هوکاری گرژی و ئالۆزیەکانی ئێراق چیە؟
October 8, 2019
وتار و بیروڕا
چەند رۆژێکە گرژی و ئالۆزیەکی زۆر لەئێراقدا دروست بوە .هەندێك دەلێن ؛ئەمە خوپیشاندانی خۆرسکی جەماوەریە دژی گەندەلی ،هەندێکیش پێیان وایە ئەم گرژی و ئالۆزیانە دەرهاوێشتەی نزیک بونەوەی ئێراقە لەولاتی سین، هەندێکیش بەپێچەوانەی ئەمەوە باس لەوە دەکەن گوایە ئەم خوپیشاندانە دژی ئێرانە ! من پێم وایە ئەگەر بەوردی لەسەر رووداوەکان بوستین و خوێندنەوەیەکی لوژیکیانە بۆ شوێن و شێوازی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکان و ،ئەو هەلوێستە سیاسیانە بکەین کە هەندێ هێز لەئاست خوپیشاندانەکان نواندیان .ئەوە دەگەینە ئەو راستیەی کە پێشترو بۆ هەندێ ئامانجی دیاریکراوی سیاسی نەخشەو پلان بۆ خوپیشاندانەکان دارێژراوە .واتە خوپیشاندانەکان نەپەیوەندیان بەبرسێتی خەلک و گەندەلیەوە هەیە .نەپەیوەندی بەسەردانی عادل عەبدولمەهدی و شادنی فراوانی ئێراقیەوە هەیە بۆ ولاتی سین .نەسەرهەلدانێکیشە دژی هەیمەنەی ئێران لەئێراقدا . کەوتە پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە چ هێزو لایەنێک نەخشەو پلانی بۆ خوپیشاندانەکان دارشتووە و ئامانجیشیان چیە ؟!من پێم وایە بۆ ئەوەی ولامێکی لوژیکی و ئەقلانی ئەو پرسیارەمان دەستکەوێت .دەبێت بگەرێینەوە بۆ چەند حەفتە بەر لەئێستاو، هەلسەنگادن بۆ چەند هەنگاوێکی بکەین کە لەم ماوەیەدا لەلایان عادل عەبدولمەهدیەوە هاوێژران لەپێناو باشکردن و راستکردنەوەی بارودوخی ئێراق وەکو ولاتێکی خاوەن سەروەری . دیارە عادل عەبدولمەهدی وەکو سیاسیەکی سەردەمیانەو میان ڕەو لەگەل تۆخکردنەوەی ناکوی تائیفی و مەزهەبی و نەتەوەییدا نیەو، پێی وایە پێویستە هەموو ئێراقیەک بەبێ جیاوازی لەچوارچێوەی دەستوردا لەماف و ئەرکدا یەکسان بێت .لەسەر ئەم بنەمایەش سیاسەت و بەرنامەی حکومەتەکەی دارشتووەو ،بەجدیش کاری لەسەر کردوەو دەکات . هەر بەم ئاراستەیەدا دووهەنگاوی دیار و کاریگەری ناوەو کارکردنیش لەسەریان بەردەوامە .یەکەمیان ئەوەیە کە زۆر جدیە لەوەی کە دەبێت کێشەو ناکوکیەکانی نێوان هەولێرو بەغدا لەچوارچێوەی دەستوردا چارەسەر بکرێن .لەو بارەوە زۆر هەنگاوی جدی ناوە .هەموو ئەو بریارە شوفینیانەی هەلوەشاندەوە کە لەلایان عەبادیەوە دوای شازدەی ئوکتوبەر دژی کوردو هەلوەشانەوەی قەوارەی فیدرالی باشور دەر کرابوون .هەروەها دەرفەتێکی باش و گونجاوی بۆ هەولێرو بەغدا رەخساندوە تا لەرێگای گفتۆگۆوە کێشەکان چارەسەر بکرێن .بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی هەولێرو بەغدا گفتۆگۆکان قوناغی باشیان بریوەو هەردوولا لەرێککەوتنی کوتایی نزیک بونەتەوە .هەنگاوی دووەمیش ئەوەبوو کە بۆ نەهێلانی نگەرانیەکانی سوننەو چەسپاندنی یاسا لەناوچەکانی باشورو ناوەراستدا کومەلێک بریاری بۆ بەرتەسک کردن و سنوردارکردنی حەشدی شەعبی ناوە وەکو لادانی ئەبو مەهدی موهەندس لەسەرکردایەتی ئەو هێزە کە لەلایان ئەمریکاو ولاتانی ناوچەکەوە بەتیرورست ناسراوەو ،زۆر دژی پێکهاتەی سوننە بوو .دیسان بڕیاری ئەوەیدا کە دەبێت حەشدی شەعبی بچێتە ژێر فەرمانی وەزارەتی بەرگری و لەچوارچێوەی ئەو وەزارەتەدا بمێنێتەوە .ئەمە لەسەر ئاستی ناوخۆیی . لەسەر ئاستی نێودەولەتی و ناوچەکەشەوە لەپێناو گەرانەوەی شکۆ بۆ ئێراق وەکو ولاتێکی بەهێزو خاوەن سەروەری ،عادل عەبدولمەهدی سیاسەتێکی واقعی و سەرکەوتوانەی دارشت و کاری لەسەر کرد .بەم تێگەیشتنە سەردانی ولاتی سعودیای کردو لەرووداوەکانی بوردمانکردنی دامەزراوە نەوتیەکانی ئەو ولاتەدا هەلۆیستێکی واقعی و ژیرانەی نواندو زۆر رێکاری تۆندی گرتەبەر بۆ بەرتەسککردنی جموجولەکانی حەشد لەسەر سنورەکانی ئەو ولاتە . هەموو ئەم هەنگاوانە ئاماژەی رۆنن بۆ ئەوەی کە بەپەیرەوکردنی ئەم سیاسەتە عادل عەبدولمەهدی دەتوانێت ئارامی و ئاشتی کومەلایەتی و پێکەوەژیان بۆ خەلکی ئێراق بگەرێنێتەوە . دەتوانێت پەیوەندیەکانی ئێراق لەگەل ولاتانی ناوچەکە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و رێزگرتنی بەرامبەر رێک بخاتەوە .دەتوانێت ئێراق بباتە ئاستێک کە چیتر ولاتانی ناوچەکە وەکو پاریزگارێکی ولاتەکانیان مامەلە لەگەل سەرۆک کومارو سەرۆک وەزیرانی ئێراقدا نەکەن . بێ گومان ئەمە تەواو دژی ناکوکە لەگەل بەرژەوەندیەکانی ولاتانی ئەقلیمی و هاوپەیمانەکانیان لەئێراقدا .بویە لەپێناو ئەوەی کە ئێراق وەکو خانویەکی بێ دەرگاو پەنجەرە بویان بمێنێتەوە وەکو ئەوەی لەسەردەمی مالکی و عەبادیدا هەبوو ، هەموو رێگایەک دەگرنە بەر تا بتوانن یان عدل عەبدولمەهد لا بدەن و حکومەتەکەی هەلوەشێنن ،یان بەلای کەمەوە ناچاری بکەن دەستبەرداری ئەو سیاسەتە بێت . بەلەبەرچاوگرتنی ئەم هەموو راستیانە دەگەینە ئەو باوەرەی کە ئێران و هاوپەیمانەکانی بەبیانوی دژایەتیکردنی گەندەلی ،نەخشەو پلانیان بۆ خوپیشاندانەکان دارشتووە .ئەوەی زیاتر ئەم بوچوونە لەراستی نزیک دەکاتەوە ئەوەیە دوو سێ رۆژ دوای سەرهەلدانی خوپیشاندانەکان هاوپەیمانەکانی ئێران لەبەغدا (کەخویان داهێنەری گەندەلین لەئیراقدا) داوای هەلوەشانەوەی حکومەت و هەلبژاردنی پێش وەختیان کرد .رەنگە هەندێک لێرەدا ئەو پرسیارە بکەن و بێژن ئەگەر وایە ئیران و هاوپەیمانەکانی لەپشت خوپیشاندانەکانن .بۆلەلایان خوپیشاندەرانەوە دروشم دژی ئێران بەرز دەکریتەوەو وێنەی مەلاکانی ئێران دەدرێنن ! من پێم وایە هەم ئەمەو هەمیش کوشتنی خوپیشاندەران بەشێکە لەو نەخشەو پلانەو ،بۆ ئەوەیە لەلایەکەوە سەرنج لەسەر خویان لاببەن و کەس ئەوان تۆمەتبار نەکات ،لەلایەکی دیکەشەوە بۆ ئەوەیە حکومەت پێی تاوانبار بکەن ،تا شەرعیەت بەدواکاریەکانی خۆیان بۆ روخاندنی حکومەت بدەن .بێ گومان لەم ناوەندەدا هەلۆیستی کوردو سوننەو بەشێکی شیعە تائێستا باش بوەو هەر ئەوەشە وایکردوە حکومەتی عادل عەبدولمەهدی بەبەهیزی بمێنێتەوەو خوپیشاندان سنوردار بکات .بەلام پیدەچێت لەناو هیزە کوردستانیەکاندا (ئەوانەی رۆلیان لەشازدەی ئوکتوبەردا هەبوو ،داوای حکومەتی ئینقازیان دەکرد)هەلۆێستیان تاکتیکی بێت و دوور نیە گۆرانکاری بەسەر هەلۆێستیاندا بێت و بچنە پال هەلۆێستی عەبادی و هاوپەیمانەکانی .بۆ ئەم مەبەستەش چاوەروانی رووداوەکان دەکەن