خەمی سەرۆک بو نەتەوەیێکی غەدر لێکراو
October 12, 2019
وتار و بیروڕا
هەڵوێستە نەتەوەییەکانی هێژا سەرۆک مەسعود بارزانی سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بو قوتابخانەی کوردایەتی کە ئەویش ڕێبازی پیروزی بارزانی باوکە سومبولی ڕۆحی نەتەوەییمان
بارزانی سەرۆکێک کە هەمو تەمەنی خوی لە پێناو دوزی ڕەوای کورد دا تەرخان کردووە و تەرخان دەکات و هەرگیز سازش لەسەر مافی ڕەوای نەتەوەکەی ناکات
مێژووی سەدەی ڕابردۆ هەتاوەکو ڕوژی ئەمڕومان سەرۆک مەسعود بارزانی بەردەوام لە خەبات و تێکوشان دا بووە بو بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی نەتەوەکەی و خوی بە خاوەن زانیوە
و هەمیشە لە گەڵ مەینەتی و ئێش و ئارارەکانی نەتەوەکەی دا ژیاوە
و لە کوێدا ستەمێک دەرحەق بە کورد کرابێت لەوێدا ئامادە بووە و هەڵوێستی وەرگرتووە لە دژی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و ڕوبەڕویان بوتەوە
بارزانی هەمو کات هەوڵی داوە ماڵی کورد ڕێک بحاتەوە چونکە دوژمنە دڕندەکانی کوردو کوردستانی زور باش خوێندوتەوە
ئەمەش لەبەر ئەوە بووە کە ئیڕادەی سیاسی نەتەوەکەی بە هێز ببێت و ڕێگری بکات لەو بوشاییانەی کە لە ئاکامی لە یەکترازانی سیاسی هاتونەتە ئاراوە
سەرۆک بارزانی زور هەوڵی دا پڕوسەی ئاشتی لە باکوری کوردستان سەربخات و بو سەرکەوتنی پڕوسەکەش هیچ نەما نەیکات
و هەروەها جەنابیان لە کوبونەکانی دهوک و هەولێردا لە گەڵ هێز و لایەنە سیاسیەکانی ڕوژئاوای کوردستان کوبویەوە کە ئامانج لێی ڕێکخستنی هێزو لایەنە سیاسیەکان بو لە بەرەیێکی نیشتیمانیدا
بەڵام زور بە داخەوە نە لە باکور و نە لە ڕوژ ئاوا گوێڕایەلی ڕێنماییەکانی هێژا بارزانی نەبون
بویەش هەم باکورو هەم ڕوژئاوای کوردستان وا دەبینین ئەمڕو بە چاوی خومان کە چون دوچاری دوخێکی سیاسی ناهەموار ئاڵوز بونەتەوە
ئەمڕوش تاکە ڕێبەر کە لە خەمی دوزی ڕەوای نەتەوەکەیەتی دەبێنین هەڵوێست لە دژی سیاسەتەکانی تڕامپ و ئەردۆگان وەردەگرێت و پەیامی کوردی ڕوژئاوا بە دونیا دەگەیێنێت تاکو ڕێگری بکات لە دەوڵەتێکی ڕەگەزپەرستی وەک تورکیا و خاکی کوردستان داگیر نەکرێت و کوردانی ئەوێ توشی ئازار و ناڕاحەتی نەبن
هەر خودی پەیامەکەی بارزانی لە تویتەکەیدا بو تڕامپ تەعبیر کردنە لە خەمی سەرۆکی نەتەوەیێکی زوڵم لێکراو کە دەڵێت خوێنی کورد زور بە بەهاترە لە چەک و پارە
و دڵنیام لە وە کە پەیامی بارزانی و هەوڵەکانی کاریگەری ئەرێنیان دەبێت لە ئایندەیێکی نزێکدا.
لە کوتاییدا ئەوە دەڵێم کورد وەک نەتەوە ئەمڕو خاوەن ڕێبەرێکی دڵسوز و خەمخور و خو بە خاوەن زانە بو دوزی ڕەوای نەتەوەکەی
و سەنگ و پێگەکەی بارزانی ڵە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی زور هێزە
بویە پێویستە لەسەر ئاستی هەر جوار پارچەی کوردستانیش سەرۆک بارزانی
بە مەڕجەعی باڵای نەتەوەی کورد بزانرێت وەک سەرچاوەی کوردایەتی و کوردایەتی ڕاستەقینەش خوی لە ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمردا دەبینێتەوە.