(پردێ و وانەی خۆنەچەماندن)
October 20, 2019
وتار و بیروڕا
٭ بەڵام هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەسەرۆکایەتی و ڕابەرایەتی بارزانی هەمیشە پێشمەرگە بڕیاری بەرگریکردنیداو لە پردێوە سەنگەرەکانی کرد بەگۆڕستانی دوژمن و داگیرکەران و لێرەوە قۆناغێکی نوێی سیاسی و سەربازی هاتەکایەوە
٭ داستانی پردێ خاڵی گۆڕانکاری هاوکێشەی سەربازی و دۆخی سیاسی ناوچەیی و جیهانی بوو بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان و لێرەوە هەڵگەڕانەوەی مێزی سیاسی و دۆخی سەربازی هاتە گۆڕێو دەرگاکانی جیهان جارێکی دیکە بەڕووی هەرێمی کوردستاندا کرایەوە
٭ داستانی( پردێ و سحێلاو تلسقۆف) وانەیەکی گەورەیی فێری هەموومان کرد ئەویش خۆنەچەماندن و تەسیم نەبونە بیهێنە بەرچاوی خۆت پێشمەرگەر ئەو داستانانەی تۆمار نەکردایەو تەسلیم بوینایە بێگومان دۆزی ئێمەو ئازادی گەلەکەمان بەدەستی حەسەپلایس و ئەبوعیزرالئیلی پێ پەتیەکان لەگۆڕ دەنراو ئێستا کۆتایی بەهەموو شتێک هاتبوو ژیلەمۆی دزۆی ئێمە بەیەکجاری دەکوژایەوە وەلێ بارزانی ڕابەر وەک هەمیشە لمۆزی هەموویانی شکاندو گەلەکەی بەسەربەرزی هێشتەوە
٭ نابێت ڕۆڵ و کاریگەری هەنگاوەکانی(نێچیرڤان بارزانی) لەدوای داستانی پردێ لەبەرچاو نەگیرێت کەتوانی بەهەوڵ و ماندووبونێکی زۆر توانی لەپاریسەوە بەستەڵەکی گەمارۆدانەکانی سەر هەرێمی کوردستان بشکێنێت و دۆزی گەلی کورد بگەڕێنێەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆی ناوەندە گەورەکان جارێکی دیکە بوونیادی کوردستانێکی بەهێز تێکڕاوپێکەوە دابڕێژینەوە
٭ وانەو پەندی مێژووی داستانی پردێ و سحێلا تلسقۆف ئەوەیە کە نابێت هەرگیز خۆمان بەکەم بزانین و تەسلیمی دوژمن بین ژیان لە بەرخۆداندایەو ژێردەستەیی یەکسانە بەمردن لەم سۆنگەیەوە گەلی ئێمە ئامادەیی مەرگی هەڵبژارد بەئازادی نەک ژیانی ژێردەستەیی باشترین بەڵگەش بۆئەم قسەیە بەرگری و بەخۆدان و تەسلیم نەبوونی(گرێ سپی و سەرێکانی) لە ڕۆژئاوای کوردستان کە توانیویانە بەگژیەکێک لەهێزە گەورەکانی جیهاندا بچنەوەو بیوەستێنن