(داستانی سحێلاو تلسقۆف وانەیەک بۆ دوژمنان)

(داستانی سحێلاو تلسقۆف وانەیەک بۆ دوژمنان)

٭ دوای ئەوەی عەبادی و حەشدو سوپا تائیفیەکەی عێراق بەبەشداری سوپای پاسداران چاودێری و سەپەرشتی (قاسم سولەیمانی) لەپردێ لمۆزیان شکێنراو وانەی خۆیان وەرگرت بەهەموو عەقڵی خۆیان وویستیان بە فراوانکردنی بەرەکانی جەنگ شکست بەهێزی پێشمەرگەی کوردستان بێنن و پیلانی گڵاویان جێبەجێ بکەن

٭ بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژی( ۲٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷) پەلامارێکی گەورەو فراوانیان بە بەشداری لە(۸۰٪)حەشدی شەعبی و سوپاو پۆلیسی فیدراڵی بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە سنوری(سحێلا) دەستی پێکرد ئەڵبەت ڕۆژانی پێشتر لەداستەکانی لە(پردێ ،مەحمودیە،بازارگە،خازر،مخمور) لووتیان شکێنرابوون و هەموو ئومێدی عەبادی لەسەر ئەوە بوو (سحێلاو عەین عوێز) کۆنترۆڵ بکات و لەو شێگۆشەوە داغڵی تورکیا ببێت و کۆتایی بەئەزمونی کوردستان بهێنێت و نەوتەکەشی بەبێ ئەوەی بەکوردستاندا تێپەڕێنێت لەوێوە هەناردەی دەرەوەی بکات بەڵام پێشمەرگە بەگژ ئاگرو ئاسندا چونەوەو وانەی مێژویان پێدادان

٭ سحێلا بوو بە خاڵی بێ ئومێدی عەبادی وحکومەتەکەی و خەونە حوشتریەکەی عەبادی و ئەندازیارەکانی ئەم پیلانگێڕییە هەرێمی و بگرە دەولیەش پوچەڵکرایەوەو گۆشەی سحێلا بوو بە گۆڕستانی سوپا داگیرکەرەکەیان و خاڵی وەرچەرخانی هاوکێشەکان

٭ بەرگری و ڕووبەڕووبونەوەی دوژمنان لەم داستانانەدا وانەیەکی گەورەوگرنگی بۆ یارو نەیار خستەڕوو ئەویش ئەوەیە کە هەموو تەسلیم بونێک یەکسانە بە مەرگ و ژیان یانی بەرەنگاری و خۆنەچەماندن

٭ کوردستان دوای تۆمارکردنی ئەم داستانە گەورەو گرنگ و کەم ووێنانە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ڕابەری کورد جەنابی سەرۆک (#بارزانی) کەوتە قۆناغێکی دیکەو جیهانی بێ مۆراڵ و تەماشاکەری کەوتنی کەرکوک هاتنە جواب و بێدەنگیان شکاندو دواتریش بەسەر پەرشتی سەرۆک کاک (#نێچیرڤان) توانرا گەمارۆو بەستەڵەکەکان بشکێندرێت و پاڵپشتی و سەپۆرتەجیهانیەکان ڕوو لەکوردستان بکەنەوەو تاڕادەیەک پشت بکەنە بەغداو عەبادی

٭ هەر ئەوکاتەی پێشمەرگەکانی کوردستان بەسەرۆکایەتی مرجەعی کوردان سەرۆک بارزانی خەریکی شکاندنی لمۆزی دوژمن بوون لێرە حیزبگەلی عەقڵ و بچوک و کینەلەدڵ و سیخناخ و حاقد خەریکی پیلانگێڕی بوون دژی گەل و حکومەتی کوردستان هەموو ڕۆژێ وەفدێکیان بەڕێوە بوو بۆ بەغداو دەیانوویست کۆتایی بەم ئەزمونە بێنن و لەخەیاڵ پڵاوی خۆیان وایاندەزانی ئەگەر ئەو پیلانگێڕیەیان سەربگرێت ئەوا دواتر عەبادی دەیانکات بە کوێخاو دەمڕاستی کوردستان وەختێ عەبادی قورسایی ئەمانەی بۆ دەرکەوت دواتر هەر لەگەڵیشان کۆنەدبوویەوە هیتلەر دەمێکە ووتویەتی( لەو کەسە سوکتر نیە کەپێش سوپای دوژمن دەکەوێت بۆئەوەی خاکەکەی خۆی بفرۆشێ)

٭ سەرەنجام و وەک هەمیشە بارزانی و حیزبەکەی کوردستانیان لە پیلانگێڕیەکی گەورەی ناوخۆی و هەرێمی و جیهانیش پاراست و هاوکێشەکانیان لەسوودی هەرێمی کوردستان شکاندەوەو دۆخی کوردستانیان بە ئێستا گەیاندو خەریکی بوونیادنانەوەی کوردستانێکی بەهێزن بەهەموو پێوەرو پێودانگە جیهانیەکان تا جارێکی دیکە کەس بیر لە دەستدرێژی و داگیرکاریمان نەکاتەوە


Top