زەنگێکی مەترسیدار بۆ کورد

زەنگێکی مەترسیدار بۆ کورد

لەبارەی گرژی و ئالۆزیەکانی ئێراق ،سێ ئاماژەی مەترسیدار بۆ کورد دەرکەوتوون .یەکەمیان ئەوەیە کە دوو شەو پێش لاهۆر تالەبانی و باڤێل تالەبانی بەنهێنی و کت و پڕ گەیشتوونەتە بەغدا .لەکوشکی کوماری لەگەل بەرهەم سالح و لایەنە سەرەکیەکانی شیعە کوبونەتەوە .دووەمیان ئەوەیە شەوی رابوردو بەرهەم سالح بۆ ماوەیەکی دوورو دڕێژ لەگەل هەر سێ لایەنی سەرەکی شیعە ،بەدری عامری .فەتحی عەبادی ،سائیرونی سەدر کوبوتەوە .بەگویرەی هەندێ زانیاری کە بەمیدیا عێراقیەکان دراوە .لەو کوبونەوەیەدا بەرهەم سالح و لایەنە شیعەکان لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون پەرلەمان هەلوەشێننەوەو سەرۆک وەزیرانیش ناجار بکەن دەست لەکار بکێشێتەوە .ئاماژەی سێیەمیش ئەوەیە بڕیار وایە ئەمرۆ پەرلەمانی ئێراق لەسەر هەمان ئەو پرسانە کوببێتەوە .هەموو فراکسیونە کوردیەکان ڕایان گەیاندوە کەبەشداری ئەو کوبونەوەیە ناکەن .بەلام فراکسیونی یەکێتی هەلۆیستێکی پێچەوانەی هەیەو دوپاتیان کردەوە کەبەشداری کوبونەوەکە دەکەن .ئەم سێ رووداوە ئاماژەی مەترسیدارن بۆ ئەوەی کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان تاک لایەنەو بۆ هەندێ بەرژەوەندی حزبی و ڕازیکردنی ئێرانیەکان چۆتە پال هەلۆێستی عەبادی و مالکی و عامری .واتە پشتیوانی لەو هەولانە دەکات کە وەکو پیلانێک بەبیانوی چاکسازی و جێبەجێکردنی خواستی خوپیشاندەران .دژی کوردو بەرژەوەندیەکانی بەرێوەدەچێت.
بێ گومان ئەم گرژی و ئالۆزیانە لەبنەڕەتدا هیچ پەیوەندیەکی بەچاکسازی و بنبڕکردنی گەندەلیەوە نیە .بەلکو ئامانجی سیاسی لەپشتەوەیە .وەکو لادانی عادل عەبدولمەهدی و گۆرینی دەستور .لادانی عادل عەبدولمەهدی لەبەر ئەوەیە کە زۆر لەکورد نزیکەو بەجدی کار بۆ ئەوە دەکات مافەدەستوریەکانی کورد وەکو خۆیان
جێبەجێ بکرێن .گۆرین یان هەموارکردنەوەی دەستوریش بۆ ئەوەیە ئەو بڕگەو مافانەی پەیوەندیان بەکوردەوە هەیە لا ببەن .چاودێرانی سیاسی پێیان وایە ئەگەر کورد یەکگرتوو بێت ،ناتوانرێت هیچ گۆرانکاریەک دژی کورد لەدەستوردا بکرێت .بەلام ئاماژەکان ئەو ڕاستیە دەسەلمێنن کە یەکێتی چۆتە پال بەرەی دژە کوردو هاوکاریان دەبێت .ئەمەش زەنگێکی مەترسیدارە بۆ کوردو هیچی لەخیانەتی شازدە ئوکتوبەر کەمتر نابێت ......هتد.هەلبەت لێدوانەکانی ئەمرۆی وتەبێژی یەکێتی لەبارەی پەیوەندیەکانیان لەگەل پارتی ئاماژەیەکی دیکەیە بۆ ئەو ڕاستیەی سەرەوەو ،هەولێک بۆ رەخساندنی زەمینە خیانەتێکی لەو شێوەیە ....هتد.
Top