گەلی كورد لە پێناو بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەردەوام قوربانیی دەبەخشێ‌..

گەلی كورد لە پێناو  بەدیهێنانی ئامانجەكانی بەردەوام قوربانیی دەبەخشێ‌..

گەورەترین هەڵەی ئێمە نا تەباییە كە دوژمنان وەك كارتێكی بەهێز دژی خۆمان بەكاری دێننەوە..دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشان دەكەین ، باج و قوربانیی زۆرمان بەخشیووە و كارەساتی زۆرمان لە لایەن داگیركەران و دوژمنانەوە بە سەر هاتووە ،بەڵام هیچ كات كۆڵمان نەداوە ،،مێژوی چەندین ساڵەی نەتەوەیی کورد شاهیدی ئەوەن کە گەلی کورد تەنهایەو هیچ پشتیوانێک و دۆستێکی ڕاستەقینەی نییەو ئەو دۆستانەی هەیبووە تەنها بەکاریان هێناوە بۆمەرای خۆیان و کوردیان خزانۆتە شەڕێکەوە کەبەخۆیان نەکراوەو دواتر و دوای تەواوبونی شەڕ دەس بەرداری کوردبون و بەتەنها و بێ پشتیوان لەساحەکەدا بەجێیان هێشتووە، ئەم جۆرە لەفریودان و یری کردنە بەچارەنوسی میللەتی کورد کۆتایی نەهاتووە و تا ئێستاش مێژو خۆی دوبارەدەکاتەوەو دواین ڕوداویش بەتەنها جێهێشتنی کوردەکانی ڕۆژئاوابوو لەلایەن ئەمەریکاوە کە ڕۆژکارێک هێزە کوردیەکان لەسوریا بەدۆست و پشتیوانی ڕاستەقینەی خۆیانیان دەزانی ، ئەم فریودانەی کورد زیانی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوەو ماڵوێرانی و ئاوارەبون زیاتر هیچی بۆ کورد تێدا نەبووە، بۆیە بۆ لەمەودوا کورد دەبێت ڕێگای دیکەی خەبات کردن بگرێتەبەر بۆئەوەی بۆ دوژمنانی گەلەکەی بسەلمێنێ کە تا ڕۆژێک تاقەکوردێک لەسەر ئەم گۆی زەوییە مابێت دەست هەڵناگرین لەخەبات کردن دژی دوژمنەکانمان . قۆناغی ئێستای كورد زۆر هەستیار و چارەنووسسازە ، ئەوەی كە فریای كورد خۆی دەكەوێت ،تەنها تەبایی و یەكهەڵوێستی نێو ماڵی خوێەتی و لە هەمانكاتیشدا هەوڵ بدەین لە رووی ئابوورییەوە خۆمان لە نێو خۆ بەهێز بكەین و هەروەها دراما توركییەكان پاشگوێ‌ بخەین كە جگە لە فەرهەنگێكی ناشیرین و توندوتیژی و تێكدانی بونیاتی خانەوادە هیچی تێدا بەدی ناكرێت و هەروەها هەر کارێکی بەجێ و خەباتێکی پیرۆزە و زەنگێکی ئاگادارکردنەوەشە بۆ تورکیا کە پێی دەڵێین ئێمە و ئێوە ئەگەر لەهێزی چەکداریدا نابەرامبەربین و ئێوە لەئێمە پڕچەکترو تۆکمەتربن بەڵام لەخەباتی مەدەنیدا لەئێوە بەهێزترو بەتواناترین هەڵبەت ئەم پەیامە لەئێستا بۆ تورکیایە چونکە بەدڕندانەترین شێوە پەلاماری گەلی كوردی لە رۆژئاوا دا و وێران کردنی بەشێک لەجەستەی نیشتیمانمانە لەڕۆژئاواو دوسبەی باشور و خۆرهەڵات و باکوریش لەبیرناکات بۆ وێران کردن و سێ سبەی ڕەنگە ئەوە ئێران بێت ئەو ڕۆڵەی تورکیا بگێڕێت و بەئاشکراو بەبەرچاوی هەمودونیاوە قەتڵوعام لەهەرچوارپارچەی کوردستاندا دەست پێبکات بۆیە دەبێت کورد ڕۆژێک زوتر لەسەر ئەم خەباتە مەدەنییە ڕابێت و بەگژ دوژمنەکانیدا بچێتەوە ئەوەندەی پێی دەکرێت ،لوًبە پێوستە، هەموو گەلی كورد یەكریز و تەبا بێ‌ چونكە تەنها هەڵە و خاڵی لاوازی كورد ناتەبایییە و بە یەكبوونی ریزەكانی سەركەوتن و شكستی دوژمنان و داگیركەران مسۆگەر دەبێ‌...
،بە سەركردایەتی‮ ‬باوكی‮ ‬رۆحی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬بەدرێژایی‮ ‬مێژوویی‮ ‬خەباتی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان بە هۆی‮ ‬هەڵگری‮ ‬بەرپرسیاریەتییەكی‮ ‬قورس و ئاڵای‮ ‬كۆماری‮ ‬كوردستان هەمیشە لە نێو سێرەی‮ ‬داگیركەران و دوژمنانی‮ ‬كورد وكوردستان بووە و كراوەتە ئامانج‮ ‬،‮ ‬بەڵام پارتی‮ ‬و بارزانیی‮ ‬بە هۆی‮ ‬باوەری‮ ‬پتەو و ئینتیمای‮ ‬نەتەوایەتیی‮ ‬بەهێز‮ ‬،‮ ‬هیچ كات پیلانگێری‮ ‬و مەرامی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد نەیاتتوانیی‮ ‬كاروانی‮ ‬خەبات بەلارێدا ببەن و پاشگەزیان بكەنەوە‮ .‬
ئەو هۆكارانەی‮ ‬كە وایكردووە كە پارتیی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان سزا بدرێت و رووبەرووی‮ ‬دادگا بكرێنەوە بریتین لە‮ : ‬بە دەستهێنانی‮ " ‬ئۆتۆنۆمی‮ - ‬پەرلەمان‮ - ‬حكومەتی‮ ‬كوردستان و فیدراڵی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬دەنگی‮ ‬93%ی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬بۆ كوردستان و شكاندنی‮ ‬هێرشی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬كوردستان بە ئامانجی‮ ‬لە ناوبردنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬سەركەوتن لە شەڕی‮ ‬جیهانی‮ ‬تیرۆریستانی‮ ‬داعش بە شاهیدی‮ ‬هەموو جیهان‮ + ‬سەركەوتنی‮ ‬كوبانێ.شكاندنی‮ ‬ئابڵوقەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و دیپلۆماسی‮ ‬و سیاسی‮ ‬سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان‮ ..‬
ئەوانەی‮ ‬شەڕ‮ ‬بۆ عێراقی‮ ‬یەكگرتوو دەكەن‮ ‬،‮ ‬دوێنێ دروشمی‮ ‬بروخێ هەرێمی‮ ‬كوردستانیان گووتەوە و ئەمڕۆ بە خەڵكی‮ ‬كوردستان دەڵێن‮ ‬ڕیفراندۆمچی‮ ‬،‮ ‬بۆیە ئەو لایەنانە بەكورد و لە ناوەرۆكدا خزمەتكار و ئەڵقەی‮ ‬بەگۆێی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد‮ ‬،‮ ‬لە رابردوو،‮ ‬ئێستا و داهاتووش هاوشێوەی‮ ‬داگیركەران‮ " ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانیان‮ " ‬پێی‮ ‬هەرس ناكرێ و هەمیشە ئاغاكانیان دژایەتی‮ ‬كورد دەكەن و پیلان لەدژی‮ ‬دەگێڕن‮ .‬گەرخەباتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەن ئیدیعای‮ ‬لە پێناو عێراقێكی‮ ‬یەكگرتووبوایە؟ ئەو هەموو خوێن و ماڵوێرانی‮ ‬و ئەنفال و كیمیاباران و ئاوەرەیە لە پێناو چی‮ ‬بوو؟ هەركەسێك لە سەردەمی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و پێش بەعسیەكانیش بێنەسەرحوكم،‮ ‬لەگەڵ عیراقی‮ ‬یەكگرتووبایە ئەوا بەسەت جار زیاتر ماف و ئیمتیازەكانی‮ ‬لە ئەمڕۆ زیاتر دەبوو‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد لە كوردستان‮ ‬،‮ ‬گەر وەك ئەمڕۆ هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬شانازی‮ ‬بەعیراقی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆیانەوە دەكەن و خەمی‮ ‬عێراقی‮ ‬یەكگرتوویانە،‮ ‬ئەوا لەسەردەمی‮ ‬سەددامدا نە دووچاری‮ ‬كیمیاباران و نە ئەنفال و راگوازتن و ئاوارەیی‮ ‬نەدەبووین مافەكانیشمان زیاتر لە ئەمڕۆ وەدەست دەهێنان،‮ ‬ئێ خۆ حوكمڕانانی‮ ‬عێراقیش هەر لە مەلیكەوە تا سەددام هەر ئەوەیان لە گەلی‮ ‬كورد دەویست كە شانازی‮ ‬بەعیراقی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆیانەوە بكەن،‮ ‬ئیترژیانێكی‮ ‬شاهانە دەژیاین،‮ ‬بەڵام گەلی‮ ‬كورد شوناسی‮ ‬كوردبوونی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەموو شتێك پێ باشترو گرنگتربوو،بۆیە لەو پێناوەدا خوێن و نرخێكی‮ ‬زۆر گرانیدا‮.‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top