سەركردایەتییەكی بەتوانا، دیپلۆماسییەكی بەهێز و كوردستانێكی بەهێز پێوستە
November 3, 2019
وتار و بیروڕا
كوردیش وه‌ك ته‌نها پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی بێ ده‌وله‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌میشه باجی ململانیه‌ی نه‌ته‌وه و هێزه باڵاده‌سته‌كانی داوه .لەلایەكی ترەوە عه‌ره‌ب و تورك و فارس وێڕای ململانێ توندی مێژووی نیوانیان به‌رده‌وام چاویان له‌سه‌ر خاكی كوردستانه بۆ ئه‌وه‌ی فراوانخوازی له‌سه‌ربكه‌ن هه‌ر به‌وه‌شه‌وه ناوه‌ستن كه خاكی كوردستانیان سه‌دان ساڵه داگیر و دابه‌ش كردوه, به‌لكو ده‌یانه‌وێ دیموگرافیای ناوچه‌كه‌ش به‌یه‌كجاری بگۆڕن و كورد په‌رته‌وازه‌و سه‌رگه‌ردان بكه‌ن .داگیركاری و خیانه‌ت وپه‌لاماری ١٦ ئۆكتوبه‌ر پلانیكی رژێمی ئیران بوو به‌هاوكاری خاكفرۆشان كه‌بووه هۆی بۆ داگیركردنه‌وه‌ی كەركووك %51 خاكی باشوری كوردستان كه‌له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردودا له‌سه‌ر زه‌وی گۆرانكاری دیموگرافی به‌جۆرێك رویداوه كه نزیكه‌ی ٢٥% خاكی ناوچه جێناكۆكه‌كان كوردی تیدا نه‌ماوه هیشتاش له ژێر فشاردا كورد هه‌ر به‌ره‌و سه‌ر ڕوو له هه‌ڵكشانه , هاوكات داگیركردنی عه‌فرین و په‌لاماردانی رۆژئاوا له‌ئیستادا به‌شێكه داگیركاری نوێی تورك له‌چوارچیوه‌ی هه‌مان پلانی نوێی فراوانخوازی سه‌فه‌وی و عوسمانی به فۆرمێكی جیاواز كه‌كۆتایه‌كه‌ی دیارنیه . ڕه‌نگه بپرسن بۆ ته‌نها باسی ئیران و توركیا ده‌كاتب !چونكه له راستیدا ئیستادا عێراق و سوریا هه‌ر ئیرانه.
بۆیه له‌به‌رامبه‌ر فراونخوازی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی داگیركه‌رانی كوردستان پێوسته كورد هوشیار ببێته‌وه و به‌خۆدابچیته‌وه و وه‌ك نه‌ته‌وه خۆی رێكبخاته‌وه و ده‌ستبه‌رداری جیاوازی ئایدۆلۆژی و ناوچه‌گه‌ری و دووبەرەكی بێتەوە و به‌ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و هزریكی نەتەوەیی و نیشتیمانی ڕووبه‌رووی ئه‌م بارودۆخه نوێیه ببیته‌وه . ئەگینا ئەگەر هەر بەهزری حزبی و بەرژوەندی شەخسی ناوچەكەرێتی بجوڵێتەوە ، ئەوا رەنگە بە هۆی ئەو گۆرانكاریی كتۆپر و زریان و گەردەلوولانەی ناوچەكە رووبەرووی كارەساتی گەورە ببێتەوە ، ئەو كاتە جگە لە پەشیمان هیچ تری بۆ نامێنێتەوە ..
دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم یەكێكە لە پایە سەرەكیەكانی پرۆسەی حكومڕانی لە هەرێمی كوردستان و پێگەیەكی گرنگە بۆ تەواوكاری پەیكەری قەڵەمڕەویی و دیموكراسی. بوونی پێویستیە و نەبوونی دۆخێكی ناتەواو و دیموكراسیەتێكی نیوە چڵە، ئەم دامەزراوەییە ئەركی سەرەكی نوێنەرایەتی شكۆ و سیادەی هەرێمە لە نێوخۆی عێراق و ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا كە لە ڕابردوو و ئێستاش ڕۆژانە دیدارە گرنگەكانی ئەم دامەزراوەییە دەبینین كە زۆر كات وەكو كۆشكی كۆماری یەكێك لە دەوڵەتە گرنگ و كاریگەرەكان مامەڵەی لەگەڵ كراوە.ئاشكرایە ئەمرۆ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لەپاڵ دەوڵەتە دانپێدانراوەكان چەندین كارەكتەری گرنگمان هەیە كە بەهەمان شێوەی دەوڵەت ڕۆڵ و كاریگەریان هەیە بەسەر سیاسەتی دەرەكی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانەوە كە بە كارەكتەری نادەوڵەتی ناو دەبرێن هاوشێوەیی هەرێمەكان و كۆمپانیا زەبەلاحەكان و رێكخراوە جیهانیەكان، هەرێمی كوردستانیش دەچێتە چوارچێوەی ئەو جۆرە یەكە نێودەوڵەتیانەوە بۆیە بوونی دامەزراوەیەكی گرنگی وەكو سەرۆكایەتی هەرێم گرەنتی ئەو مانەوە و ماهیەتە سیاسیە دەكات. خودی بەرێز نێچیرڤان بارزانیش یەكێكە لەو سیاسەتمەدارانەی ناوچەكە كە بەسروشتی دیبلۆماسیەتی بەهێز دەناسرێتەوە و دڵنیام توانایی نوێنەرایەتییەكی شكۆمەندانەی هەیە بۆ هەرێمی كوردستان و دەتوانێت سیاسەتێكی دەرەكی بە مۆدێلێكی سەردەمیانە و بەهێز بەرێوە ببات لەسەر بنەمای بەرژەوەندییەكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە بە كاراكردنەوەی دامەزراوەیی سەرۆكایەتی گۆرانێكی ئیجابی روودەدات. لەلایەكی ترەوە ، بوونی حكومەتێكی بەهێز بە سەركردایەتیی بەرێز مەسروور بارزانیی كە ئەزموونێكی باشی لەگەڵ رووداو و پێشهاتە سیاسی و دیپلۆماسییەكانی ناوچەكە و دونیا هەیە ، بەگرتنەبەری بەرنامەیەكی پتەو و كارا بۆ حكومرانییەكی كارا و بەهێز كردنی بناغەی ئابووری و پیشەسازی وئابووری بۆ كوردستانێكی بەهێز وا دەكات لەلایەك متمانەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی زیاتر ببێ ولەلایەكی ترەوە لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە پێگەی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری بەهێزتر بێ بەتایبەت لە قۆناغی ئێستادا كە پێشهات وگۆرانكارییەكان لە ناكاو و كتوپرن ئەوەش دەخوازێ كوردستانێكی بەهێز ،سەركردایەتییەكی بەتوانا و دیپلۆماسییەكی كارامان پێوستە ..