ئاڵا،مێژوویی ونیشتیمان لە دەستێكی ئەمین دایە..
October 16, 2019
وتار و بیروڕا
گەلی كورد و نیشتیمانەكەی بەدرێژایی مێژوو بەردەوام لە ژێر هەرٍەشە و داگیركاری بووە و دوژمنان هەمیشە هەوڵی لە ناوبردن و سرێنەوی كورد و شوناس و دەستكەوتەكانیان داوە ،ئەگەر ئاماژەیەكی بەو سەركەوتنانی بكەنی ، دەبینین كە ئەوكاتەی رژێمی توركیای سەردەمی عەسكەر هەڕەشەی دەستوەردان لەكاروباری ناوەخۆی كوردستان و هێرش كردنە سەر باشوری كوردستانی دەكرد ، ئەوكات سەرۆك مسعود بارزانی بەرەنگاری هەڕەشەكانیان بوویەوە و رایگەیاند كە ئەوانیش ئامادەن دەستوەردان لە توركیا لە دیاربەكرەوە دەست پێ بكەن و رووبەڕووی هەر هێرشێك دەبنەوە لەپێناو پاراستنی میللەتی كوردو خاكی كوردستان كە ئەمە هەڵوێستێكی مەردانەی نەتەوەیی و مێژووی بوو وە بە وڵاتانی دەوروبەری وت كوردستان هێلی سوورەو بۆ هیچ كەس نیە دەستوەربداتە خاكی كوردستان لەكاتێكدا كە كوردستان هیچ پشتگیریێكی وای نەبووە لە دنیادا بەهۆی ئەوەی خاوەنی ناسنامەو دەوڵەتی خۆی نەبووە!، كەواتە بۆ هەر كۆمەڵگایێك كە دابەش كرا بێت و بێ پاڵپشتی نێو دەوڵەتی بێت ئەوا پێویستی بە سەركردەیەكی كاریزمی و تێكۆشەرو چاونەترس هەیە كە بە هەر وڵاتێك بڵێت نا وە سنوری بۆ دابنێت!، تا دەگاتە سەر ڕێرەوی سروشتی خۆی و مافەكانی نەتەوە دەستەبەر دەكات. بەڵام خەمی هەرە قوڵ و برین سارێژ نەبووی گەڵی كورد خیانەتكارانی ناوەخۆیەتی كە بەدرێژایی مێژوو كوردیان بەش كردووەو نەیانهێڵاوە كورد بگات بەم مافە رەوایەی كە ببێتە خاوەن دەوڵەت! بۆیە جێی ئاماژە پێدانە كە سەرۆك بارزانی وەك رابەرو سەركردەیەكی خەمخۆر بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بووە كە ئەم دابەش بوونەو كێشەی نێوان براكان نەهێڵێت وە جوهدێكی زۆری پێشكەش كرد تا كوردستان گەیشت بە كەناری دڵنیایی و ئارامی بۆیە بۆ پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان هیچ كەس ناتوانێ لەم رۆڵەی مەرجەعی سیاسی گەورەی كورد كەم بكاتەوە تەنانەت بەخستنە مەترسی گیانی خۆی و بنەماڵەی رووبەڕووی چەندان مەترسی راستەقینە بۆتەوە تەنها تا پاشەكشە بكات لەو مافە رەوایەی كە سەدان ساڵە لەم نەتەوە ستەملێكراوە زەوت كراوەو وەك كاڵایەك سەیركراوە !؟ وڵاتانی وەك ئەمەریكا تەنها بۆ بەرژەوەندی و خزمەت كردنی ئەجێنداكانی خۆیان میللەتانیان بەكارهێناون بەو شێوەیەی كە ویستویانە بۆیە كاتێك سەرۆك بارزانی وەك سەركردەیەكی كاریزمایی دڵسۆزانەو چاونەترسانە رووبەڕووی ئەم ئەجێندایانە دەبێتەوە و دەڵێ نا بۆ هەر هێزێك لەدنیادا كە بیەوێت كورد لە مافی هاوڵاتی بوون و ناسنامە بێبەش بكات! ئەوە كارێكی ناوازەو مەزنە هەردەم بەبەرزی دەمێنێتەوە! دەگمەنن ئەو جۆرە سەركردانەی كە بتوانن بە دنیای سەرمایەداری سیاسی مافیایی جیهانی بڵێن نەخێر!! وە گیانی خۆی گیانفیدایانە بخاتە مەترسی لەپێناو بەدیهێنانی ئەم خەونەو مافە رەوایەی گەلێكی ستەمدیدە وە دروست كردنی شورەیەك بۆ نیشتیمان كە هیچ كام لە وڵاتانی داگیركار نەتوانن سنور ببەزێنن و هێرش بكەنە سەر خاك و نیشتیمان كە ئەمەش بەشێكی پەیوەندی بەوە هەیە كە پێشەوای كورد بارزانی باوك لەپێناو پاراستنی شەرەف و ناسنامەی گەلی كورد و سەربەرزكردنی ڕووبەڕووی گەورەترین نسكۆو مەترسی بۆتەوە، وە لەوكاتانەی كۆماری كوردستان دووای 8 مانگ لەلایەن ئیران و ئەمەریكا لەناو دەبرێت و پێشەوای كورد قازی محەمەد بەرەو پەتی سێدارەدان دەبرێت دەڵێت (ئاڵای كوردستان لە دەستێكی ئەمیندایە) كە مەبەست لێی مستەفا بارزانی بوو. هەر لەوكاتدا كاتێك ئەرتەشی ئیران داوای نەمر چەككردنی كورد لە پێشەواو سیمبولی كورد مستەفا بارزانی دەكات بەڵام تەسلیم نابێت و بە چەكێكی سادە ڕووبەڕووی ئەرتەشی سوپای ئیران دەبنەوەو بەدەم شەرەوە داستانێكی گەورەی نەبەردی و مەردانەی مێژوویی تۆمار دەكەن و چەندین شەهیدو قوربانی بەخت دەبن لەپێناو رزگاری و سەربەخۆیی و سەربەرزی كورد ئینجا پاشەكشە دەكەن بەرەو باشوری كوردستان، هەمان شێوەی شۆرشی لیبیای عومەر موختار دژ بە داگیركاری ئیتالیا لەپێناو گەلەكەی قارەمانیێكی نەبەردی و مێژووی تۆمار دەكات و دوواجار لیبیا ئازادو سەربەخۆ دەبێت. ینیمان لەكاتی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان بەر لە ئاغاكانیان دژ بە سەربەخۆیی كوردستان وەستانەوە!! لەكاتێكدا سەرۆك و مەرجەعی سیاسی نەتەوەی كورد مسعود بارزانی لە هەڵوێستێكی جوامێرانەو مەردانەدا وەك رێبەری نەتەوەیی لەكاتی ریفراندۆم تەحەددای تەواوی وڵاتانی دنیای كرد تەنها لەپێناو راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان تا چیتر ئەم گەلە بێ شورەو پشتیوانی نەمێنێتەوە! بەدنیا راگەیەندرا كە گەلی كورد دەتوانێ خۆی بەڕێوە ببات و دەبێت خاوەنی ئاڵای خۆی بێت لەڕیزی تەواوی ئاڵای وڵاتانی دنیا وتی: هیچ حیسابێك بۆ رەئیا هیچ كەس یا وڵاتێك ناكرێت بیەوێت كورد بێ وڵات و هەمیشە بەژێردەستەیی بمێنێتەوەو بەكاربهێنرێت!. وە بۆ هەتاهەتایی كەركوكی وەكو هەر شارێكی دیكەی كوردستان هەولێرو سلێمانی و دهۆك و هەلەبجەو مهاباد و شنۆو سەقزو ساپلاغ و ئورمیەو ئامەدو قامیشلۆو عەفرین و كرمانشان بەخاكی كوردستانی ناساندو كردی بە تاپۆیێكی رەش و جێگیری كرد بەبێ گوێدانە هیچ فشارێكی ناوخۆیی و دەرەكی!! وە هیچ كەسێك یا حكومەتێك ناتوانێ ئەم ئەنجامەی ریفراندۆم هەڵبوەشێنێتەوە كە میللەتی كورد بڕیاری چارەنووسی خۆی داوەو لە رۆژهەڵات و رۆژئاواو باكوری كوردستان هاتنە سەر شەقامەكان و بەچاوی پڕ ئەسرین و ئومێدەوە ئاهەنگیان گێرا بۆ ریفراندۆم! كە ئەمە هەڵوێستێكی نەبەردانەو تێكۆشانی سەرۆك و مەرجەعی هەر چوار پارچەی كوردستان مسعود بارزانی بوو. بەڵام ئەم خۆشیەی گەلی كورد بە خیانەتێكی گەورەو رەش لە كوردو كوردستان لە 16ــی ئۆكتۆبەردا وەڵام درایەوە!!؟ نزیك بوو شەڕی ناوخۆیی و دوو ئیدارەیی لێبكەوێتەوە بەڵام بەهۆی پشودرێژی و هەنگاونانی حەكیمانەو لەسەر خۆی سیمبولی گەلی كورد بارزانی بۆ پاراستن و یەكڕیزی كوردو خوێن نەڕشتن بوو بەڕێگر لە پیلان و ئامانجی دوژمنان و خیانەتكاران! وە پیلانەكە خرایە مەزبەلەی مێژوو! بۆیە بەدڵنیاییەوە تەواوی ئەوانەی نەیانتوانی دەنگ بە بەڵێ بدەن یا كەمتەرخەم بوون تەواو هەست بە ئازاری ویژدان دەكەن بەرامبەر بە نیشتیمان و نەتەوەی كوردو نەوەی داهاتوو، وە گەر بێت و لە ئێستادا ڕاپرسیێك بكرێت یا دووبارە دەنگدان بكرێتەوە بۆ ریفراندۆم بێ شك تەواوی دەنگەكانی میللەتی كورد بە بەڵێ دەبێت جگە لەكەمینەیەكی زۆر كەمی نیشتیمان فرۆش كە پەروەردەی دەستی دوژمنانی كوردن و هەمیشە بە نۆكەریكردن بۆ بێگانە ئامادەن بە جاشایەتی ژیاون و بە سەرشۆری سەر دەنێنەوە!!. وە ئەنجامی ریفراندۆمیش لەهەر كات و ساتێكی لواودا ئامادەیەو نەتەوەی كورد دەگەیەنێتە ئامانج و مافی راستەقینەی سەدان ساڵەی!