(گرژیەکانی عێراق بەرەو کوێ؟)

(گرژیەکانی عێراق بەرەو کوێ؟)

٭ عێراق لەبنەڕەتەوە دەوڵەتێکە لەدەرەوەی ئیرادەوخواستی گەلان و نەتەوەکانی ناوخۆیی دروست کراوەو بەرهەمی ئینتیدابی بەریتانی و بەرژەوەندیەکانیەتی و زیادلە(۱۰۰) ساڵە خەڵکی ئەم عێراقە باجی بەرژەوەندیەکانی بەریتانیاو عەقڵیەتی شەڕانگێزی سیاسیەکانی عێراق دەدات و لە ڕۆژی بوونیادنانیەوە تائێستا ئارامی بەخۆیەوە نەدیوە کەسیش تێیدا نەحەسایەوە

٭ گرژیەکانی ئێستای ئێستای عێراق و ئەو پەککەوتەیەی دەوڵەتی عێراقی تێکەوتوە بەرهەمی زیادلە(۸۰ساڵ) کوشتن وبڕین و جینۆسایدی دەسەڵاتی سوننەو زیاد له(۱٦ساڵ) حکومڕانی پڕلە دزی وفزی وگەندەڵی شیعەیە کەتەنها لەماوەی ئەم شانزە ساڵەدا عێراق بایی(۱٦۰۰ملیار) دۆلار نەوتی فرۆشتوە کەبەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتوەکان و بانکی دەولی ئەو پارەیە دەتوانرا سێ دەوڵەتی لە سفرەوە پێ بونیاد بنرێت

٭ ئەم عێراقە بەو هەموو دزی و گەندڵەیەوە بوە بەووێرانەیەک و هەموو واتاکانی ژیانکردنی تێدانەماوەو ئاسمان و زەویەکەشی بوە بەسەکۆی یەکلایکردنەوەی هاوکێشەو بەرژەوەندیە پێچەوانەکان دەی ئیتر بێگومان دەبێت هاونیشتیمانیەکانی لە ڕەزالەترین دۆخدابژین

٭ سەرتایی خۆپیشاندانەکان بە داخوازی خزمەتگوزاریەکان دەستی پێکرد ئێستا گەشتوەتە ڕوخاندن و لابردنی حکومەتی عێراق و سیاسیە دوڕو مونافیقەکانی وەک موقتەدا سەدریش وەک هەمیشە خەریکن سواری شەپۆلی ناڕەزایەتیەکان دەبن بێگومان ئەمەش ئەگەری ئاۆزترکردنی دۆخەکەی لێدەکرێت و لەبنی ئاگری ئەم داخوازیانەشەوە دەستی ووڵاتانی ناوچەکەو جیهانیش هەستی پێدەکرێت بەڵام ئەوە ئەو ڕاستیە ناگۆڕێت کەئیتر عێراق کەڵکی چاککردنی نەماوەو ئەگەری هەڵوەشانەوەی بەهێزترە تا بونیادنانەوە

٭ بزیسکی ئەم هەڵچون و ئاگری سوتاندن و ڕوخاندنە ڕەنگە بەچەند ڕێگەیەک بەر ئێمەبکەوێت لەئەگەری سازدانی کودەتایەکی سەربازیدا ڕەنگە حکومەت و بوونیادێکی نوێ بۆ عێراق دروست بکەن کە غەرقی دەستوری هەمیشەیی عێراق بکات و دەستورێکی نوێ دابنرێت کە ئەمەش بێگومان بۆ کورد باش نیە
ئەگەرێکی دیکەش بابەتی ئابورییە کە زیان بەهەرێم بگەیەنێت ئەگەر کودەتاش نەرێت ئەوکات ڕەنگە گرفتی دارایی بۆ کورد دروست بکرێت وە توشی قەیرانی دارایی بکرێتەوە لەهەر حاڵەتێکدا دەبێت کورد پلانی ڕووبڕوبونەوەی خۆی هەبێت وە کارتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەبوونی تاپۆی ڕەشی ڕیفراندۆمەوە زۆر بەهێزە بۆیە ئیتر کوردستان بەدیار خێروسەدەقەی عێراقەوە دانانیشێت و بەدەنگێکی دلێر بانگی سەربەخۆیی دەدات

٭عادل عبدالهدی و حکومەتەکەی باجی دزی و گەندڵیەک دەدەن کە ئەمان نەیانکردوەو لەسەردەمی مالیکی عەبادی ئەنجام دراوەو ئێستا کابینەکەی ئەم دەبێتە قۆچی قوربانی .
Top