سەقامگیریی لە وڵاتدا پێشمەرجی پەرەپێدان و گەشەسەندن ،ئابووری وپێشكەوتنە..

سەقامگیریی لە وڵاتدا پێشمەرجی پەرەپێدان و گەشەسەندن ،ئابووری وپێشكەوتنە..

له‌ هه‌لومه‌رجێكی له‌م جۆره‌دا‌ كه‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێدا تێده‌په‌ڕێت, كورد به‌ده‌رنابێت له‌ كاریگه‌ری رووداو و پێشهاته‌كان بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌رێم به‌هوشیاری خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێ ئاماده‌ بكات و تا له‌ تواناشیدا هه‌بێت هه‌وڵبدات له‌و ململانێیه‌ ‌تێوه‌نه‌گلێنێ, چونكه‌‌ له‌ قه‌باره‌ و توانای كورد گه‌وره‌تره, به‌ڵام ده‌كرێ پلانی هه‌بێت و له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی سوود وه‌رگرێ. سەقامگیریی لە وڵاتدا پێشمەرجی پەرەپێدان و گەشەسەندن و ئاوەدانکردنەوەیە. هەموو ئەو وڵاتانەی ناتوانن پێشکەوتنی بەرچاو بەدیبهێنن و ژیانێکی گونجاو بۆ هاووڵاتییانیان دابنیبکەن کێشەی نەبوون یان لاوازی سەقامگیرییان هەیە. بێگومان سەقامگیریی چەند بوارێکی گرنگ دەگرێتەوە، بەڵام سەقامگیریی ئاسایش لە پێشینەی هەموو جۆرە سەقامگرییەکانی ترەوەیە و دابینکردنی دۆخ و کەشی لەباری سیاسی تا کۆمەڵگا بتوانێت مافە دیموکراسییەکانی پیادە بکات، بەبێ ئاسایش و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان و دەزگا فەرمییەکانی دەوڵەت یەکجار زەحمەتە. مەرج نییە بە بوونی سەقامگیریی ئاسایش سەقامگیریی سیاسی دەستەبەر بکرێت، بەڵام بە بێ سەقامگیریی ئاسایش زۆر ئەستەمە دەزگا فەرمییەکانی وڵات بتوانن ئەرکە سیاسییەکانیان جێبەجێبکەن. ئەم دوو جۆرەی سەقامگیریی لە وڵاتدا گرنگن بۆ پەرەپێدان و بوژانەوەی ئابووری و سەقامگیریی و دادپەروەری و ئاشتی کۆمەڵایەتی. واتە سەقامگیریی ئابووری و کۆمەڵایەتی تا ئاسێکی زۆر بەندن بە بوونی کەش و دۆخێکی سەقامگیر لە ڕووی ئاسایش و لە ڕووی سیاسییەوە.گرنگی و کاریگەریی دیموکراسی لەسەر پەرەپێدان و گەشەسەندن بە تایبەتی لە وڵاتانی پەرەسێندا جێگەی مشتومڕە و زۆرن ئەوانەی لایان وایە پەرەپێدانی ئابووری بە بێ دیموکراسی ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام گرنگی سەقامامگیریی ئاسایش و سەقامگیریی سیاسی لەسەر پەرەپێدان و بوژانەوەی ئابووری ئێستا گرنگی زیاتری پێدەدرێ و شارەزایان لەو ڕووەوە نموونەی زۆر وڵات دەهێننەوە کە بەبێ بوون یان لاوازی دیموکراسیش توانیویانە پێشکەوتنی بەرچاو بەدەستبهێنن. من لێرەدا مەبەستمە پێداگیریی لەسەر گرنگی سەقامگیریی بکەمەوە نەک بەهەند وەرنەگرتنی گرنگی دیموکراسی.بۆگەلی كورد زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌‌م قۆناغه‌ ئازاری خیانه‌تی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕێنێ و خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ساز‌بكات, دیاره‌ له‌ ئێستادا‌ پارتی دیموكراتی كورستان ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی باسی نه‌كات, به‌و ئاراسته‌یه‌ سیاسه‌ت ده‌كات. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی دروسته‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نیو ماڵی كورد, هه‌رچه‌نده‌ رابردوو سه‌لماندویه‌تی كورد به‌ ئاسانی خه‌ڵكی به‌كرێگیراو و نه‌فامی لێ نابڕێ, به‌ڵام مایه‌پوچی خاكفرۆشانی ئۆكتۆبه‌ر پێده‌چێت شه‌رمه‌زاریه‌كی وای جێهێشتبێ كه‌ چیتر خه‌لكی تر وا به‌ ئاسانی بیری لێ نه‌كاته‌وه‌, چونكه‌ وه‌ك ده‌ڵێن رۆژگار رۆژی له‌ دوایه‌.هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه‌ و پێشهاته‌ نوێیانه‌ی كه‌ ڕووی له‌ ناوچه‌كه‌ كردووه‌, هه‌رێمی كوردستان له‌ سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێیه,‌ كه‌ سێ هێزی سه‌ره‌كی تێدا هاوبه‌شن كه‌ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حكومڕانیه‌كی باش بكه‌ن و له‌ بۆسه‌دا نه‌بن بۆ یه‌كتر, ده‌توانن ‌ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ست بێنن و زۆر له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵكه‌ و ئه‌وكات جۆرێك له‌ متمانه‌ش بۆ هاووڵاتیان و پڕۆسه‌ی سیاسی و حكومڕانیش ده‌گێڕته‌وه‌,ئەزموونی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬پێشووی‮ ‬ڕێزدار مەسرور بارزانی ‬وادەكات كە جەماوەر ئەو متمانەیەیان هەبێت كە هەرێمی‮ ‬كوردستان لەم كاتەدا دەتوانێت تەوای‮ ‬كێشەكانی‮ ‬لەگەل بەغدا چارەسەر بكات و كێشەو قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬لەگەل عێراقدا كۆتایی‮ ‬بێ بێت و بگەنە چارەسەرێكی‮ ‬كۆتایی‮.‬ بنیاتناوەی‮ ‬پەیوەندییەكان یەكێك لەو سێكتەرانەی‮ ‬كە‮ ‬ڕێزدار مەسروور بارزانی ‬زۆر سەركەوتوانە كاری‮ ‬لەسەر دەكات و پیدەچێت لەكابینەی‮ ‬نوێیەمدا زۆر سەركەوتوانە بتوانێت جێبەجیی‮ ‬بكات،‮ ‬پەرەپێدان و بەهێزكردنی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬دەرەوە لەرێگەی‮ ‬هەماهەنگییەكی‮ ‬بەرفراوان و تۆكمەكردنی‮ ‬پەیوەندییەكان لەگەل ولاتانی‮ ‬جیهان و جا لەرێگەی‮ ‬نوسینگەی‮ ‬پەیوەندییەكانی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بێت‮ ‬یان وەزارەتی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬عێراق بێت،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬ترەوە پرسی‮ ‬ریفۆرم لەسێكتەرە گشتیەكانی‮ ‬تر و نەهێشتنی‮ ‬سیماكانی‮ ‬دوو ئیدارەیی‮ ‬یەكێكی‮ ‬تر دەبێت لەو بوارانەی‮ ‬كە لەم كابینەیەدا زۆر سەركەتوانە كارەكانی‮ ‬جێبەجی‮ ‬دەكرێت بۆیە جەماوەر لەئێستادا متمانەیەكی‮ ‬زۆر بەهێزیان بەتوانا و ئیرادەی‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬كابینەی‮ ‬نوێیەم هەیە‮.‬ یەكێك لەهەنگاوە گرنگەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم بنیاتناوەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬تۆكمەیە لەگەل حكومەتی‮ ‬بەغدا بەجۆرێك ئەگەر تیرامانێك بۆ سەردانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ بەغدا بكەین و سەرنجێك لەدیدارە دیپلۆماسەیكان بدەین كەتەواوی‮ ‬دیدارەكان لەسەر ئاستی‮ ‬لوتكە بەرێوەچوون،‮ ‬لەكەمتر لەچەند كاتژمرێك سێ دیداری‮ ‬لوتكەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬لەنیوان سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم و هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی‮ ‬عێراق بەرێوەچوو،‮ ‬ئەمەش چەندین‮ ‬ڕەهەند لەخۆ دەگرێت ئاسۆیەكی‮ ‬روونمان پێنیشان دەدات كە لەنزیكترین كاتدا تەواوی‮ ‬پرسە ناكۆكەكان چارەسەر دەبن‮.‬ پرسی‮ ‬ناوچە كوردستانیەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەرێم یەكێكی‮ ‬تر لەو بابەتانەی‮ ‬كە كابینەی‮ ‬نوێیەم كاری‮ ‬لەسەر دەكات‮ ‬یەكلاییكردنەوەی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێم و چارەسەكردنی‮ ‬پرسی‮ ‬ئەو ناوچانەیە كەبەهۆی‮ ‬رووداوە نەخوازراوەكەی‮ ‬دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر داگیركراون،‮ ‬لەئێستا كابینەی‮ ‬نۆیەم زۆر بەووردی‮ ‬كار لەسەر چارەسەكردنی‮ ‬ئەم پرسە دەكات چونكە‮ ‬ڕێزدار رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە بەرنامەی‮ ‬كابینەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمدا باسی‮ ‬لە پرسی‮ ‬كەركووك و زەروورەتی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬ئەو كێشەیەی‮ ‬كردووە،‮ ‬چونكە هەمیشە رۆڵی‮ ‬كاریگەر و سەركەوتوانەی‮ ‬ربَزدار مەسروور بارزانی بۆ چارەسەركردنی‮ ‬پرسەكان زۆر خیرابووە ئەمەش وادەكات كە هەموو كوردستانیان و بەهیواوئومێدە دەرووانە ئایندە و پێشكەوتنی وڵات..‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top