هەرێمی كوردستان دوورگەیەكی ئارام لە رۆژهەڵاتی ناوین
October 30, 2019
وتار و بیروڕا
سەقامگیری هەرێمی كوردستان ، بەرهەمی خوێنی شەهیدان وماندووبوونی پێشمەرگەیە.. هیچ حزب و هێزێك لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین بە رێژەی پارتی دیموكراتی لە پێناو بنەماكانی " ئاشتی،ئازادی ، دیموكراسی و سەربەخۆیخوازی خەبات و قوربانیی نەبەخشیووە و باوەری پێنەبووە ..یەكێك لە هۆكارە هەر سەرٍەكییەكانی دژایەتیكردنی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بە رابەرایەتی مستەفا بارزانیی لە سەردەمی شۆرش و دواتر لە قۆناغی حوكمرٍانی و فیدراڵی گەلی كورد ، بۆ ئەوە راستییە دەگەرێتەوە ، كە پارتیی دیموكراتیی كوردستان بە باوەربوونی تەواو بەو دروشم و بنەمایانەی كە بەرزی كردۆتەوە لە پێناویدا بە كردەوە خەباتی كردووە تا بەتەواویی مافەكانی مسۆگەر بێ لە چوار چێوە و نێو وڵاتانی داگیركەری كوردستان و هەروەها ناوچەیەك كە كەمتر هەست بە بوونی دیموكراسی و ئازادیخوازی و سەربەخۆیخوازی كراوە و دەكرێ..بۆیە، ئەوەی لە گەلی كورد و سەركردایەتییەكەی و حكومرانی نیو چارەكە سەدەی بەدی كراوە ، ئاشتی و پێكەوە ژیان و حەز پێشكەوتن و ئازادیخوازی و دیموكراسیخوازی و سەربەخۆیخوازیی بووە كە مافێكی رەوایی هەر گەل و نەتەوەیەكە خاوەن خاك و نیشتیمانی وەك گەلی كورد بووە . پارتی دیموكراتی كوردستان وەك پێشەنگ و ئاڵا هەڵگر لە سەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوین تا بە ئەمرٍۆ باجی زۆر و قوربانیی زۆری لە پێناو چەسپاندنی بەخشیووە و دەبەخشێ و دەیان جاریش رووبەرووی داگیركەرانی و پیلانگێری گەورە بۆتەوە..گەورەیی بەرقەراربوونی ئاسایش و شەقامگیریی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی دەگێڕێتەوە و پێیوایە جەنابیان بە پلەی یەك بایەخی بەو پرسە داوە و لای گرنگە كوردستان ناوچەیەكی ئارام بێت. پێوستە سەركردایەتیی كورد ئەو سەقامگیرییە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی هەرێم بگوازێتەوە بە گەرٍانەوەی كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ ئەو ناوچانە ، وەلێ تا ئێستا ئەوە نەكراوە و دەبێ بەخێرایی هەنگاوەكان بچنە بواری جێبەجێكردنەوە .هۆكارەكانی نەمانی ئارامی و ئاسایش لە عێراقدا كۆنتڕۆڵكردنی جومگە هەستیارەكانی وڵاتە لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی و دەستێوەردانە بەردەوامەكانە هەروەها گەندەڵی لە گشت جومگەكان و نەبوونی خزمەتگوزاری بەتایبەت لە بواری كارەبا ،ئاو و تەندروستیی و پەروەردەیە. ، جگە لەو ململانێ تائیفییەی لە نێوان پێكهاتەكانی عێراقدا هەیە. هەروەها نەمانی خۆشەویستی بۆ وڵات و كوشتنی هەستی بەرپرسیاریەتیی تاكی عێراقی بەرامبەر نیشتمانەكەی هۆكارێكی ترە، وێڕای دەستتێوەردانی دەرەكیی وڵاتانی دەوروبەر و كردنی عێراق بە گۆڕەپانێك بۆ یەكلاكردنەوەی حیساباتی سیاسیی خۆیان.لە هەرێمی كوردستاندا پێچەوانەیە و دەستەڵات و هاووڵاتیان كۆنتاكتێكی باش لە نێوانیاندا هەیە بۆ پاراستنی ئاسایش، تاكی كوردی وڵاتی خۆی خۆش دەوێ و دەرفەت نادات سەقامگیرییەكەی لەبار بچێت، دەستەڵاتی سیاسی و ئەمنیی كوردستانیش ئەوپەڕی هەوڵ و تەقەلای خۆی بەكار بردووە بۆ دەستەبەركردنی ئەو سەقامگیرییەی كە ئێستا لە هەرسێ پارێزگاكەی هەرێمدا و بە تایبەت لە هەولێردا فۆرمولەیە، چونكە كارمەندان و بەرپرسیارانی دەستگە ئەمنییەكانی هەرێم كوڕی میللەتی كوردن و هەڵقوڵاوی نێو خەم و ئازارەكانی گەلەكەیانن، بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەركی پاراستنی هەرێمیان لە ئەستۆ گرتووە.سەرۆك بارزانی فیگەری سەرەكیی بەرقەراركردنی ئارامییە لە هەرێمدا، چونكە ئەو دەركی بەوە كردووە تا سەقامگیری مسۆگەر نەكرێ گەشەكردنی ئابووری و سیاسی و خزمەتگوزاری و مەعریفی.. نایەتە دی، بۆیە ئارامیی هەرێمی كوردستان بە پلەی یەك ئازایەتیی سەرۆك بارزانییە.گەلی كورد لە باشووری كوردستان جەور و ستەمی زۆری بینیوە، بە دۆخی ناهەمواردا تێپەڕیوە، بۆیە چیتر نایەوێ بۆ ئەو دۆخە نالەبارە بگەڕێتەوە و هەمووان بە تاك و دەستەڵاتەوە مژوڵی بەرقەراركردنی ئارامی و خۆشگوزەرانین، بینراویشە لە پاش 2003ـوە هەرێمی كوردستان لە سەرجەم كایەكاندا بە رادەیەك گەشەی كردووە كە جێی سەرسامیی نێودەوڵەتییە، هەر بۆیە وڵاتانی ئەورووپی و ئەمەریكی و رۆژنامە نێودەوڵەتییەكان هەرێمی كوردستان وەك دوورگەیەكی ئارام ناو دەبەن و كۆمپانیا بیانییەكان روو لەو دوورگە ئارامە دەكەن.دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆرە ، ناسەقامگیری و نائارامی عێراق و ناوچە داگیركراوەكانی وەك كەركووكی گرتۆتەوە و گرنگیی گواستنەوەی سەقامیرییەكەی هەرێمە بۆ كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دیكەی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و گوتی "زۆر پێویستە ئەزموونی پاراستنی ئاسایشی هەرێم بۆ كەركووك و ناوچە هاوشێوەكانی بگوازرێتەوە، چونكە ئەو ناوچانەیش كوردستانین و پێویستە خەمی كوردانی ئەوێ وەك ئەرك وەربگیردرێت، ئەگەرچی ئەو گەڕەك و كۆڵان و ناوچانەی بە تەواوەتی كوردنشینن سەقامگیریی تێیادا بەرجەستەیە، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی دۆخی ئەمنیی ئەو ناوچانە نالەبارە، باشتركردنی ئەو دۆخە ئەمنییەش سیاسەتێكی تایبەت و گشتگیری لایەنە كوردییەكانی دەوێت.هەرێمی كوردستان لە رووی تەناهی و سەرجەم رووەكانی تری ژیانەوە، گرەوی خۆی لە عێراق بردووەتەوە و ئێستا هەرێم ناوچەیەكی پێشكەوتوو و ئارامە، ئەمەیش بە دڵنیاییەوە بەرهەمی هەوڵ و كۆششی سەرۆك بارزانی و سەركردایەتیی كوردستانە، كە ئامانجیانە خۆشگوزەرانی و ژیانێكی باشتر بۆ كۆمەڵگەی كوردی مسۆگەر بكەن.