هەموو هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی ، بۆ شكست پێهێنان بە پیلانگێریی دژی رۆژئاوایی كوردستان ..
October 12, 2019
وتار و بیروڕا
سەرۆك بارزانیی و هاوشێوەی " كۆبانێ و پردێ ، سحێلا " رووبەرووی پیلانگێری رۆژئاوای كوردستان بۆتەوە . هەر لە كاتژمێرەكانی دەستپێكردنی هێرش و هەوڵی داگیركردنی رۆژئاوای كوردستان و سەرۆك بارزانی هاوشێوەی كۆبانی ، پردێ وسحێلا گشت توانا سیاسی و دیپلۆماسییییەكانی خستۆتەگەر لە پێناو پاراستنی گەلی كورد لە روژئااوی كوردستان و رێگری لەو پیلانگێرییەی كە بەرامبەر بە رۆژئاوایی كوردستان چَوتە بواری جێبەجێكردنەوە . لە لایەكی ترەوە ، شەڕێكی گەورە سەپێنراو ،ئاڵۆز ،بەڵام نابەرانبەر ، لە نێوان هێزێكی چەپی بێ پشتیوانی دەرەكی كە چەندین ساڵ لەبری جیهان شەڕی تێرۆریستانی داعشی كرد ،لەگەڵ هێزێكی نەژادپەرستی شۆڤێنی توركی تەیار بە نوێترین چەك و دەزگای هەواڵگری و لۆجیستیكی ، شەڕێك بە ئۆكەی یان بێدەنگی زلهێزەكان و بەهەندوەرنەگرتنی لەلایەن دونیای ڕۆژئاوا ، بێهەڵوێستی جەمسەرەكان و شاگەشكەبونی وڵاتانی داگیركاری كوردستان .توركیای ئاكەپەی ئەردۆغان لە ناوخۆی حیزب و وڵاتەكەیدا بە سیاسەتێكی شكستخواردو كە دوچاری لێكترازانە تێدەپەڕێت ،بەڵام لەودیو سنور بە دوای سەركەوتنێكدا دەگەڕێت و لێرەشدا ئەشێت تەنها بە لێدان لە خەونەكانی كورد بۆی بەرجەستەبن .توركیا ی ئەردۆغان ستراتیژی لەسەر بەرنامەیەك داڕێژراوە هەمو گەشەكردنێكی كورد ، لەهەر پارچەیەكی خاكەكەی هەناسەیەك بۆ نەشونما هەبێت ،ئەو بێت و بە پیلان ، بە پلان لە بەینی ببات .كورد لە ڕۆژئاوا بە بەرداشی بەرژەوەندی جەمسەرەكان دەهاڕدرێت ، هەر جەمسەرە لەسەر جەستەی كورد ئامانجێتی ئەوە بچنێتەوە لەگەڵ بەرژەوەندی یەكانگیرە . زۆر لە سەركردەكانی ئەمریكا وەك لیدسی گراهام، نیكی هالیی، لیز چێنی، میت رۆمنێی و چەندان سیاسەتمدارانی تر لە هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی دژی ئەو بڕیارەی سەرۆكی ئەمریكا (ترەمپ)ن، ئەوان پێیان وایە كە كشانەوەی ئەمریكا لە باكووری سووریا رێگە خۆش دەكات بۆ ئەوەی دووبارە داعش سەرهەڵبداتەوە و نفووزی توركیا و رووسیا و ئێران و بەشار ئەسەد زیاتر و زیاتر بێت. ئەوان ئەو پرسیارە لە خۆیان دەكەن كە ئەگەر ئێمە كشاینەوە، كێ ئەو بۆ شایە پڕ دەكاتەوە كە ئێمە بەجێ دەهێڵین؟ پێشتر سەركردەكانی پێنتاگۆن بە بەرپرسەكانی توركیایان راگەیاندبوو كە هێرشی یەكلایانەی توركیا كێشە بۆ توركیا دروست دەكات، پێنتاگۆن پێیان وابوو كە بە هەماهەنگی زیاتر دەتوانرێت سەقامگیری بەدەست بهێنرێت. یەكێك لە سەركردەكانی پێنتاگۆن بە رۆژنامەی (فۆرێن پۆڵیسی) راگەیاند كە ئێمە ئاگادار بووین لە پەیوەندیی نێوان سەركردایەتی سیاسی توركیا و ئەمریكا، بەڵام باوەڕمان نەدەكرد كە ترەمپ رازی دەبێت بە داوای توركیا. ئەو گوتی، هەموو سەركردە باڵاكانی پێنتاگۆن دژی ئەر بڕیارەی (ترەمپ)ن. ترەمپ نایەوێت ببینێت كە سووریا نرخێكی ستراتیژیی هەیە بۆ ئەمریكا، هەروەها ئەو نایەوێت توركیا لەدەست بدات بەتایبەتی كە ئێستا گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێران توندتر بووە، ئەمریكا دەیەوێت هەم توركیا لە ڕووسیا دوور بكەوێتەوە و هەمیش یارمەتیی ئێران نەدات بۆ دەربازبوون لە گەمارۆوە ئابوورییەكان لەسەری كە ئێستا بەهۆیەوە كەوتووەتە ناو بارودۆخێكی دژوارەوە. كوردانی رۆژئاوا ئەمجارە كارتی بەهێزیان لەبەردەستدایە، ئەوان دەتوانن داوای یارمەتی لە ئەورووپا بكەن، بەتایبەتی كە ئێستا توركیا و یەكێتیی ئەورووپا پەیوەندییان باش نییە بەتایبەتی لەسەر مەسەلەی پەنابەرەكان، هەروەها پەیوەندیی یەكێتیی ئەورووپا و ئەمریكاش كەمێك گرژیی تێدایە، ئەوان دەتوانن ئەو هەلە بقۆزنەوە بە سوودی خۆیان. هەروەها ئەوان دەتوانن دەرگای ئەو كەمپانە بكەنەوە كە چەكدارەكانی داعش تێیدا زیندانی كراون بۆ ئەوەی لە شەڕدا بەكاری بێنن، ئەوان دەتوانن نزیكەی ١٠،٠٠٠ چەكدار ئازاد بكەن و ٢٠٠٠ بیانیش لەدەستیان هەڵبێن، بەداخەوە ئەگەر ئەمە روو بدات كارەسات روو دەدات لە سووریا بەتایبەتی و لە ناوچەكە بەگشتی. سەركردە سەربازییەكانی ئەمریكا ئەو مەترسییەیان بە كۆشكی سپی راگەیاندووە. هەموو لایەنەسیاسیەكانی كورد لە چوارچێوەی یەك گوتاری نەتەوەیی هاوبەشدا داوا لە كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتوەكان ، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ، یەكێتی ئەوروپا ، ئیسڕائیل بكەن كە توركیا بەم بڕیاری دەستدرێژیكاریەیدا بچێتەوە و بە زووترین كات خواستی تەماحكارانەی بۆ دەستوەردان لە خاكی وڵاتێكی درواسێی كە سوریایە ڕابگرێت .لەلایەكی ترەوە ـ هەوڵدان بۆ دروستكردنی ناوچەی دژەفڕین لە باكوری ڕۆژهەڵاتی سوریا و پێدانی چوار ملیۆن پەناهەندەكە بە ڕۆژئاوای كوردستان ، تا لەژێر چاودێری وهاوكاری كومەڵەی نەتەوە یەكگرتوەكاندا لە توركیاوە بگوازرێنەوە سوریا و لەوێ ئاسایشیان بپارێزرێت ،تا چیتر توركیا ئەم ئاوارانەی سوریا بۆ مەرامەنەگریسەكانی بەكارنەهێنێت.بەدڵنییاییەوە، ئەم تەنگژەیەی ئێستا لە ئارادایە ڕاگوزەرانە ، دواجار بە قازانجی ڕۆژئاوای كوردستان دەشكێتەوە ، بەدڵنییاییەوە ، هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی چۆن توانیی رێگری لە كەوتنی كۆبانێ بگرێت و ئینجا پیلانگێری دژی هەرێمی كوردستانی لە پردێ و سحێلا مایەپووچ پێهێنا ، لە ئێستاشدا گشت هەوڵەكانی خستۆتەگەر بۆ تێكشكاندنی ئەو پیلانگێرییە و رێگریكردن لە سوپای تورك بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان .