بوونی بارزانیی دڵنییاییە بۆ كوردوكوردستان ودۆزە رەواكەی ..

بوونی بارزانیی دڵنییاییە بۆ كوردوكوردستان ودۆزە رەواكەی ..
زیاتر لە حەوت دەیە پێشمەرگە ،لە پێناو رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكان خەباتی كردووە، هیچ كات وەك هێزێكی داگیركەر چاویی لە خاك و نیشتیمانی هیچ وڵاتێكی نەبووە .پێشمەرگە مانا و ناسنامەیە بۆ ئەو كورد و كوردستانییەی لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆییی كوردستاندا رێگەی كوردستان یان نەمان هەڵدەبژێرێت، كاتێك كوردستانیش سەربەخۆ بێت، ئامانجی پێشمەرگە ئەوەیە كە گەل خۆی، دوور لە ئایدیۆلۆژیەتی حزبە سیاسییەكان وڵاتی خۆیان بەڕێوەبەرن. هەروەك چۆن لە بەرهاری 1991 دوای ئازادكردنی كوردستان، سەرۆك مەسعوود بارزانی وەك پێشمەرگەیەك و سەرۆكی ئەو كاتی بەرەی كوردستانی داوای كرد، گەل خۆی بڕیار بدات و هەڵبژاردن بكرێت و، یاسا سەروەر بێت. ئەمەش مانای ئەوەیە لە مانا و پێناسەی پێشمەرگەدا شتێك نییە بە ناوی دەسەڵاتی سەربازی، یان عەسكەرتاری، یان خۆسەپاندنی حزبی، هەر كاتێك ئەم دیاردەیە لە كوردستان بوونی هەبووبێت، لە ئێستادا و لە سایەی سەرۆكایەتیكردنی پێشمەرگەیەك كە ئەویش سەرۆك مەسعوود بارزانییە، كوردستان وەك كەسایەتێكی مەعنەوی نێودەوڵەتی بە هاوتای مانا و ئاكاری و ئازایەتیی پێشمەرگە سەیر دەكرێت. بەتایبەتی لە ناوەندەكانی فیكر و لێكۆڵینەوە، بەوجۆرە بە ئامادەبووانی دەناسێنن: سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشمەرگەیە و كلیلی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و هەموو رێگەكان دەچنەوە لای ئەو''، ئەمەش مانای ئەوەیە پێشمەرگە دەتوانێت گرێكوێرەی دیموكراتی و لێبووردەیی و پێكەوەژیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكاتەوە، كە نەك هەر لە ئێستادا، بەڵكو لە مێژووی رابردوویشدا ئەم كولتوورە لە بەشی زۆری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونی نەبووە.دەستبەكاربوون و كاراكردنەوەی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە تایبەت دوای تێپەرٍاندنی قۆناغێكی سەخت و هەستیار و پاراستنی ئەزموونی كوردستان لە هەوڵی سرٍینەوەی ناحەزان ، به‌بوونی رێزدار نێجیرڤان بارزانی به‌سه‌رۆكی ،هه‌ر له‌ رۆژی یه‌كه‌میی به‌ربژێربوونی‌ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان و سه‌رۆك وبه‌ربرسانی باڵای وڵاتانی ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی ج به‌ بروسكه‌ یا نامه‌یا په‌یوه‌ندییه‌ ته‌لۆفۆنییه‌كان ئه‌و متمامه‌ نێو خۆیی و ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تییه‌ی ده‌سته به‌‌ر كرد و ئاماده‌بوان و به‌شدار بوانی رۆژی رێوره‌سمه‌كه‌و نێو هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵاش وێرای وباوه‌ر پێهێنان به‌پرسێك كه‌ ناوی پرسی كورده‌ ، متمانه‌بوون وپشتیوانی زیاتریان بۆ پرسه‌كه‌ وبۆ سه‌رۆكی تازه‌ی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر كرد .گه‌لی كورد له‌كوردستان خاوه‌ن پرسێكی نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یی ئازادیخوازی دیموكرات دۆستی ئاشتی پارێزی خوڵیاییە به‌ ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ ژیانی هاوبه‌شی دیموكراسیانه‌ی فره‌ ئایین و نه‌ته‌وه‌یی بیروباوه‌ڕ جیاوازه‌ و ئه‌و كلتورو كه‌ڵچه‌ره‌شی له‌ قوتابخانه‌ و رێبازی شۆرشگێری مسته‌فا بارزانی باوك وه‌ك رێباز و په‌یره‌و بۆ ماوه‌ته‌وه‌ بوونی رێزدار نێچیرڤان و مەسروور بارزانیی كە به‌ په‌روه‌رده‌ و رێنمایی و پشتیوانی و پشگیری وحیكمه‌تی رێبەر ومەرجەعی گەلی كورد سەرۆك مه‌سعود بارزانی ردرێژه‌ به‌و كاروانه‌ مێژووییەی خەباتی رەوایی گەلەكەمان بۆ بەدەسهێنانی ئامانجەگەورەكە و پێشكەوتنی كوردستان لە گشت بوارەكاندا ده‌ده‌ن و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و قۆناغه تازه‌یه‌ش ده‌كه‌ن. سه‌ركردایه‌تی كردنه‌كه‌ش له‌ قۆناغی تازه‌ به‌ چه‌مك و تێگه‌یشتنی نوێ و سه‌رده‌میانه‌ی میكانیزمیه‌تی به‌رێوه‌بردنی وڵات ، له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی و دراوسێیه‌تی و پێكه‌وه‌ ژیانی سه‌رفرانه‌ و سه‌روه‌ری یاسا و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و هاوڵاتیی بوون له‌نێو نیشتیمان و له‌سه‌ر خاك و له‌ نێو كایه‌ی جیۆسیاسیه‌كی كوردستانی ئازادو سه‌ربه‌خۆدا.چالاكیه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌ی سیاسی دبپلۆماسیی و ئیداری و په‌رله‌مانی بوو ، بۆ به‌هه‌ند وه‌رگرتن و خوێندنه‌وه‌ی به‌رامبه‌رو قه‌درزانی مێوان و مرۆف دۆستی ئه‌وه‌شی به‌رونی گه‌یاند ویست وئیراده‌ی تاكیكوردو كۆمه‌ڵگای كوردستانی خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌یه‌ ‌به‌رامبه‌رو زوڵم وسته‌مینێو خۆو ده‌ره‌كی و ئیقلیمی . به‌بوونی هەر دوو كەسایەتی و تێشكۆشەری وەك نێچیرڤان ، مه‌سروور بارزانی بۆ شوێنه‌ شیاو و جومگه‌ هه‌ره‌باڵاو هه‌ستیاره‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان .بۆیە، بوونی بارزانیی هەمیشە دڵنییایی بۆ كورد وكوردستان و ئەو دۆزە رەوایەی كە دەیان ساڵە لە پێناویدا خەباتی بۆ دەكەین و بەردەوام قوربانیی بۆ دەبەخشین ..
Top