هەرێمی كوردستانی سەقامگیر لە نێو ناوچەیەكی پر كێشە ..

هەرێمی كوردستانی سەقامگیر لە نێو  ناوچەیەكی پر كێشە ..

شەڕخوازان،ئارامگەیەكی پێكەوەژیان و لێوان لێو لەخۆشەویستی بۆ هەمووبیرو باوەڕو ڕەنگەجیاوازەكان،هەڵكەوتو لەناو جەرگەو ناوچەیەكی دەورەدراو بەپڕكێشەو ئاڵۆزو قەیراناوی بەتەنگ و چەڵەمەو ڕوداوگەلی چاواوەڕوان كراوو بەریەك كەوتن و پێكدادانی وێرانكەر، دەورو بەرمان دەكوڵێت و قوڵپ دەدات، بەرەوپێشهات و گۆڕانكاری گەورە ئاڕاستە دەكرێت، هەربۆیە پێویستە وریابین ئەگەرنا ڕەشەبای ئەم گەردەلولە دورنیەئێمەش لەگەڵ خۆی ڕاپێچ بكات بەرەو چارەنوسێكی نادیار، لەئێستاداگونجاو نیە ڕوداو گەلە بچوك و كەسیەكان گەورەبكرێن و بەهۆیانەوە مەرام و ویستی داگیركەران بێتەدی كەهەمیشە لەپشتی هەر تێكدان و وێرانكاریەك بون كەتوشمان هاتووە،دەبا ئەمجارلەجێی لێك ترازان و ناكۆكی ،دەست لەناو دەست بكەین و بەیەكڕیزی و تەبایی و برایەتی هێندەی ئاسودەیی و ئارامی بەگەلەكەمان ببەخشین و لەبەرامبەردا خەون و خولیای دوژمنان پوچەڵ بكەینەوەو كوردستان بەرەو خۆشگوزەرانی ودەوڵەتی هاوڵاتی ئاڕاستە بكەین ،كەلەئەسڵدا كابینەی نۆیەم بۆ ئەم مەبەست و ئامانجە دامەزراوە. حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هۆی داڕشتنی نەخشەڕیگایی حوكمڕەوایی دێمۆكڕاتیك و سەردەمیانە لە كوردستاندا و دانانی میكانیزم و میتۆدی ستراتیژی سیاسی و نەتەوەیی لە سەر ئەساسی بەرژەوەندی گشتی خەڵكی كوردستان و ئەنجامدانی ڕیفۆرمی سیاسی لەسەر شێوەیی ئیدارەكردنی وڵات وسەقامگیركردنی پایەكانی حكوومەت لە ئاستی دەرەوەدا،بێگوومان بدوایی قۆناخی ڕزگاركردنی كوردستان و دەمەزراندنی پارلمان و حكوومەت بەشاكاری سیاسی و دیپلۆماسی سەركردایەتی سیاسی كورد دادەنرێ كە تێیدا دەسكەوتی گەورەو مێژوویان بۆ گەلی كورد بەدوایخۆدا هێناوە.حكوومەتی هەرێمی كوردستان پاش تێپەڕبوونی بەسەر دژوارترین قۆناخەكانی ژیانی سیاسی و حوكمڕەوایی لە كوردستان و سەركەوتنی بەسەر كۆمەڵێك گیروگرفتی سیاسی و كۆمەڵایەتی نێوخۆیدا، ئەمڕۆ هەموو لایەك شادی كەشەكردن و پێشكەوتنی ئاستی پەیوەندیە نێو خۆی و نێو نەتەوەیەكانن و هەر لەو پەیوەندیەشدا لە ڕێگایی داڕشتنی سیاسەتی ئابووری دڕێژخایەن لە كوردستان ، توانی ئاستی ژیان و گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ببووژێنێتەوە و بیگەیەنێتە ئاستێكی بەرز و دەڵخۆش لە سەر ئاستی ئێراقدا و بە جۆرە سەرنجی سیاسی و ئابووری ولاتە زلهێزو بەنفوزەكانی گێتی بۆ لایخۆی ڕابكێشێت.بووژانەوەیی خێرایی ژێرخانی ئابووری و گەشەكردنی ژیانی كۆمەڵایەتی لە كوردستاندا، هەلومەرجی نوێی هێناوەتە كایەوە و گۆڕانێكی بنەڕەتی سەبارەت بەپەیوەندیە ئابووری و بازرگانیەكانی لە گەڵ دونیایی دەرەودا پێك هاتووە و سیاسەتی نەوتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش لەوپەیوەندیەدا سەرنجی زۆر لە كۆمپانیە گەورەكانی بۆ لایی خۆی ڕاكێشاوەو ئێستا دەبینین زۆر لە وڵاتان و كۆمپانیەكان دێن لە كوردستان سەرمایەگوزاری دەكەن كە بێگوومان شوێنی ڕاستەوخۆی لە سەر گەشەكردن و سەقامگیری سیاسی و ئابووری دەبێت لە كوردستاندا.بەهێز كردنی سیاسەتی ئابووری و نەوت لە هەرێمی كوردستان لە قۆناخی ئێستا خەباتدا پێویستی بە بەرچاوروونی زۆرتر هەیە و كورد دەبێت دەفیكری بەڕێوەبردنی سیاسەت و ستڕاتیژیەكی ئەوتۆدابێ كە بتوانێت لەو ڕێگایەوە ئەمنیەتی نەتەوەیی بپارێزێت و هەناگاو بەرەو ئەوەی بنێت كە لە هەموو بوارێكدا بیرلە پاراستنی هەڕیمی كوردستان كرابێتەوە لە روویی سیاسی و سەربازییەوە.. بۆیە هەمیشە پارتی ،بارزانیی ئومێد و پێشكەوتن و گەورەترین كۆسپ و بەربەست لە بەردەم پیلانگێری دوژمنان بووە .. لەدوای پێكهێنانی حوكمەت ڕووناكییەكی سیاسی كەوتە نێو گۆرەپانی هێزە سیاسیەكانی كوردستان ئەو كێشمەكێش و ململانێ سیاسییەی كە لەساڵانی رابردوو هەستیان پێدەكرا تا رادەیەكی باش كزبوونەوە كە ئەمەش دەرفەتێكی كاریگەر بوو بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی پردی نێوان حوكمەت هاوڵاتیان و دووبارە لە دایك بوونەوەی متمانە لەنێوانیاندا. هەر بۆیەش هاونیشتیمانیان بە هیواوە لە چاوەڕوانی بڕیارە گرنگ و جدییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و پرۆژەكانی پەرلەمانی كوردستان دان… با پێكەوە لەسەر ئەم ڕێڕەوە نیشتیمانییە بە گیانی پێكەوەیی بەردەوام بین هەوڵ نەدەین تەمی ڕەشی حیزبایەتی بەری ئاسۆمان لێبگرێت و هەموو ئامانجە بەدی هاتووەكان و ئەوانەش لەپلانی ستراتیژیماندایە لەدەستی بدەین، ئەگەریش هەر كەلێنێك لەنێوانماندا دروست بێت بە روحییەتی نیشتیمانی چارەسەری بكەین نەك چاومان لەسەر تۆڵە كردنەوە و ڕق و بوغز بێت … لەم ئان و ساتەدا لەپێناو كوردستان و كوردستانیان ئەركی سەرشانی هەموو لایەكمان بە پلەی یەكەم پێویستە ئەم هەنگاوانە بێت؛پێوستە هەموو لایەك ئەركیان بۆ پاراستی دەستكەوتەكان و پاراستنی هەرێمی كوردستان بێت كە چۆن خەریكە بە پلان دەخرێتە نێو ململانێی توندی ئاگرینی ناوچەكەوە.هەروەها كاركردن لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی بەو ڕێككەوتنەی كە لەنێوان ئێمە و بەغداد دێتە ئاراوە، كە چۆن بتوانین بە هەوڵی هەموو لایەكمان مافە دەستورییەكان بۆ هەرێم بگەڕێنینەوە. هەروەها یەكبوونی نێو ماڵمان و یەك هەڵویستی و یەك گوتاری و یەك ڕیزی بكەینە بنەما و دیسیپلینی كاری حوكمڕانیمان لەپێناو تێپەراندنی ململانێ و نەهێشتنی بۆشاییە دروست بووەكانی نێوانمان.ئەو ڕوداوانەی لە ماوەی ڕابردوا لە ناوچەكاندا ڕویان دا دەرەنجامی ناتەبایی لایەن سیاسیەكان و بەرژەوەندی تاك هەڵوێتسی بووە سەرەنجام خەڵك و هاوڵاتی وتاكی كۆمەڵگای كوردستاندا زەرەمەند ی یەكەمن بۆیە هەر ڕوداو پێشهاتێ دێنە پێش لەسەرجەم ڕوەكاندا پێویستە پێش هەموو شتێ بیر لەو مەسەلەی پێكەوە ژیانی پێكهاتەو ونەتەوە و ئاین و یەكگرتویی و وەدەست هێنانی دەستكەوت و مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان بكرێتەوە بەیەكگرتن مافەكان دەستەبەر دەكرێ هەموو دەزانین بە درێژای مێژووخەباتی ڕزگاری و قۆناغە یەك لەدوای یەكەكاندا. میللەتی كوردو چەوسێنرایتەوە لە لایەن حكومەتە یەك لەدوای یەكەكاندا پێشترو ئێساش چواردەورمان هەمیشە نەیەیان هێشتو بگەین بە ئامانجەكانمان ئێستاش كوردستانمان بریندارە نەچۆتە قۆناغی بەیەك جاری بحەسێتەوە خه ڵكی ناوچەكەش بەشی زۆری هەریەك بەش بەحاڵی خۆی خەباتی كردوەو تاڵی و سوری چێشتوە بۆیە بەرژەوەندی ئەم خەڵكانە ئەولەویاتی سەرجەم كارەكانی حیزب و حكومەتە بۆ داهاتووش دەستكەوتی زیاتر وەدەست دێت لە ڕوی نێوخۆو نەتەوەییدا بەیەكگرتن دەستكەوتەكان مسۆگەر دەركرێ .
Top