بارزانیی گەورەترین كۆسپه لە بەردەم داگیركەران و خاكفرۆشانە ...

بارزانیی گەورەترین كۆسپه لە بەردەم داگیركەران و خاكفرۆشانە ...
ئەو ترسەی كە دەیان ساڵە سەرتاپایی داگیركەران و ناحەزانی كوردی بە كۆیلەكانیانەوە داپۆشیووە ئەوەیە كە كە سەرۆك بارزانیی هەمیشە وەك پێشمەرگە سازسی لە سەر مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد نەكردووە ، ساڵ بۆ ساڵ تێكۆشاوە لە پێناو گەرٍاندنەوە و چەسپاندن و بەدیهێنانی ئەو مافەی كە زیاتر لە سەدەیەكە زەوتكراوە ...
سەرۆك مسعود بارزانی”، لە قۆناغە سەختەكانی سەدەی 21 رێگەی نەدا جارێكی تر سایكس پێكۆیەكی تر دووبارە بێتەوە و لە سەنگەرەكانی بەرگری و سنوور و خاكی كوردستانی پاراست و توانی ئەمەریكا و وڵاتانی پێشكەوتووی جیهان بهێنێتە سەر هێڵی پشتیوانیكردن لە هێزی پێشمەرگە بۆ پاراستنی كوردستان، دڵسۆزی و خەمخۆریی ئەو، گەییشتە سەرجەم پارچەكانی دیكەی كوردستان .سەرۆك بارزانی لە دیدگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەسەری پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیەو هەوڵی بۆ دەدات، ئەو هەوڵانەی سەرۆك بارزانی بووە پەیامێك بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە تاكە چارەسەری بنەڕەتی پرسی كورد.
ئەمەی باسی دەكەم راستیەكی حاشاهەڵنەگرە و هەموو جیهان و دڵسۆزان شاهیدی بۆ دەدەن .لە ماوەی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر خاك و واری كوردستان ، پێشمەرگە و سەرۆكی ماندوونەناس ،هێژا مەسعود بارزانی ، گشت هەست و وجودی لەگەڵ پێشمەرگە و لە پێناو پاراستنی خاكی پیرۆزی كوردستان بووە و شەونخۆنی كردووە و كۆشكی سەرۆكایەتی ، ئەو بەرد و سەنگەر و بەرەكانی پێشەوەی شەرٍی نەیاران كورد و تیرۆریستانی داعش بووە ، شانە بە شانی پێشمەرگە گیانبەخشەكان پارێزگاری لە شەرٍەف و شكۆ میللەتەكەی كردووە و هیچ كات بیری لە بەرژوەندی خۆی و كورسیی دەسەڵات لە پێناو خۆی نەكردۆتەوە بەڵكو گشت بوونی و تەمەنی لە پێناو میللەتەكەی بەخشیووە و دەبەخشێت، بۆیە مەحاڵە هیچ سەرۆكی وڵاتێك لە دونیا ، هاوشێوەی سەرۆك بارزانی فیداكار و تێكۆشەر بێت لە پێناو سەرفرازی و بەدەستهێنانی مافە رەواكانی
زیاتر لە حەوت دەیە پارتی دیموكراتی كوردستان خەبات دەكات و تێدەكۆشێت و بە هەزاران كەسی قارەمانی لە پێناو ڕزگاربوونی خاكی كوردستانی لە دەست داوە، ئەوەیش هەموو لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەلی كورد و سەربەخۆیی كوردستان بووە، پارتی بوو ئیرادە و ئوستوورەی داعشی تێك شكاند و لە پردێ و سحێلا رێگری لە حەشدی شەعبی كرد و رێی نەدا بێتە پێشەوە، لە داهاتوویشدا هەر پارتی بەرگری لە خەڵكی كوردستان و دەستكەوتەكانی دەكات و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلی كورد لە بەغدا بە دەست دەهێنێت، بۆیە بۆ ئاوەدانی و گەشەكردنی زیاتر،مێژوو سەلمێنەری ئەو واقیعەیە ، هەر كاتێ‌ پارتی بەهێز بووە، پێگەی كورد لەوپەڕی بەهێزیدا بووە، بە هۆی بەهێزیی پارتییشەوە، كوردستان بەرەو دەوڵەت و سەربەخۆیی هەنگاوی ناوە.كوردستانێكی بەهێز لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەبێت، مێژوویش سەلماندوویەتی هەر كات پارتی بەهێز بووبێت، كوردستان بەهێز بووە، هه‌ر بۆیە پشتیوانی سیاسەتە نەتەوەییەكانی سەرۆك بارزانین.پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە ئەو حیزبە بووە، كە كەسانێكی ناردووەتە حكوومەت و پەرلەمان خزمەتكاری میللەتی كوردستانن بۆ هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگا، لە ڕابردوویشدا بە جێبەجێكردنی پڕۆژە پێشەنگ بوون.مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییە كە لە هەر شوێنێك پارتی باڵادەست بێت ،ئەوا كارەكانیان زۆر بە باشی جێبەجێ كردووە، بە دڵنیاییەوە لە چوار ساڵی ئاییندەدا، پارتی پڕۆژەی ستراتیژیی دەبێ و كوردستان بەرەوە پێشكەوتن و سەركەوتن هەنگاو دەنێ‌..
بۆیە ، بینیمان دوژمنانی كورد هەموو جۆرە چەكی كۆمەڵكوژ و تاوان و قرٍكردن و پیلانگێری و كودەتا و دەبابەی رووسی و ئەمەریكی و بریتانییان بە درێژایی مێژوویی خەباتی بێوچانی پارتی و بارزانیی تاقیكردەوە ،بەڵام نەیانتوانیی و ناتوانن ئیرادەی لە بن نەهاتوویی گەلی كورد لاواز بكەن لەو ئامانجە و رێبازە كوردپەروەر و نیشتیمانپەروەرییەی كە سەرۆك بارزانیی گرتۆتییە بەر ...
Top