بەرپرسیاریەتی لە هەموو قۆناغە سەخت و هەستیارەكاندا ..
October 24, 2019
وتار و بیروڕا
هەرێمی كوردستان هەمیشە ،جێی بایەخی ناوەند ئاكادێمی و سیاسی ودیپلۆماسی و میدیاكانی جیهان بە شێوەیەك سات بە سات بە بایەخ و گرنگییەوە دەرووانە رووداو پێشهاتەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان ، بۆیە پێشهاتەكانی چوارساڵی رابردوو و هەڵبژاردنەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان و رۆڵی گەلی كورد لەو پرۆسە دیموكراسیی و چارەنووسسازانەدا دیار و بەرچاوە بە تایبەت بەرێوەچوونی سێ پرۆسەی گرنگ و دیموكراسی لە دوای یەك " ریفراندۆمی سەربەخۆیی ، هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان"، رۆڵ و پێگەی كورد بەرز و پربایەخ دەنرخێنن. هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەسەڵاتێكی بەهێزی دەداتە هەرێمی كوردستان كە بتوانێت لەگەڵ بەغدا دەست بە دانووستان بكات و بتوانێت هەژموون و پێگەی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا زیاد بكات.ساڵێك دوای ئەوەی نزیكەی سێ ملیۆن دەنگدەر دەنگیان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دابوو پارتی دیمۆكراتی كوردستان پارتی دەسەڵاتدار لە هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی كوردستان دەنگێكی باشی بەدەست هێناوە و لەچاو هاوبەش و هاوپەیمانە سەرەكیەكەی دوو ئەوەندە دەنگەكانی بەدەست هێناوە.بەگوێرە ئەنجامە بەرایەكان كە لە سەدا هەشتا و پێنجی دەنگەكان لەلایەن كۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكان و ڕاپرسی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەندراوە ، پارتی دیمۆكراتی كوردستان بە دەستخستنی پێنج سەد و نەوەد و پێنج هەزار و پێنج سەد و نەوەد و دوو دەنگ لە ریزی پێشەوەدایە.ئەم دەنگدانەی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ساڵێك دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دێت كە زۆربەی هەرە زۆری خەڵكی كوردستان بەشداریان لە ریفراندۆمەكەدا كرد و دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دا و بووە هۆی ئەوە كە بەغدا هەراسان بێت و هێز رەوانەی ناوچەی جێی ناكۆكیەكان بكات و كۆنترۆڵیان بكات .پارتی دیمۆكراتی كوردستان كە پارتی دەسەڵاتداری هەرێمی كوردستانە لە پەرلەمانی هەرێمی نیمچە سەربەخۆیی كوردستاندا زۆرترین دەنگی بەدەست هێناوە .هەرێمی كوردستان پێدەچێت هەر یەك لە پارتی دیمۆكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان درێژ بە سێ دەیە دەسەڵاتیان بدەن كە دەسەڵاتیان لە نێوانیان دابەشكرابوو ، بەڵام ئەنجامە بەراییەكانی دەخەری ئەو راستیەن كە سەرۆك مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیمۆكراتی كوردستان پێگەیەكی زاڵی بەسەر سیاسەتی كورددا دەبێت.
لە ماوەی رابردوو ، سەرەرایی ئەوەی ئەو هێزانەی دروشمی بریقەدار و گەروە و بێ بنەمایان بەرزكردبۆوە و لە قۆناغە هەستیارەكانیدا پشتیی حكومەتیان بەردا ، فەرموون ئێستا ئیتر ئەگەر ئامانجتان خزمەتی نیشتیمان و هاوڵاتیانی كوردستان فەرموون پشتیوانی حكومەتی نوێی كوردستان بن بۆ خزمەتكردن و چارەسەركردنی گشت كێشە و ئاریشەكان .گەلی كورد لهم قۆناغه ههستیارەی ئێستای سیاسی و دهروونی و كۆمهڵایهتی و ئابوورییدا بهر له ههر شتێكی دیكه پێویستی به ئاشتهواییهكی سهرتاسهری و جێگیر ههیه بۆ ئهوهی ئهو پهرتهوازی و دووبهرهكی لهنێوان پێكهاته كۆمهڵایهتی و سیاسیهكهی ههیه نهمینێ، پێویستی ئاشتهواییهكی راستهقینه و بهردهوامی دهروونی و كۆمهڵایهتی ههیه، چونكه ههست دهكرێ تاكی كورد تاكێكە پێوستی بەدڵنییایی و هیوا هەیە و تا رادەیەك هەست بە بێزاری دەكات ، بۆیە چارەسەری بۆ كێشە ئابووری و سیاسییەكانی نێو كۆمەڵگە ههنگاو بۆ گۆڕانكاریی ریشهیی و كاریگهر بنێ و لهو چهقبهستوویی و متبوونهی رزگاری ببێ، ههرچهنده هۆكارو كاریگهرییه سهرهكیهكان سیاسی و ئابوورین، بهڵام رێگهچاره و دهربازبوون لهم بارودۆخه نهشیاوه لایهنه كۆمهڵایهتییهكانن، ئهویش لهرێگهی دهستگرتن و بهئامانجگرتنی بهها كۆمهڵایهتی رهسهنهكانه، چونكه بههۆی ئهو بارودۆخی ململانێی حیزبی. دوێنێ بوو کوردستان ڕووبەڕووی مەترسیدارترین دوژمنێکی وەک داعش بووەوە، بەڵام بە ئیرادەی پێشمەرگە و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان و بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، توانرا شکست بەو هێزە دژ بە گەلی کوردستان و دژ بە مرۆڤایەتییە بهێنرێت. دوای شەڕی داعش کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی گەورە و شکۆدار و مێژووییدا وەستا و بە بەڵێ دەنگی بۆ سەربەخۆیی دا، بەڵام پیلانی دوژمنان و ناحەزان و خیانەتی ناوخۆ رووبەڕڕووی ئەو مافە ڕەوایەی کورد وەستایەوە کە مافێکی سەرەتایی هەموو گەل و نەتەوەیەکە گوزارشت و بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات، بەڵام ئەوەی گرنگ بوو ئەنجامدان و سەرکەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوو، لەوەش گرنگتر بەشداریکردنی سەرجەم ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بوو لەو پڕۆسە نیشتمانی و نەتەوەییەدا و گرنگتر لەوەش بەرزیی ڕێژەی دەنگی بەڵێ بوو لەو ناوچانەدا.ئەمڕۆ کوردستان لەقۆناغێكی هەستیارەدایە و بەرەو پێكهێنانی حكومەتی بەهێزدایە و ئەمەش بێگومان بە هێزێکی ڕەسەنی نیشتمانی و نەتەوەیی دەکرێ کە داکۆکیکاری ڕاستەقینە و هەڵگری پەیام و بەرنامە و ئامانجی نەتەوەیی و نیشتمانی و مافەکانی گەلی کوردستان بێ، ئەو هێزەش تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە، تا پارتییش بەهێز بێ، کوردستان بەهێز دەبێ، تا کوردستانیش بەهێزبێ، مافەکانی گەلی کوردستان پارێزراو دەبێ ئەوەی بۆتە هۆی پاراستنی ئاسایش و جێگیر بوون و دروستبوونی دەرفەتی كار و سەرنج ڕاكێشانی ناوەندە نێودەوڵەتییەكان بۆ ئەوەی روو لە كوردستان بكەن، پارتییە، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی لە كوردستان رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی پێ دەدرێت، ئەمە هەموو بۆ وجوودی پارتیی دەگەڕێتەوە، هەر ئەوەش وای كرد كە جارێكی دیكە كوردستانیان متمانە بە پارتی بدەنەوە و دەنگی خۆیان پێ بدەن. یچ هێز و لایەنێكی سیاسی لەناو كوردستان ناتوانێت كێبڕكێی پارتی بكات، چونكە پارتی دەستكەوتی گەورەیە، پارتی خاوەنی دەیان داستان و بە هەزاران شەهیدە، خاوەنی ئاوەدانكردنەوەی كوردستانە، بۆیە ئەگەر پارتی نەبێت كوردستانیش نابێت