هەموو ئەو هەنگاوانەی كە لە ئێستای كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بەدی دەكرێت ، هیوایەكی زۆری ل نێو هەر تاكێكی ئەو وڵاتە دروستكردووە بەرەو كوردستانێكی گەشەكردووە و بەهێزتر لە گشت بوارەكاندا. كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە دۆخێكی پڕ گرفت دەستی بە كارەكانی كرد، لە دۆخێكدا كە خەڵك چاوەڕوانییەكی زۆری ھەیە و لێی دەخوازێت كۆمەڵێك گۆڕانكاری ریشەیی بكات، وەك ھەنگاوی سەرەتایی. لێرەدا باس لە چەند ھەنگاوێك دەكەم، كە دەبنە كلیلی سەركەوتنی كابینەی نۆیەم و مێژوویەكی گەورەی بۆ دەنووسنەوە و دەبنە رێنیشاندەری بەردەوامی كاری داھاتووی لە تۆماركردنی سەركەوتن و رازیكردنی خەڵك. كابینەی نوێ كارنامەیەكی دەوڵەمەندی ھەیە و كۆمەڵێك پلانی گەورەی ھەیە بۆ دروستكردنی حكوومەتێكی بەھێز، ھەوڵەكانیش خراونەتەگەڕ بۆ جێبەجێكردنی ئەو كارنامەیە و ھەنگاوە سەرەتاییەكان، سووربوونێكی زۆریان پێوە دیارە بۆ جێبەجێكردنی كارنامەكە.دوای دەستبەكاربوونی بەرێز مەسروور بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خەڵكی كوردستان دڵنیادەكرێنەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان دەخوازێ كوردستانێكی بەهێز بونیاد بنێت بۆ ئەوەی هێمنی و ئارامی و خۆشگوزەرانی و دادپەروەری لە كوردستاندا بەرجەستە ببێت. بەم شێوەیە پڕۆسەی سیاسی و حكومڕانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی كوردستان یەكەم هەنگاوی خۆی نا.پێكهێنانی حكومەت ئەوەی سەرمایەیە بەدەست كابینەی نوێی بەڕێز مەسروور بارزانی، سود وەرگرتنە لە ئەزمونی ھەشت كابینەی پێش خۆی، كە وەك خەرمانێك ئەزموون وایە بەئەرێنی و نەرێنیەوە چونكە كابینەكانی پێشو بەقۆناغی زۆر سەختی سیاسی و ئابوری سەربازی و ئاسایشدا تێپەڕی بۆیە دەكرێت بۆ ھەندێ پرس بگەڕێنەوە بۆ ئەو ئەزمونانە، ئەوەی پێویستە قسەی لەسەر بكەین كابینەی نوێ و چۆنیەتی حكومڕانی یە، پرسیاری فەلسەفەی سیاسی ئەوەیە كێ حكوم دەكات ، چۆن حكوم دەكرێت، ھەمومان دەزانین سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قاڵ بوی مەیدانی سیاسیە ئەو لەسەرەتای لاوێتیەوە دەست و پەنجەی لەگەڵ سیاسەت نەرم كردوە لەلایەنی تیۆریەكەشیەوە دەرچوی زانستە سیاسیەكانە لەزانكۆیەكی ناوداری جیهان ، بۆ ماوەیەكیش بەرپرسی دەزگایەك یان وەزارەتێكی ھەستیار بووە بۆیە بەئاگایە لەجوڵە سیاسی و دیپلۆماسی و كێشە گشتیەكان، كەواتە كابینەی نوێ پێویستە حكومەتێكی وەڵامدەرەوەی پرسیارەكانی ئەم قۆناغە بێت ، زۆرجاران باس لەوە دەكرێت كە هەرێمی كوردستان دەتوانیت گەشت و گۆزار و كشتۆكاڵ هاوشان لە گەڵ كەرتی نەوت بكاتە سەرچاوەی دیكەی داهاتی حكومەت كە ئەوەش شك و گۆمانی تێدا نییە. بەڵام، دوو هەنگاوی دیكە هەن كە زۆر گرنگترن لە دۆزینەوەی سەرچاوەی داهات ئەوانیش: شەفافییەت و بە سیستەماتیك كردنی سەرچاوەكانی داهات! چۆنكە ئەگەر چەندی داهاتەكانی حكومەت زیاد بن، بەڵام ئەگەر ئەو دوو فاكتەرە فەراهەم نەكرێت هەمیشە لە ناو قەیراندا خۆی دەبینیتەوە. بۆیە پێشبینی دەكرێت بە سەپەرشتی بەڕێز مەسروور بارزانی كابینەی نۆیەمی حكۆمەتی هەرێمی كوردستان وگشت دڵسۆزان بەگژداچوونەوەیەكی جیدی بكات لە دژایەتی كردنی گەندەڵی، چونكە هەنگاوەنان بە هاوكاری هەمووان وا دەكات كە رەوشی كوردستان لە گشت بوارەكاندا بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێ و بەتایبەت كە لە ئێستادا وەك چۆن بەرێز مەسروور بارزانیی جەختی لە سەر ئەوە كردەوە دەبێ كوردستان تەنها پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێ و ئەگەر كەرتی كشتوكاڵ بەهێز بێت ئەوە هەرێمی كوردستان هەنگاو بەرەو ئابووری سەربەخۆ، هەرێمێمی بەهێز دەنێت، ئەگینا بە بێ ئەو كەرتە هیچ كات نە دەوڵەت دروست دەبێت و نەك هەرێمێكی بەهێز و نە حكومەتێكی بەهێزیش دەبێت.