رابەر، ئومێدی رۆژەسەختەكان و ئایندەیەكی گەش..
October 19, 2019
وتار و بیروڕا
خەڵكی كوردستان و بزوتنەوەی رزگاریخوازی كوردستان بە درێژایی مێژوو نەك یەك جار و چەند جار بەڵكو سەدان جار رووبەرووی پیلانگێری و بۆردومان و كیمیاباران و ئەنفال بۆتەوە و هیچ كات تەنیا بۆ ساتێك دوژمنانی كورد وكوردستان نەیاتوانیووە رێرەویی كاروانی ئازادی و رزگاریخوازی گەلی كوردستان بگۆرن . پارتی دیموكراتی كوردستان خزمەتی پێشمەرگەی پارێزەری كوردستان و بنەماڵەی شەهیدانی سەربەزر و ئەنفالكراوان بە شەرەفێكی مەزن و شانازییەكی بێوێنە دەزانێ و بۆیە لە بەرنامەی چوار ساڵی ئایندە لە بەرنامەیدایە كار دەكات بۆ دابینكردنی خزمەتی زیاتر بە كەسوكاری شەهیدان و ئەنفال و تەواوكردنی پرۆژەكانی نیشتەجێبوونیان بەبێ جیاوازی و بەرزكردنەوەی ئاستی ژیان و گوزەرانیان و بایەخی تایبەت بە منداڵەكانیان لە بواری دابینكردنی خوێندن و تەندروستی و هەلی كارەوە، هەروەها هەوڵدان بۆ پاراستن و پێشخستنی ئەو سەقامگیری و ئاسایشە دابینكراوەی ساڵانێكە بە هیمەتی ڕۆڵە چاوكراوەكانی دامودەزگا ئەمنییەكانی كوردستان دەستەبەر كراوە.لە سایەی سیاسەتی دروستی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان هەنگاو بۆ تیماركردنی هاوێژراوە و هەنگاوی مەزنتریش دەنێ. لەگەڵ ئەوەی دوژمنانی كوردو كوردستان پەنایان بۆ پەلاماری تیرۆریستی و تیرۆر و كۆمەڵكوژی و كیمیاباران و تەنانەت ئەنفالیش بردووە، بەڵام قەت گەلی كوردستان نائومێد نەبووەو لەناو جەرگەی نەهامەتیەكانەوە، ئومێدی بە ئاییندەیەكی گەش هەبووە.پێشكەوتنەكانی هەولێر تەنیا لە روویگەشتیاریو ئارامیو ئابووریو خۆشگوزەرانییەوە نەبووە،بەڵكو هەولێر لە ئێستادا كەوتۆتە كێبركێ لەگەڵ وڵاتانی جیهان و بە تایبەتیش لە بواریوزەو پیترۆڵدا ناو و پێگەیەكی بە هێزیخۆیهەیە لە ناوچەكەدا .هەرێمی كوردستان لە رووی دیموكراسیی و پێكەوە ژیانی ئایین و ئاییین زاكان لە پێشەوە زۆربەی وڵاتانی ناوچەكەیە، هەمووان بە لە نزیكەوە بە باشی ئەو راستیە دەزانن .هەموو ئەو فاكتەرانەی كە وایكردووە كە كورد بەرەو ئایندەیەكی گەشتر و پێشكەوتن زۆر تر هەنگاو بنێت، ئەمەش نەیارانی كوردی تووشی شۆك كردۆتەوە . پێشكەوتنی بەرچاو لە بوارە جۆراو جۆرەكانی ژیان و دیپلۆماسی و گەشتیاری و پرۆسەی سیاسی و سەرمایەگوزاری سەدان كۆمپانیا و وڵاتانی جیهان و هەروەها لە هەمووی گرنگتر پێكەوەژیانی ئاشتیانە هەمووان وایكردووە كە دوژمنان و ناحەزانی كورد چاویان هەڵنەیەت وهەست بە بێ ئومێدی وشكست بكەنەوە . بە درێژاییی مێژوو خەبات و قوربانی دەكەین بۆ ئەوەی بە ئازادی بژین، هەموو ئەو دەسكەوت و ئازادییەش لەسەر دەستی پارتی دیموكراتی كورستان دێتە دی..ئەمڕۆش لە بزاڤی رزگاری خوازی كورد سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و گرنگی هەیە بۆ گەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی كە لەسەروی هەمووشیانە دەوڵەی سەربەخۆی كوردستانە، لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی كورد، و هەمان رۆڵی بەرچاوی هەیە هەروەك لە دابین كردنی دەسكەوتەكانی ئیستای كورد، بۆیەش رۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی دەوڵەتی كورد هەروەك رۆڵی گرنگ و كاریگەری لە بزاڤی رزگاری كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا.پیۆستە گشت پارت ولایەنە سیاسییەكانی درك بە هەست و بەرپرسیارێتی هەستیاری ئێستای كوردستان بكەن و واز لە بەرژوەندییە شەخسییەكان بهێنن و وەك سەرۆك بارزانی هەموو جارێك جەخت لە سەر تەبایی و یەكریزی نێو ماڵی كورد دەكاتەوە . هەر بۆیە
یەكدەنگییەكان دەتوانێ گەلی كورد لە هەموو شوێنێكی ئەم جیهانە هیوادار بكات و یارمەتیی ئەوانیش بۆلای خۆیان راكێشێ. لەو راستایەدا ئەو حیزب و لایەنانە دەتوانن زۆرترین خۆشەویستی بۆ خۆیان لە نێو گەلی كورددا بەدەست بێنن، كە ئامادە بن زۆرترین بەها بە بەرژەوەندییە نەتەوەیی بدەن.
هەر بۆیەش هەست كردن بە بەرپرسایەتی و بەجێ گەیاندنی ئەركی پیرۆزی نەتەوەیی لە قۆناغی ئێستادا دەتوانێ زۆرترین دەستكەوت بۆ رۆلەكانی كورد دۆخێكی لەبار بۆ گەلی كورد ڕەخساوە، زیاتر پێویستی بە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی و یەكهەستیی نەتەوەیی و نیشتیمانی هەیە.هەرجارەی چەند لایەنێك بە هۆی زانینی یا نەزانینی هەوڵی دابێت كەشوهەوای كوردستان بگۆرێت و قەیران و ناسەقامگیری ،سەرۆك بارزانی وەك باوكێكی نەتەوەیی و هەستكردن بەرپرسیارێتی گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر كە لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییەكان تێبكۆشن و لە پێناو بەرژوەندی شەخسی وحزبی ، دەسكەوتەگەورەكان لە بار نەبەن ، هەر ئێستا دەرفەتێكی وا هاتووەتە پێش پێوستە بە هەستێكی كورددایتی و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی و بە دوور لە هەر چەشنە خۆ بەزلزانین و بە رەچاوكردنی بەرژەوەندیی حیزبی و رێكخراوەیی، كار بۆ یەكدەنگی، یەك هەڵوێستی و پێكهێنانی یەك بەرە لە بەرامبەر پیلانە هەمەچەشنەكانی دووژمنانی كورددا و هەموومان پشیتوانی لە ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و مافەكانی كورد سەرۆك بارزانی بكەین .