەرۆك بارزانی ‬بن‮ ‬،‮ پێوستە دڵنیاین بە‮ ‬یەكریزی‮ ‬و‮ ‬یەكبوونی‮ ‬نیو ماڵی‮ ‬كورد گەورەترین ئومێد‮ ‬بۆ چارەسەركردنی‮ ‬كێشەكان دەبێت‮. ‬سەرۆك بارزانی لەرۆژە سەختەكاندا هەمیشە هیوا و ئومێد بووە ‮ ‬‮ ‬ئێستاش كلیلی‮ ‬چارەسەری‮ ‬سەرجەم كێشەكانە،‮ ‬چونكە سەرۆك بارزانی‮ ‬مەرجەع و خەمخۆر و رابەری‮ ‬رۆحی‮ ‬هەر چوار پارچەی‮ ‬كوردستانە‮.‬دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌ر پارچه‌ك له‌ پارچه‌كانی كوردستان، كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌موو پارچه‌كانی تر و داهاتووی كورده‌وه‌، ئه‌گه‌رچی داهاتوو دیار نییه‌، به‌ڵام پێشهاته‌كان ڕوونن و كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر جێده‌هێڵێن.پێویسته‌ ئێمه‌یش سۆز و ئینتیمای نیشتمانیمان هه‌بێت، سه‌ركه‌وتنی هه‌ر كوردێك له‌وسه‌ری دنیا خۆشحاڵیمان پێ ببه‌خشێت، به‌ كه‌وتنه‌كه‌یشی بزانین ئه‌وه‌ خۆمانین هه‌ره‌س دێنین. ئه‌ركی سه‌رشانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی حزبه‌ سیاسییه‌كانه‌ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رببڕن، جا به‌ هه‌ر جۆرێك بێت. هه‌وڵی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتان ئاگه‌دار بكه‌نه‌وه‌، تا تمووحی سیاسی توركیا ده‌ست نه‌بات بۆ سه‌ر رۆژئاوا له‌مه‌ زیاتر، ئاواره‌یی بكاته‌ پیشه‌ی خاوه‌ن ماڵ و خۆیان ببن به‌ خاوه‌ن ماڵ، ئه‌وه‌ی كورد له‌ رۆژاڤا له‌ دژی داعش كردی، توركیا ببن به‌ خاوه‌نی. هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی ڕۆژئاوای كوردستان به‌گشتی و عه‌فرین به‌تایبه‌تی، هێزه‌كانی ڕۆژئاوا هاوئاهه‌نگی زۆرباش و هاوكاری به‌رده‌وامی هه‌رێمی كوردستان بوون له‌و شه‌ڕه‌ نه‌گریس و دژواره‌ی به‌رۆكی باشووری گرتبوو. ئه‌گه‌ریش باسی سه‌ره‌تاكانی شه‌ڕ یان ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ بكه‌ین كه‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و تیرۆستانی داعش له‌ ناوچه‌كان ڕوویان دا، ده‌بینین به‌هۆی كه‌مئه‌زموونی به‌شێكی پێشمه‌رگه‌كانمان له‌و شه‌ڕانه‌ی خۆكوژ و ته‌كنیكی تیرۆریستی نوێی تێدا به‌كار ده‌هات، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌كه‌ پێشكه‌وتووانه‌ی كه‌وتبوونه‌ ده‌ستیان، له‌ چه‌كی ئه‌مه‌ریكایی و ئه‌ڵمانی و بولگاری، تووشی زیانی زۆر بووین له‌ شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا داعش به‌شێكی خاكی كوردستانی داگیر كرد، نموونه‌ی شنگال چاكترینه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قێزه‌ونی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌ به‌ده‌ربخات. رسی كورد و كارتی تیرۆر. له‌ هه‌ردوو كارته‌ به‌هێزه‌كه‌شدا كورد په‌یدا بوون، ئیدی بوون به‌ به‌شێك له‌ رووداوه‌كان، زۆر جاریش كورد بۆ خۆیان بوونه‌ته‌ دروستكه‌ری رووداو، ته‌نانه‌ت داڕێژه‌ری واقیعه‌كه‌ش، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واقیعه‌كه‌ كاتییش بووبێت.كارتی تیرۆر، له‌وه‌دا زه‌ق ده‌بێته‌وه‌، كه‌ داعش له‌ به‌ندیخانه‌كانی كورددان، ئه‌مه‌ش كارتێكی به‌هاداره‌ و بۆ هه‌مووانیش مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.كارتی پرسی كورد، كه‌ كارتێكی زێڕینه‌، ره‌نگه‌ به‌هێزییه‌كه‌شی له‌ ره‌وایی پرسه‌كه‌دا بێت، كه‌ مافێكه‌ و به‌شێكه‌ له‌ مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی گه‌لان، پاشان ئه‌وه‌ مافی خه‌ڵكانێكه‌، كه‌ له‌سه‌ر خاكی مێژووییانه‌ی خۆیاندا نیشته‌جێن، یه‌كبوونی ئه‌م خاكه‌ش، واته‌ پاراستنی به‌هێزیی ره‌وایی پرسه‌كه‌یه‌.بۆ كاری یه‌كه‌مین، ئه‌ردۆغان سنگی خۆی كوتا، به‌ڵێنیشی دا كه‌ به‌ره‌ڵڵا نابن، دوای ئه‌وه‌ی ترامپ به‌رپرسایه‌تیی پاراستنی ئه‌وانی خسته‌ ئه‌ستۆی ئه‌ردۆغانه‌وه‌.ئەوەی لە قۆناغی ئێستادا بەتایبەت دوای رووداو و پێشهاتەكان و داگیركاری رۆژئاوای كوردستان ، دەخوازێت كاتی یەكبوونی نەتەوەییە و دەبێ‌ هەمووان پشتیوانیی ئەو خەمخۆریی و هەوڵانەی سەرۆك بارزانیی بین كە هەمیشە لە كوردستان بە یەك جستە دەبینێ‌ و دڵسۆزی هەمووانە..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top