سالی (۲٠۱٤) داعش هێرشی کردە سەر کوبانێ. ئەو کات شەڕڤانانی کورد چەکی پێویستیان لەبەردەست نەبوو .هيچ هێزێکی دونیاش ئامادە نەبوو هاوکاریان بکات .بویە داعش هەشتا لەسەدی شارەکەی کۆنترۆل کردو ،هێندەی نەمابوو دەست بەسەر هەموو شارەکەدا بگرێت.لەوکاتە هەستیارەدا، بەهۆی زال بونی پ ک ک بەسەر واقعی رۆژ ئاوادا ، ناردنی هێز لەباشورەوە بۆ کوبانێ وەکو کارێکی مەحال وابوو.هیچ کەسو لایەنێک نەجورئەتی هەبوو دەست بۆ کارێکی وا ببا ، نەکەسیش بڕوای بەوە هەبوو بتوانرێت لەخاکی تورکیا هێز بۆ پشتیوانی کوبانێ ڕەوانە بکرێت.بەلام ئەوکاتیش وەکو ئێستا بارزانی مللی دایە بەربەرپرسیارێتی نەتەوەیی و بوە پشتوپەنا بۆ کوبانێ و شەڕڤانان.لەهەنگاوێکی مێژووی و گرنگدا ئەوەی هەموو کەس پێی وابوو مەحالە. لەسەر دەستی بارزانی بوە ڕاستی و لەسەر ئەرزی واقع جێبەجێگرا .بارزانی هێزی پێشمەرگەو ئیمکاناتی پێویستی لەخاکی تورکیاوە گەیاندە کوبانێ و ، تورکیا ڕازی کرد بۆ گەیاندنی هاوکاری زیاتر وەکو چەک و خواردەمەنی سنور لەگەل کوبانێ بەکراوەیی بهێلێتەوە . جگە لەمە پشتیوانی نێودەولەتیشی بۆ شەڕڤانانی کوردلە ڕۆژ ئاوا دەستەبەر کرد.بەگەیشتنی پێشمەرگە بۆ کوبانێ ،بارودوخی شەر بۆ بەرژەوەندی کورد گۆڕدراو ،داعش رووبەرووی شکەست بویەوەو کوبانێ کەوتەوە دەست شەڕڤانان .لەوێ سەرکەوتنی رۆژ ئاوا بەسەر داعشدا دەستی پێکرد و ،بوە هۆی ئەوە شەڕڤانان لەناوچەکانی دیکەش سەربکەون.بێ گومان دوست و دۆژمن باش ئەو حەقیقەتە دەزانن ئەگەر بارزانی نەبوایە کوبانێ کوتایی پێ هاتبوو .بەکەوتنی کوبانێش هەموو ڕۆژ ئاوا دەکەوتە دەست داعش.بەلام جێگای داخە نە پ ک ک ی سوریاو نەئوکتوبەرچیەکانی باشور خۆیان لەو ڕاستیە لادەدەن و ددانی پێدانانێن .هەلبەت دوای هێرشی تورکیای فاشیست بۆ سەر کورد .دیسان بارزانی وەکو ئەو کاتە ملی داوەتە بەربەرپسیارێتی و لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان و نێودەولەتی هەموو هەولەکانی خۆی چر کردوتەوە تا بتوانێت سنورێک بۆ هێرشی دڕندانەی تورک دژی رۆژ ئاوا دابنێت.