پێشەنگ لە كوردایەتی بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێز ..

پێشەنگ لە كوردایەتی بە ئارٍاستەی كوردستانێكی بەهێز ..
پارتی خاوەن مێژوویەكی پڕ لە سەروەری و دەستكەوتە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیشییەوە توانی پارتێکی سەرتاسەری بێت هەر لە زاخۆوە تا خانەقین، ئەمەش وەرچارخانێكی گەورە بوو لە مێژووی كوردستاندا و پارتی لە قاڵبی عەشایری و ناوچەگەری دەرچوو و توانی ببێتە حزبێكی كوردستانی بۆ هەموو چین و توێژ و ئایین و ئایینزاكان، گەورەترین دەستكەوتی پارتییش ئەوە بووە لە ساڵی 1958دا لە دوای كۆدەتای سەربازیی عەبدولكەریم قاسم، كورد توانی ببێتە هاوبەشی عێراق و لە دەستووری عێراقیشدا مافیان چەسپاند و ددانیان پێدا نا.سەركەوتن و دەستكەوتێكی دیكەی پارتی لە ڕێككەوتننامەی 11ی ئاداری ساڵی 1970دا بوو، كە بە پێی بەڵگەنامەكانی ئەو ڕێككەوتننامەیە، عێراق ددانی بە خاكی كوردستاندا نا بەوەی كە كوردستان خاكی كوردانە و دەبێ سنوورێكی جوگرافییان بۆ دەستنیشان بكرێتنھێنیی مانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان وەک ھێزی یەکەمی کوردستان لە ماوەی حەفتا ودوو ساڵی ڕابردوودا بۆ ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەگەڕێتەوە، چونکە ڕێبازی بارزانی ئایدیۆلۆژییەک نییە لە دەرەوە ھاوردەی کوردستان کرابێت، نە گرووپێکی تایبەت بە توێژێکی کۆمەڵایەتیشە، بەڵکو پارتی حزبی میللەتە و ھەموو کەسێک لە نێو پارتیدا خۆی دەبینێتەوە.ڕەسەنایەتی و دەستکەوتەکانی ڕابردوو لەسەر دەستی پارتی بەدەست ھاتوون، ئەوەش ھۆکارێکە و خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستییانە دەبینێت. ھۆکارێکی دیکە بۆ ڕاستگۆیی و ھەڵوێستی نەگۆڕی پارتی دەگەڕێتەوە، بەتایبەتی لەسەر پرسە نیشتمانی و نەتەوەییەکان، ھەمیشە پارتی ھەڵوێستێکی ھەبووە کە جیاواز بووە لە ھەموو ھێزێکی دیکەی سیاسی.هەرچەندە لە ماوەی 28 ساڵەی حكومرٍانی هەرێمی كوردستان بێ كەم و كوری نەبووە و لە گشت حكومەتەكانی ناوچەكە و جیهان بەدی دەكرێن ، بەڵام سەرەرٍای ئەمانە بە شێوەیەكی نیمە سەربەخۆ و بە سیاسەتێكی كاراو حەكیمانە توانیوێتی رووبەرووی كۆست و تەگەرەكانی بەردەمی ببێتەوە . گەر هەڵوەستەیەك لە سەر كاروپرۆەكان و پێشكەوتەكانی بكەین دەبینن كە چۆن بە شێوەیەكی ژیرانە توانوێتی كوردستان لە رووی ژێر خانی ئابووری و پرۆژەی خزمەتگوازری و ئاوەدانكردنەوە بەو ئیمكانییەتە سنووردارەی بەرەو پێشەوە بروات و هەموو ئەو شاند و باڵیۆزی وڵاتان و سەرۆك وڵاتانەی كە سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە شاهیدی ئەم راستییەن . تێكۆشانەكانی "نیچیرڤان بارزانی" بوین وەك كەسی یەكەم و كاریزمای بڕیارە گرنگ و چارەنوسسازەكان بە قازانجی هەرێمی كوردستان و خەلكەكەی لەوانە گرێبەست كردن لەگەڵ كۆمپانیی بەناوبانگی شەفافیەتی نێودەولەتی دیلۆت و هەروەها هەماهەنگی كردن لەگەڵ بانكی نێودەولەتی بۆ زیاتر پێش خستنی بواری كارگێری و بەڕێوەبردنی بانكەكان و دواترینیشیان بە ئەلكترۆنی كردنی دامودەزگا حكومیەكان كە لە گرنگترین وەزارەتی حكومەتەكەی وەزارەتی ناوخۆ وە دەستی پێ كرد، ئەو ئابلوقەكانی تێك شكاند و بەربەستەكانی بەردەم گەشەسەندنی هەپرون هەپرون كرد، بەجۆرێك جگە لەوەی بەغدای هێنایە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری گرفتەكان وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەولەتیشی لە سەنگ و قورسایی هەرێمی كوردستان و توانا سیاسی و دیبلۆماسی و پێگە جوگرافیەكەی ئاگادار كردەوە كە ناكرێ و ناگونجێ فەرامۆش بكرێت یاخود تواناكانی لە بواری پاراستی كەرامەتی مرۆڤ و لەناوبردنی تیرۆر و بەشداری كردن لە هاوسەنگ راگرتنی بازاری پترۆلی جیهان لەبەر چاو نەگیرێت،بۆیە پێوستە هەموو هێزولایەنە نیشتیمانپەرەوەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانیی ئەو حكومەتە بن كە بەرهەمی خەباتی دەیان ساڵە و خوێنی هەزاران شەهیدە ، هەمووان بەو حكومەتەوە سەربڵندین چونكە ئەو مافی خۆمانە پشتیوانی لەو حكومەتە بكەین بۆ زیاتر بەهێزبوونی لە نێو عێراقێكی پركێشە و ئاڵۆزدا و لەوەش زیاتر ئەو هەنگاوانە كە لە ئایندەدا دەبێ بە یەكریزی بەرەو بونیاتنانی دەوڵەتی كوردستان هەنگاو بنێنین ..ڕۆڵ و کارێزمای جەنابی مەسڕوور بارزانی لەڕەهەندی ناوەخۆو دەرەکیدا ڕۆڵێکی سەرسامکەری هەبووە لەتیژبیری بەڕێزیان وکارێزمای بەهێزیان کەلەشێوازێکی تەواو ئەکادیمی جیهانییە ،رێزدار مەسروور بارزانی ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی بەهەنگاوەناوازەکانی ڕوناک کردۆتەوەو سەرکردە دیبلۆماسیەکانی جیهان بەگرنگیەوەدەڕواننە جەنابی مسڕور بارزانی بەوئارامی و ئاسایشە ی لە هەرێمی کوردوستان هەیە شوێن پەنجەی لەهەموو شوێنکی دیارەو متمانەی خۆی گرتووەلەهەموو جیهاندا.بەهەنگاوە کرداره کانی بووەتەجێگای شانازی نەک تەنها بۆکوردوستان بەڵکو بگرەبۆهەموو عێراق وناوچەکە چونکە ئارامی و ئاسایش لەڕیزبەندی یەکەم دایە بۆگرێدانی دۆستایەتی لەجیهاندا.رێزدار مەسڕوور بارزانی قوتابخانەیەکی گەورەیە وپارێزەری دەسکەوتەکانەوشانازی مێژووی پێشمەرگایەتیە هەربۆیەش گەنج و لاو و پیر هەمووجین و توێژێک متمانەیان بەجەنابیانەچونکە هەردەم بەکردارسەلماندوویەتی کە سەرکردەی دەستکەوتەکانەو کوردوستانی بە ئارامی هێشتوەتەوە و كوردستان چاوەروانی ئایندەیەكی گەش دەكات ..
Top