پێگەی بەهێزی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان..

پێگەی بەهێزی نێودەوڵەتی هەرێمی كوردستان..
ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر مێژوو و خەباتی پر شانازیی ، پێشمەرگە ،مەرجەعی كوردستان و سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬لەسەر هەموو ئاستەكاندا بكەین واتا سیاسی،‮ ‬دیپلۆماسی،‮ ‬ئابووری،‮ ‬سەربازی،‮ ‬ئەمنی‮ ‬كە هەموویان تەواوكەری‮ ‬پرەنسیبی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانین پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬خۆی‮ ‬بەكارهێناوە بەمەبەستی‮ ‬پاراستنی‮ ‬گەل و خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬چونكە دۆزی‮ ‬كورد خاوەن دوژمنی‮ ‬سەرسەختە لەناوچەكەدا ئەمەش سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە و عەقڵانی‮ ‬پێویستە بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لە هەڕەشەكانی‮ ‬عەقڵییەتی‮ ‬ئینكاركردنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬كەواتە لە دووماهیدا بوونی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لە دوێنێ و بۆ ئەمڕۆ و لە ئەمڕۆ و بۆ داهاتوو زەروورەتێكی‮ ‬حاشاهەڵنەگرە ببوو مانەوەی‮ ‬كورد و ناسنامە نەتەوەییەكەی‮ ‬و بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬بارزانی،‮ ‬واتە بەهێزبوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬كورد و كوردستانە لە هەمان كاتدا‮.‬ پارتی و بارزانی خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرین و لە سەر بنەمای کوردایەتی خەباتیان کردووە و قوڕبانی بەخشیوە لە پێناو مەسەلەی ڕەوای نەتەوەکەی بەگشتی و ڕوژێک لە ڕوژان پارتی و بارزانی ئامادە نەبونە و نابن سازش لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکەن و ئەمەو بە هەموو توانایەکیش بەرگریان لێ دەکات و شۆڕش ڕاپەڕینەکانی پارتی و بارزانی جا چ شۆڕشی چەکداری یان شۆڕشی شارستانی لە هەردوو قوناغەکەدا ڕووبەڕووی دوژمنە سەرسەخت و دڕندەکانی گەل و وڵاتمان بونەتەوە و بەرامبەر زوڵم ستەەمکاری دوژمنانی کورد کوردستان وەستاوەتەوە و قوڕبانیەکی مەزنیان داوە کە دەتوانم بڵێم پشکی شێری قوڕبانیدان بەر پارتی و بارزانی کەوتووە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا.
پارتی و بارزانی واتە شۆڕش، بەرخودان،خەبات،قوڕبانیدان لە پێناو سەربەرزی و شکومەندی گەل و نەتەوەکەی، پارتی و بارزانی واتە زامنی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە نێوان پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینی و زمانەکان لە کوردستاندا ، لە هەرکوێی باشوری کوردستان پارتی و بارزانی فەرمانڕەوا بێت لەوێدا ئارامی و ئاسایش و ئاشتی کۆمەڵایەتی و سیاسی جێگیرە و بەرەو پێشڤەچون و گەشەسەندن لە سەر هەموو بوارەکان دا ڕەنگ دەداتەوە بەڵگەی حاشا هەڵنەگریش ئەوەیە کە ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستەڵاتی پارتی و بارزانیدان لە هیچ ڕوویەکەوە بەراورد ناکرێن لە گەڵ ئەو شوێنانەی کە لایەنە سیاسیەکانی تر چەندین ساڵە دەستەڵاتیان زاڵە بە سەریاندا .ئامانجی سەرەکی پارتی و بارزانی هەر لە دەسپێکی خەبات و تێکوشیندا ڕزگار کردنی کورد و کوردستان بووە بە گشتی لە دەست ئەقڵیەتی سیاسی ناسیونالیزمی سەردەست لە ناوچەکەماندا واتە ناسیونالیزمی تورکی،عەڕەبی ،فارسی، وە لە بەرامبەر ئەم ئەقڵیەتە سیاسیە ڕەگەزپەرستانە دا کلتوری دیموکراسی هەڵبژارد تاوەکو هوشیاری دیموکراسی بڵاو ببێتەوە لە کوردستاندا بەو پێیەی کە دیموکراسیەت وەک کلتورێکی گونجاو و شیاو بۆ کوردستانێکی فرە نەتەوە و ئایین و زمان وئامانجی سەرەکی لەمەش دا دیموکراسیەت وەک چەکێکی بە هێزی کلتوری و سیاسی بەرامبەر بیری ناسیونالیستی سەردەست بە کار بێت چونکە شەڕی نەیارانی کوردستان تەنها شەڕی سەربازی نەبووە بەڵکو شەڕی مەعنەویشیان لە گەڵ کورد کردووە بە مەبەستی سڕینەوەی بیری نەتەوایەتی لە هزری تاککانی کوردستاندا .
پارتی و بارزانی دەیان شۆڕش و ڕاپەڕینیان بەرپا کردووە بۆ ڕەواندنەوەی ئەو زوڵم و زورداریەی کە لە دژی مەسەلەی کورد و خاکی کوردستان دەکرا شۆڕشی مەزنی ئەیلول و شۆڕشی ۲٦ی گوڵانی نیشتیمانیخواز کە هەتاکو ئەمڕۆش شۆڕشەکانی پارتی و بارزانی بەردەوامن لەم قوناغەشدا وەک قوناغی خەباتی شارستانی و نمونەی هەرە زیندوش ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە بۆ بەرگری کردن لەم ئامانجە پیرۆزە وە پیلانی نەیارانی ناوخو دەرەوەی کوردستان لە 16 ئۆکتۆبەر کە مەبەستی نەیاران ڕوخاندنی ئەزمونی باشوری کوردستان بوو بە یەکجاری ،بەرگریکردنی پارتی و بارزانی بوو کە توانییان چوک بە دوژمنە وەحشیەکانی کوردستاندا دابنێن وگەل و وڵاتمان لە شەڕی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بە هندێک کەس و باڵ و خۆفرۆشی ناوخوییشمانەوە بپارێزێت نمونە ، پردێ، سحێلا،تلسقوف. لە دوای‮ ‬ساڵی1979 ‮ ‬كە هاوكاتە لەگەڵ ماڵئاوایی‮ ‬كردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك لە كۆنگرەی‮ ‬نۆیەمی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان بەردەوامی‮ ‬بە خەبات و تێكۆشان دەدات لەسەر رێبازی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر تاكو ئەمڕۆ جەنابیان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬زۆرێك لە تەحەدیات بوویەوە وەك سەرۆكی‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان و وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش هەتاكو ئێستا و توانی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬بپارێزێت بە دیپلوماسییەتێكی‮ ‬بەهێز و سیاسەتێكی‮ ‬حەكیمانە ئەمە و لە خەباتی‮ ‬چەكداریشدا بە هەمان شێوە بارزانی‮ ‬پێشمەرگە ئاسا رۆڵێكی‮ ‬مەزنی‮ ‬بینی‮ ‬هەم لە‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬گۆڕبەگۆڕ‮ ‬و هەمیش لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تیرۆریزم نێودوەڵەتیدا لە ئایندەشدا بارزانی‮ ‬رۆڵ و كاریگەریەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬دەبێت لەنێو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و ناوچەیی‮ ‬و نێوخۆیی،‮ ‬چونكە جیهان بە گشتی‮ ‬وەك تاكە مەرجەعی‮ ‬كورد لە بارزانی‮ ‬دەڕوانێت‮.ئێستا پێگەی دیپلۆماسیی کوردستان لە ئاستی سیاسەتی دەرەوە لە بەرەوپێشچوونێکی زۆردایە.ئێستا هەرێمی کوردستان وەک وڵاتێکی گەورە سەیری دەکریت و لەم چەند ساڵەی دواییشدا لە ڕووی بووژاندنەوەی ئابووری و پێگەی سیاسی بەرەوپێشچوونێکی باشی بە خۆیەوە بینیوەلەكاتێكدا تەنگژەكانی لەگەڵ ئێران و بەربەرەكانی لە بەردەم سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لە ئارادان ، هەرێمی كوردستان وەكو هاوبەشێكی جێی متمانە هەژمار دەكرێت كە دەتوانێت بۆ بەرژوەندیە ئەمنی نیشتیمانی ئەمەریكا جێی بایەخ بێت.شاندێکی زۆری وڵاتان لە ساڵی رابردوو و ئەمساڵیشدا هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، ئەمەش واتایەکی گرینگ دەدات کە پێگەی دیپلۆماسی هەرێمی کوردستان لە ناوچەکەدا روو لە هەڵکشانە و جیهان، هەرێم بە ناوەندێکی گرینگی دیپلۆماسی بۆ ناوچەکە هەژمار دەکات.هەرێمی كوردستان تۆمارێكی سەركەوتووە لە كاركردن لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە تێكشانی داعش و وەكو قەڵایەكی پۆڵایین دژی گرووپە توندڕەوەكان و هەژموونگەری ئێران خزمەت دەكات . لە دنیادا کوردستان بە سیاسەتی خۆی دەنگی داوەتەوە و توانیویەتی لە نێو گەمەی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتاندا جیگای خۆی بگریت و سیاسەتێکی ڕاستەقینە بەردەوام بکات و سیاسەتەکەیان نەبووەتە هەڕەشە بۆ هیچ وڵاتێک، بەڵکو بووەتە ڕێخۆشکەر بۆ ئەوەی وڵاتان ڕووی تێ بکەن و خەڵک لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە پێیویستیان پێی بێت. ئێستا لە نێو سیاسەتی ئەورووپا و ئەمەریکا و ڕووسیاشدا هەرێمی کوردستان توانیویەتی سیاسەتێک بهێنێتە ئاراوە بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە، چونکە خۆگونجاندیش لەگەڵ هەرسێ جەمسەرەکە هەنگاوێکی زۆر باشە." جگە لە باشووری کوردستان هەرسێ پارچەکەی تری کوردستان لە وەستاندنەوەی سیاسەتی دەرەوەدان و پێگەی دیپلۆماسیی سیاسییان هیج نییە و نەیانتوانیوە بۆ خۆیان سەنگێکی سیاسی دروست بکەن، ئەمەش لەم جیهانگێریەدا جێگای ڕەخنەیە و پێویستە کورد لەسەر ئاستی دنیا فشار دروست بکات. ئەمەش وایکردووە پێگەی دیپلۆماسی هەرێم زیاتر بەرەو پێش پچێ."‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
Top