خۆپیشاندنان لە بەغداد و مارساۆن لە هەولێر

خۆپیشاندنان لە بەغداد و مارساۆن لە هەولێر

نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لە هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر کرد

بیناکردنی ئومێد و کارکردن بۆ داهاتووییەکی پرشنگدار لە قوڵای بیرو باوەڕی ئێمەدایە، باوەڕمان بە ڕەوایەتی دۆزەکەمان هەیە، پشتئەستورین بە گەلی کوردستان، هەربۆیە لەسەر بنەمایەکی ڕاستەقینەی دەست لێدراوی هەبوو ئومێدمان بە خۆمان هەیە و کار بۆ داهاتوویەکی باشتر دەکەین، کاری ئێمە دروستکردنی هیوایە بە ئێستا و داهاتوو، دروستکردنی گەشبینیە بۆئەوەی لە گەشبینیەکانمانەوە وزەی بەردەوامی بەدەست بهێنین و لە وزەی بەدەستهاتوومانەوە ئایندە پڕشنگدار بکەین.
لە ماوەی دەست بەکاربوونیدا وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بە گەشبینیەکی زیاترەوە دەستبەکاربووە، وەبەردەوامی بە پرۆسەی ئاوێتەبوونی خەڵک و دەسەڵات دەدات، نزیکتر لە جاران و بە مۆدێل و ئیتۆدی سەردەمیانەتر بەشداری چالاکیە کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیەکان دەکات، وەک هەمیشەش چاوی لە پاراستنی ژینگەیە و بەردەوام تەکەس لە پاراستنی ژینگە دەکاتەوە، بەشداری سەرۆکی هەرێم لە هەشتەمین مارۆسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر هەڵگری کۆمەڵێک پەیامی سیاسیی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیە، لەسەرو هەموویانەوە ئاوێتەبوونی دەسەڵات و خەڵکە لە قوڵای نائومێدبوونی خەڵک بە دەسەڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەوڵەتانی جیهانی سێ، هاوکات پشتیوانی وەرزش و گیانی یەکتر قبوڵکردن و ژینگەپارێزیە وەک لە ناونیشانی ماراسۆنکەوە دەیخوێنیەوە.
بە پێچەوانەی ڕەوتی خێر و چاکەی کوردستان، ڕەووتی شەڕ و خراپەکاری بەردەوامن لە پرۆسێسسی نائومێدکردن و بەلاڕێدابردن، ڕەشبینکردن میتۆدێکی ژەهراوی گروپ گەلێکە کە هەوڵی تێکەڵکردنی کارتەکان دەدات، لای ئەوان هەموو شتێکی ئێمە خراپەو ئێمە لەوپەڕی داڕزان و کەوتنداین ئێمە هیچ ئومێدێکی ڕزگاری و هیچ دەرفەتێکی سەرکەوتنمان نیە، لێخستن و داخزان و پەرێشانی ڕێگا و ڕێبازی تاقمێکی وێرانە ماڵ و سەرلێشێواوە کە دەیانەوێت ڕەشبینیەکانیان بکەنە تەوژمێکی بەربڵاو کە تەواوی کۆمەڵگا دابپۆشێت، ئەم تەوژم و بیر و بۆچوونە بۆ؟
هەموو نزیکبوونەوەیەکی دەسەڵات لەخەڵک و ئاوێتەبوونێک بە هاووڵاتی، هەنگاوێکی گرنگە بۆ ئەوەی باوەڕمان بەیایندەیەکی باشتر هەبێت، بەشێکی گەورەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گیرۆدەی جیاوازیە گەورەکانی دەسەڵات و گەلن، بەهاری عەرەبی دەرهاویشتەی چیە، چی وای لە گەلانی تونس و میسر و یەمەن و سوریا کرد بێنە سەرشەقام و داوای گۆڕینی دەسەڵات و سیستمی حکوم بکەن؟ دووری دەسەڵات لەخەڵک، بێباکی دەسەڵات لە هاووڵاتی و مافەکانی، لەمس نەکردنی ئازارەکانی کۆمەڵگا، نزیکترین ڕووداوەکانی ڕەتکردنەوەی دەسەڵاتی بێباک و دوور لەگەل خۆپیشاندانەکانی عێراقە، ئەو خۆپیشاندانەی کە دەرهاویشتەی دەسەڵاتە یەک لە دوای یەکەکانی کاربەدەستە بێ باک و بێ دەربەستەکانی عێراقە، ئەگەرچی خۆپیشاندانەکانی ئەمرۆی عێراق دەستی سیاسیی و پیلانی دەوڵەتانی لەپشتە، لێ داخوازییەکانی خەڵکی خۆپیشاندەر ڕەوان لە گوزەرانێکی شایستە بە هاووڵاتیانی عیراق، بۆ ئەوانەش کە سەرقاڵی بەراوردکاری ئەزموونی هەرێمن بە ئەزموونە خراپەکان ناوچەکە، هێند بەسە لەرۆژی دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندان لە عێراق، هەشتەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتی لە هەولێر لە کەشێکی ئارام دا ببینن.


Top