چوارساڵی پێشكەوتن و سەركەوتن ..
October 21, 2019
وتار و بیروڕا
ناحەزانی گەلەكەمان لە رابردوو و ئێستاو داهاتووش هەموو كات هەوڵیان داوە بە پیلانی قرێژ و تابووری و دارو دەستەكانیان هەموو شانازییەكان بێ بایەخ پیشان بدرێت و زۆر جاریش هەوڵی لە ناوبردنی یان داوە بە پاڵپشتی وڵاتانی داگیركەر ، نموونەی هەرە بەرچاویش پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و گەمارۆدانی گەل و هەرێمی كوردستان بوو .
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ،پارتی وبارزانیی بە حەكیمەت و خۆراگری رووبەرووی گشت پیلانگێرییەكان بۆوە و ئەم هەڵوێستە كوردانەیش متمانەی گەورەی خەڵكی كوردستان و سەركەوتنی گەورەی لە هەردوو هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكانی عێراق وكوردستانی لێكەوتەوە .
بۆیە، پارتی بە ستراتیژی كوردستانێكی بەهێز و دوو كاندید و كەسایەتی بەهێز بۆ سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان هاتە مەیدانەوە و متمانەی بە دەست هێنا و دواتر سەرۆكایەتی هەرێمی بەرێز مەسروور بارزانیی بۆ پێكهێنانی حكومەتی كوردستان راسپارد و ئەمڕۆش بە مەبەستی پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی لەگەڵ پارتی كۆ بووەوە و بڕیارە لە ڕۆژانی دابێ لەگەڵ لایەنەكان كۆ ببێتەوە. چوارساڵی داهاتوو چوارساڵی زێڕین دەبێ بۆ هەرێمی كوردستان.
سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا و بە شاندێكی باڵا و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە كاتێكی باش و گرنگ بوو، چونكە ئێمە لە قۆناغێكی نوێداین دوای بابەتی سەرۆكایەتیی هەرێم و ئەركەكەش زۆرە، وەكو پەیوەندیی نێوان هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ هەروەها پرسی هەنووكەیی وەك بودجە و نەوت و گاز و سەقامگیریی عێراق بە شێوەیەكی گشتی و پرسی ناوچە كوردستانییەكان، كە پێویستیان بە سەردانی لەو جۆرە هەیە لە نێوان هەردوو لادا دەستبەكاربوونی وەكو سەرۆكی هەرێم، دیارە ئەوە ئاسۆیەكی روون دەبەخشێت بە خەڵكی كوردستان، درێژە پێدەری هەموو ئەو هەڵوێستە نیشتمانپەروەر و جوامێرانەیە كە سەرۆك بارزانی پێش ئەو بەرجەستەی كردبوون، ئەو تەواوكەری ئەو پرۆسەیە دەبێت، پەیامێكیش دەبێت بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان كە ئێدی لەمەودوا بەرژەوەندی گەل و نیشتمان، بەرژەوەندییە باڵاكانی ئەو میللەتە لەسەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە دەبێت، ئۆمێدێكی گەورە لە نێچیرڤان بارزانی دەبینین كە بەشێكی زۆر لەو تەنگەژە و گرێگۆڵانە دەكاتەوە و چارەسەری گونجاو بۆیان دەدۆزێتەوە، بەتایبەت نەهێشتنی پاشماوەی دوو ئیدارەیی، ئەو پەرش و بڵاوییەی كە لێرەو لەوێ هەیە، بۆیە هەڵبژاردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم پەیامێكە و ئاسۆیەكی روونە، كە لایەنەكانیش بە هەڵبژاردنی وەكو سەرۆكی هەرێم دڵخۆشن و دەبێت پشتگیری لێ بكەن و دەست لە كۆمەڵێك شت هەڵبگرن، چونكە لە كاتە سەختەكاندا نێچیرڤان بارزانی برایەتی و تەبایی هەڵبژارد و سەردانی هەموو لایەنەكانی كرد، هەتا ئەوانەی یەك كورسیان نیە لە پەرلەمان، ئەوەش هەموو لە پێناو ئەوەی كە لایەنە كوردستانییەكان یەكگرتوو و تەبا بن و گوتارێكی یەكگرتوویان هەبێت. سەرۆكی هەرێم دەتوانێت لە ئێستا و داهاتوودا كار لەسەر بكات و هەرێمی كوردستان بەرەو قۆناغێكی دیكە ببات، ئەو دەستكەوتانەی لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی بە دەست هاتوونە سەرۆكی هەرێم لەسەر ئەو رێبازە بەردەوام دەبێت وەكو خۆشی لە وتارەكەی دا باسی كرد، لە هەمان كاتیشدا دەتوانێت پارێزگاری لەو دەستكەوتانە بكات و رووبەرووی تەحەدیاتی نوێ ببێتەوە كە رووبەرووی هەرێمی كوردستان دەبنەوە، وەكو بینیمان هەموو سەركردەكان وتاریان هەبوو باسیان لەوە كرد كە گەورەترین مەترسی لەسەر هەرێم و عێراق هەر تیرۆرە، دیارە لە هەمان كاتیشدا ئۆمێدێكی زۆر هەیە بە حكوومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی سەرۆكی هەرێم، بە دەسەڵاتەكانی حكوومەتی هەرێم لەگەڵ حكوومەتی ئیتحادی بگەنە رێگە چارەیەك بۆ ئەو كێشانەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا هەنە".، چوار ساڵی داهاتوو، چوار ساڵی زۆر زێڕین دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان، لە ڕووی چاكسازی، پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش، ئیستقراری سیاسی، گەشەسەندنی ئابووری، هەستانەوەی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی دیبلۆماسی و، پشتگیریی سەرۆك بارزانی، كە خۆیشی ڕایگەیاند پشتگیری لە هەریەك لە نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی دەكات. هەم ئەو پشتگیرییەی كە لایەنەكان لە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی دەكەن، چونكە پێیان وایە هەم نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت دەورێكی زۆر باش لە ڕووی دیپلۆماسی و نوێنەرایەتیی هەرێم ببینێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و دنیا، هەمیش مەسروور بارزانی دەتوانێت پەرە بە دامودەزگا و موئەسساتی حكوومەت بدات و، چاكسازییەك دەست پێ بكات كە لە ئاستی پێشبینیی خەڵكدا بێت.ئێستا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی لەو راستیە تێگەیشتووە كە هەرێمی كوردستان، پێگەیەكی جوگرافیی گەورە، پێگەیەكی سیاسیی گەورە و پێگەیەكی ئابووریی گەورەی هەیە. ئەوانەی لە كوردستان حزبی زۆرینە و نوێنەرایەتی دەكەن، چ وەكو حزب، چ وەكو كەسایەتی، وەكو سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، پێگەیەكی زۆر گەورەیان لە ناوچەكە و جیهاندا هەیە، ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم باشترین بەڵگەیە، ئەمەش دەرخەری ئەو رٍاستییە كە چوار ساڵی ئایندە چوار ساڵی پێشكەوتن بەرەو كوردستانێكی بەهێز و دەبێ هەمووان پشتیوانیی سەرۆكایەتیی هەرێم و حكومەتی كوردستان بین ..