پێشمەرگایەتی،ئاوارەیی،سیاسەت، پارێزگاری لە خاك ،نیشتیمان ، دیپلۆماتكارێكی بەتوانا وكەسایەتییەكی كاریگەر لە سەر ئاستی كوردستان،عێراق ونێودەوڵەتیی ئەو خەسڵەتانن كە ئەمرٍۆ وایانكردووە خەڵكی كوردستان بە متمانەوە بروانە، ئایندەی كوردستان لە رووی ئابووری، ئاوەدانی، چاكسازی ، سیاسی.رێزدار ،مەسروور بارزانی خاوەنی ئەزموونێكی سیاسی دوورودرێژە، هەر لە تەمەنی16 ساڵییەوە بۆتە قوتابی قوتابخانەی كوردایەتیی و پێشمەرگەی کوردستان ،کاک مەسرور گەنجیەتی وەلاناوە بۆ نیشتیمانەکەیو، وە بەرپرسیارەتی دەستگایەكی گرنگی هەرێمی کوردستانی گرتۆتە ئەستۆ ،كە ئامانجی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی و سەلامەتی ھاولاتیانی هەرێمی كوردستان بووە، رێزدار مەسروور لەم ئەرکە پیرۆزەی دا سەركەوتوو بوو، وە ھەر وەھا توانی چەندین باندی تیرۆریستی و سیخوڕی لە ھەرێمەکەمان هەڵبوەشێنێتەوە، هەمیشە پێشمەرگەیەکی ئازای وەلاتەکەی بووە، لە ئەرکە کەی سەرکەوتوو بوو ،بۆ پاراستنی ئەمن و ئاسایشی ھاولاتیانی هەرێمی کوردستان بە جۆرێک کە وەلاتە زل ھێزەکانی جیھان چاویان بریوەتە بەر قراریەتی ئەمن و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان، ھەر ئەوەش وای کردووە کە گەشتیارێکی زۆر روو لە ھەرێمەکەمان بکات ،رێزدار مەسروور کوڕە گەورەی جەنابی سەرۆک بارزانیە ،ئەمە جگە لە وەی کە کوڕی گەورەیەتی قوتابی ژێر دەستی سەرۆک بارزانییە، بە حوکمی ئەم قوتابی بوونە لەم قوتابخانەیەكی گرینگەدا، بۆتە کارکتەرێکی گرنگ و بۆ پاراستنی ئەم ولاتەمان .رێزدار مەسروور بارزانی كهسایهتیهكی سیاسی كارامهیه كه بتوانێ کاری وا مەزن ئەنجام بدات، هاوشێوەی سەرکردە گەورەكانی جیهان وەك " لی كوان یو، دیگۆل و جۆرج واشنتۆن ".. شانسی ئەوەی پێبڕاوە هەرێمی کوردستان بگەیەنێتە ئامانجە باڵاکانی. بەمەش نەک هیچ کەس و لایەنێکی نەیار بوێری کێشەنانەوە و بەربەست دانان ناکات لەبەردەم رەوتی بەرەوپێشچوونی کوردستان، بەڵَکو تەواوی خەڵک و پێکهاتە و هیزە سیاسیەکان دەبنە پشتیوان بۆ ئهزمونی فهرمانڕهوایی دیموكراسی كوردستان و هەنگاوەكانی سەرۆك وەزیرانی بن لە پێناو زیاتر گەشەسەندن و پێشكەوتنی وڵات.. دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی 2018 ی عێراق - كوردستان ،كابینەی نۆیەم لە دایكبوویی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆییە، ئەمەش واتای ئەوەیە، كە ئەم حكوومەتە ئەركی زیاتری لەئەستۆدایە، ئەو لە دەروازەی پتەوكردنی دەرەنجامی ریفراندۆمدایە، بۆ نموونە، بەدیهێنانی مەرجی هاوبەشایەتی لەنێوان خۆی و حكوومەتی ناوەند، هەروەها گواستنەوەی وڵات لە حاڵەتی نادەستوورەوە بۆ حاڵەتی پیادەكردنی بەندەكانی دەستوور، ئەمەش نەك بۆ رەوشی كوردستان بە ئەرێنی رەنگدانەوەی دەبێت، بەڵكوو بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراقیش. لەگەڵ دامەزراندنی، دەمودەست سەرۆكەكەی هەر لەدوای سوێندخواردن، دەستبەكار بوو، پلانی ستراتیژیی حكوومەتیشی روون كردەوە، پاشان هەشت بنەمایەكە بەدەر كەوتن، ئەمەش وای لە خەڵك كرد گەشبین بن، پتر پەیوەست بەوەش بوون كە دەرفەتیبەدیهێنانی هاوسەنگی لەنێوان مافی حكوومەت و مافی خەڵك لەكیس خۆیان نەدەن.دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نوێەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی رێزدار مەسروور بارزانیی ، قۆناغێكی نوێی لە هەرێمی كوردستان بەرەو ئاسۆیەكی گەش چووە بواری جێبەجێكردنەوە ، چونكە لە ماوەی رابردوو ، هەرێمی كوردستان بە كۆمەڵێك قەیران و بەربەستی یەك لە دوای یەك گوزەری كرد و ئەمەو جگە لەوەی كەسانێكی زۆر بە قۆستنەوەی ئەو كەشوهەوا ناڵەبارەی هەڵپەرستانە و خۆیستانە زیانی زۆریان بە موڵك و ماڵی كوردستانیان گەیاند و هەروەها بە هۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوە ، كابینەی هەشتەمی حكومەتی كوردستان نەیتوانیی پلان و بەرنامەكانی ئاوەدانی و گەشەسەندن جێبەجێ بكات . سیاسەت و ستراتیژی بۆ سەركەوتنی پرۆسەی حوكمڕانی، ئاشكرایە كە گەندەڵیی سیاسی لە هەموو دەوڵەتێكدا سەرچاوەی سەرەكییە بۆ ناسەقامگیریی سیاسی، لەناو ژینگەی ناسەقامگیری سیاسیشدا، توانای كاری پێكەوەی وەك یەك تیم دابەش دەبێت و دژایەتی و ئاستەنگ دروستكردن لە پرۆسەی جێبەجێكردنی بەرنامەكانی حكومەتدا بەدەر دەكەوێت، بەڵام بەپێچەوانەوە لە پرۆسەیەكی سیاسیی سەقامگیریدا، توانا جیاوازەكان لە دەوری یەك ئیرادە كۆدەبنەوە، كە ئەویش ئیرادەی حوكمڕانییە، لەم حاڵەتەدا كێشە و ئاستەنگەكان چەند زۆر و قورسیش بن، بەڵام لە بەردەم ئەو ئیرادەیە خۆی ناگرێت كە دڵسۆزی بۆ پیادەكردنی حوكمڕانییەكی باش هەموو لایەنە جیاوازەكان پێكەوە كۆدەكاتەوە.رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لەسەر بنەمای ئەو ژینگە سیاسییە تازەیەی لە كوردستان هاتۆتەئاراوە لە وتارەكەیدا كە رۆژی 18ی تەمموزی 2019 لە واشنتۆن پۆست بڵاوكراوەتەوە، زۆر بە ئومێدەوە هەنگاو هەڵگرتنەكانی حكومەت بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی كابینەكەی ئاماژە پێ كردووەو، پشتئەستوریی خۆی لە سەركەوتنی لە شەڕی دژی گەندەڵی راگەیاندووە، ئەم پەیامە ئەوەمان پێ دەڵێت كە سەرۆك وەزیرانی كوردستان كۆی بەرنامەی حكومەتەكەی وەك یەك پاكێج سەیردەكات و هەوڵی هەمەلایەنە دەخاتە گەڕ بۆ ئەوەی هەموو سێكتەرەكان پێكەوە رێكبخاتەوە، ئەم پێكەوە گرێدانەوەیە كە لە رووی تیۆرییەوە لەوانەیە هەندێك بە قورس ئاڵۆز سەیر بكرێت، بەڵام ئەگەر كابینەی حكومەت هەموو پێكەوە وەك یەك تیم بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت كاربكەن، ئەوا ئەو هەماهەنگی و هاوكارییەی لەنێوان سێكتەرە جیاوازەكان دروست دەبێت، خۆی لە خۆیدا دەبێتە فاكتەرێك بۆ سەركەوتنی كۆی بەرنامەكە وەك پاكێجێك لە هەموو بوارە جیاوازەكاندا.لە ئێستاشدا ، گشت تواناكانی خستۆتەر گەر لە پێناو بونیانتانی وڵاتێكی گەشەكردوو ،ئاوەدان و پێشكەوتوو كە تێیدا هەموو كوردستانیان بە باشترین شێوە خزمەتگوزاری و ئاوەدانیان پێبگات و هەروەها لە رووی سیاسی و دیپلۆماسییەوە بەرەو دوایین ئامانجانمان هەنگاوەكان خێراتر بن ..