بەهێزبوونی پارتی ،واتا بەهێزبوونی پێگەی كورد لە سەرجەم هاوكێشەكان ..
October 5, 2019
وتار و بیروڕا
بە درێژایی مێژوویی خەباتی دەیان ساڵەی رابردوو هەمیشە وەك قەڵایەكی پۆڵایین بەرگری لە دۆزی كورد و مافەرەواكانی كردووە ، نموونە هەرە بەرچاویش ساڵی 2017 یە كە بو بەرگریی قارەمانە لە پردێ و سحێلا هاوكێشەكەی پێچەوانە كردووە، ژیری و حیكمەت و ئایندەبینیی سەرۆك بارزانییش، حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ئەزموونی حوكمڕانیی كوردستانی لە پیلانی هەڵوەشانەوە و لەناوبردن رزگار كرد و كۆتی ئەو قەیرانە سیاسی و جوگرافی و سەربازی و داراییانەی دوای رووداوە یەك لە دوایەكەكان خرانە سەر كوردستان، بە پشوودرێژی و بەرگەی شۆڕشگێرانە پچڕاند و هەرێمی كوردستان هاتەوە نێو پێگەی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی جارانی.
مێژوو سەڵمێنەری ئەو راستییەیە كاتێ پارتی دیموكراتی كوردستان بەهێز بووە جۆرێك لە سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و خۆشگوزەرانی ڕووی لە هەرێم كردووە و, پێگەی كورد لە سەرجەم هاوكێشە عێراقی و جیهانییەكاندا بەهێزتر بووە. یان لە كاتی بەهێزبوونی پارتیدا هەوڵ دراوە كێشەی كورد لە پارچەكانی تریش چارە بكرێت .لە چەند قۆناخێكی ڕابردوودا ئاسایشی ناسنامەییی گەلی كورد كەوتووەتە مەترسییەوە, بەڵام پارتی توانیویەتی پارێزگاری لێ بكات و, هەرێم بكات بە ناوەندێكی گرنگی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. لە ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریشدا كیانی كورد و ئەم دەسەڵاتەی هەرێم كەوتە مەترسییەوە, بەڵام دووبارە پارتی توانی پارێزگاری لێ بكاتەوە و نەهێڵی ئەو پیڵانە ئیقلیمییە سەر بگرێت كە بۆ سڕینەوەی دەسەڵاتی سیاسیی كورد بوو لە عێراق. دواتر توانی وا بكات هەرێم دووبارە هەستێتەوە و بۆخۆیشی بەهێزتر بێت, وەك ئەوەی بینیمان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا توانی دەنگی زیاد بكات و ببێتە حزبی یەكەم لەسەر ئاستی هەموو عێراق و, هەرێم بەهێز بكاتەوە لە هاوكێشەكاندا. پارتی دەیهەوێت فاكتەرەكانی ئابووری و جیۆپۆلیتیكی و پرسی جەنگی دژی تیرۆر و پرسی كورد لەم ناوچە ئاڵۆزە و ئارامیی هەرێم بەكار بێنێت بۆ سەركەوتن. هەر لەكاتی بەرەی كوردستانییەوە تا دەگاتە دامەزراندنی هەرێمی كوردستان و لەوێدا پارتی قوربانی بە دەنگەكانی دەدات، بۆ دروستنەبوونی لێكترازان تا دەگاتە ئازادیی عێراق و لە پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و تا دەگاتە جەنگی داعش پارتی هەوڵی داوە كۆدەنگیی كورد دروست بكات و بەكاری بێنێت بۆ بەهێزبوونی تەواوی كورد. بۆ نموونە، بینیمان حكوومەتی بنكەفراوانی دروست كرد بۆ ئەوەی دەنگی حزبەكان یەك بخات، هەرچەندە بە زیانی ئەویش بوو. هەركاتێكیش وڵاتانی دراوسێ و جیهان هەوڵیان داوە، یان پیلانیان داڕشتووە بۆ ئەوەی لیكترازان دروست بكەن ئەوا زیانی گەورە بەر كورد كەوتووە. پارتی بۆ دەستەبەركردن و مسۆگەركردن و پاراستنی دستكەوتەكان و بەهێزبوونی كورد دەڕوانێتە كۆدەنگیی كورد.پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵ دەدات تاكی كورد حاڵی بكات لەوەی كە ئەو لایەنانەی كە پابەند نەبوون بە ڕێككەوتنی سیاسی و عورفی سیاسی, یان ئەگەر لایەنێكیش هەوڵ بدات بە دەستوەردانی دەرەكی كیانی هەرێم و بەرژەوەندیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە, ئەگەر دەنگی ئەو بە من بدرێت ئەوا من تەواو ڕووبەڕووی دەبمەوە و ڕێ نادەم هەرێم پەكی بكەوێت و یاری بە ئاسایشی نەتەوەیی بكرێت.هەر كاتێ پارتی بەهێز بوو بێ پێگەی كورد لە سەرجەم هاوكێشە عێراقی و جیهانییەكاندا بەهێزتر بووە. یان لەكاتی بەهێزبوونی پارتیدا هەوڵ دراوە كێشەی كورد لە پارچەكانی تریش چارە بكرێت, بۆ نموونە، پرۆسەی ئاشتی لە باكوور, یان ناردنی هێزی پێشمەرگە بۆ كۆبانی. كەوایە ئەگەر پارتی بەهێز بێت، كورد بەهێز دەبێت."
هەموو ئەو رووداو و پێشهاتانەی كە لە ماوەی رابردوو رووبەرووی هەرێمی كوردستان بۆوە ئەگەر سەركردایەتییەكی زانا و بەهێز و لە خۆبوردوو نەبوایە مەحاڵ بوو بە ئاسانی ئەو قۆناغە سەخت و قەیرانە یەك لە دوای یەكانە رزگار بكات و بگەێنێتە كەناری ئارٍامی .خۆراگری میللەتی كورد و قارەمانی گیانفیدایی هێزی پێشمەرگەی كوردستان نەبوایە بەو پیلانگێرییە قرێژەی كە لە دژی ئەزموونی كوردستان و بە ئامانجی سرٍینەوەی نەخشەی شوومی بۆ كێشرا بوو مەحاڵ بوو شتێكی بە ناوی هەرێمی كوردستان بوونی هەبوایە .دوای ئەم هەموو گوشار و پەلامارانە هەرێمی كوردستان پێویستی بە كار ئەكتەرێكی بەهێز هەبوو تاكو هەرێمی كوردستان لەم گۆشەگیرە ڕزگار بكات ئەویش ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی بوو . لە سەرەتا دەوڵەتمەدار بە سیاسەتێكی حەكمیانە و لێدوانە نەرم و لەسەر خۆكانی توانی وزەیەك بداتەوە بەر گیانی برینداری هەرێمی كوردستان . دواتر دەستی كرد بە هەولە دیبلۆماتیەكانی نێودەولەتی سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی گرنگی ئەنجام دا . توانی زۆر وولاتان بهێنێتە سەر خەت كە نەهێلێت ئەم ئەزموونەی كوردستان لەدەست بچێت كەبەهۆی خیانەتكاری و ڕوداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەر بریاری فرۆشتنی درا بوو . دواتر توانی هەناسەیەك بەر دۆخی ئابووری كوردستان بدات و لەداهاتی ئەو نەوتەی لەدەستماندابوو لەگەڵ داهاتی ناوخۆ . بەبێ پارتی و بارزانی هیچ گفتۆ گۆیەك لەگەڵ هیچ لایەنێكی تری هەرێم بۆ پێكهێنانی حكومەت ناكەین . هەروەها بینیمان ئەوانەی هەموو شتێكیان و خۆیان فرۆشت تا ئەزموونی هەرێمی كوردستان بروخێنن و دەسەڵاتی كارتۆنی كاتی بە سوودی خۆیان بە سپۆنسەری ئاغاكانیان بسەپێنن ،چیان كرد و چیان وەرگرت جگە لە ریسوایی و سەر شۆرشی هیچی تریان بۆ نەمایەوە .. لە بەرامبەردا رووسیا گەورەترین گرێبەستی لەگەڵ حكومەتی كوردستان واژۆ كرد و زڵهێزێكی وەك ئەمەریكا گەورەترین كونسۆڵخانەی جیهانی لە هەولێری پایتەختی كوردستان بەردی بناغەی دانرا و هەموو جیهان جەخت لە سەر حكومەتێكی بەهێز كە لە ئایندەدا بەدڵنییاییەوە دەوڵەتێكی بەهێزی لێدەكەوێتەوە و ئەمەش سەركەوتنی دەوڵەتمەدار رێزدار نێچیرڤان بارزانییە بۆ تێپەراندنی كەشتییی لە نێو تۆفانی زەریاكان بەرەو كەناری دڵنیایی
ئەم دەستكەوتە گەوره یەك لە دوای یەك هاتوونەتە دی كە بۆ خۆراگری هەموو گەلی كوردستانیش دەگەڕێتەوە، دیپلۆماسیەت و ئەزموونی كاری سیاسیی بارزانی فریادڕەس بووە .ئەو واقیعە گرێدراوەی بە بەغدای بەستووینەتەوە، پێمان خۆش بێ و پێمان ناخۆش، ناچاری ئەوەمان دەكات خەباتی هەمەلایەنەی بۆ بكەین، وەك ئەو خەباتە دیموكراسییە سەركەوتووەی بۆ پرۆسەی ریفڕاندۆمی سەربەخۆییی كوردستان ئەنجام درا، تا هەرهیچ نەبێ مافی سەربەخۆیی و ئازادیی كوردستان دەستەبەر بكەین و مافی هاووڵاتیبوون بۆ خەڵكی كوردستانیش مسۆگەرتر بێت.پارتیی ، ئەو رێبازە كوردانەیە كە بە كردەوە كوردایەتی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستی و سازش نەكردنی لە سەر مافەرەواكانی كورد و كوردستان سەڵماند .پارتی دیموكراتی كوردستان ، رێبازێكی خۆرسك و هەڵقوڵاویی ناخی نەتەوەییەكی تونی رزگاریخوازی و سەربەخۆیی خوازیی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستیی و بە هەموو توانایەكەوە و لە پێناو گەرٍاندنەوەی مافەزەوتكراوەكانی بە گژی داگیركەراندا چۆتەوە.بە دریژایی مێژوو و خەباتی نەپساوە و پرشانازیی ئەو هەمو ساڵانەو ئەو قۆناغە جیاجیایانەی بەسەر گەلی كوردستاندا تیپەڕیون بۆ دۆست و دوژمن ڕوون بۆتەوە كە پارتی و سەركردایەتیەكەی بڕیار بەدەستی یەكەم و كۆتایی گەلن و بەبی ئەوان هیچ بڕیاریكی چارەنوسساز و یەكلاكەرەوە نادریت و ناسەپیندریت، چونكە زۆرینەی گەل متمانەی خۆی پیبەخشیون و بە نوینەری ڕاستەقینەی خۆی دەزانن، هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمینەری ئەو ڕاستیەیە كە پارتی و بارزانی بڕیار بەدەستی شەڕو ئاشتین لە كوردستان.بە هەموو جۆریك لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی و گەلە كۆمە لە دژی پارتی و سەركردایەتیەكەی كراوەو هەمو هەوڵیك بۆ لەناو بردن و لاواز كردن و دوورخستنەوەی دراوە، بەڵام چونكە پارتی هەڵقوڵاوی ناو ناخی هەمو تاكیكی ئەو نیشتمانەیە و ڕەسەنایەتی سەرتاپای داپۆشیوە و زۆرینەی خەڵكی كوردستان ئاویتەی بووەو لاوازی پارتی بە نەمانی خۆیان دەزانن نەك لاواز بوون. رۆژ بەرۆژ ڕۆژگار تیدەپەریت و پارتی ڕیشەی زیاتر بە خاكی پیرۆزی كوردستاندا دچیتە خواری و گەیشتۆتە هەمو سوچیكی نیشتمان و تا دیت لە جاران زیاتر بە هیزترو تۆكمەتر دەبیت.هەموو ئەو دەسكەوت و خەبات و قوربانیدانە بی دابڕان و پاشەكشەنەكردنە وسازش نەكردنەی پارتی لەسەر مافە نەتەوەییە ڕەواكان سەلمینەری ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كە پارتی و بارزانی تاكە لایەنی متمانە پیكراوو بە توانای گەیاندنی میللەتن بە هەمو مافە ڕەواكانی و هەرخۆشیان لایەنی بڕوا پیكراوی پاریزەری دەسكەوتەكانن.