سەرۆك بارزانی و یەكگووتاری نێوماڵی كورد ، كلیلی سەركەوتن ..
October 3, 2019
وتار و بیروڕا
گشت بانگهێشت و سەردان وكۆبوونەوەكان لە ماوەی رابردوو لە نێوان مەرجەعی گەلی كورد سەرۆك بارزانیی و هێز ولایەنەسیاسییەكان بە یە ئارٍاستە،ئاماژەیەكی روون و گرنگن بۆ یەكگووتاری نێو ماڵی كورد ،بەتایبەت كە چاوەروان دەكرێت ناوچەكە رووبەرووی پێشهات و گۆرانكاریی زۆر ببێتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان ،بە رابەرایەتی بارزانیی بە درێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی و دواتریش هەر دەم هەوێنی یەكبوونی نێو ماڵی كورد بووە و هەمووكات رٍەشماڵێكی بەرفراوان بووە بۆ ئەوەی هەموو كورد لە ژێری دا كۆبنەوە و تێدا داخوازی مافەرەواكانیان بكەن .
لە بەرامبەری دا ، زۆر جاران بەرژوەندی حزبی و شەخستی هەندێك كەس ولایەن و دەستێوەردانی نەیارانی كورد وایكردووە كە پەرتەوازی و لێكترازان بە قازانجی دوژمنانمان بێتە ئارٍاوە و مێژوویی دوور و نزیكیش شاهیدە.
سەقامگیری سیاسی هەرێم كاتێك دێتەدی كە حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان خاوەن یەك تێڕوانین و یەك گوتاری نیشتیمانی بن بۆ كۆی پرسەكان , لە ڕابردوو بەتایبەت ئەو چەند ساڵەی دوایی بینیمان بە هۆی ناكۆكیە سیاسیەكانی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكان هەرێمی كوردستان خزینرایە ناو گێژاوێكی قوڵی ناسەقامگیری سیاسی , بێگومان ئەو ناسەقامگیریە سیاسی یە كاریگەری لە سەر ئەمن و ئاسایشی هەرێم و پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان , بازاڕ و زۆر لایەنی تری پەیوەنددار بە ژیانی تاك بە تاكی هاوڵاتیانی هەرێمەوە جێهێشت , هەروەها كاریگەری لە سەر سەنگ و قورسایی كورد هەبوو لە بەغدا و كوردی لە یەك دەنگی و یەكگوتاری بەرەو فرە گوتاری و پەرتەوازەیی برد كە ئەمەش بە زەرەی بەرژوەندیەكانی هەرێمی كوردستان شكایەوە .
بەڵام لە ماوەی رابردوو ، گۆرانكاری زۆر لە پەیوەندی هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هاتۆتە ئاراوە و بە تایبەت دوای رێوەرسمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرەتایەك بوو بۆ ڕەخساندنی ئەو سەقامگیریە سیاسیەی هەرێم كە كۆتا جار حزبەكان لە كەلی شەیتان هاتنە خوارەوە و وازیان لە بایكۆت و پەشیمان بوونەوە لە ئیمزاكانیان هێنا كە حەوت مانگە خەڵك چاوەڕوانە لێیان تا بەرهەمی هەڵبژاردنی 30ی 9/2018 بدوورنەوە , بەمەش وای كرد سێكوچكەی حزبە گەورەكان پارتی , یەكێتی, گۆڕان ئامادەبن و دەست بۆ كاندیدەكەی پارتی مەسرور بارزانی بۆ بوون بە سەرۆكی حكومەت بەرز كەنەوە و متمانەی پێ بدەن .هەرێمی كوردستان بە هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت بەرەو یەكگوتاری لە ئاستی نێوخۆیی و دەرەوە هەنگاو دەنێ , ئەمەش سەقامگیری سیاسی دێنێتە ئاراوە , ئاخر ناسەقامگیری سیاسی فەوزا درووست دەكات , لە هەبوونی فەوزاش كەلێنەكان گەورە تر دەبن و دەرفەتی گەندەڵی , حوكمی مافیایی بۆ زۆر كەس دەڕەخسێنێ كە وەك دڕندەیەكی كەڵپەر ئەستورو چڕنوك تیژ خۆیان مەڵاس دەن سود لە پەرتەوازەیی ناو ماڵی كورد وەرگرن و فرسەتی بۆ بهێنن.ئەوەی ئێستا لەعێراقدا روو دەدات بارودۆخێكی نائاساییەو ئەگەر بەشێوەیەكی حەكیمانە و بەپلانێكی سیاسی ستراتیجی مامەڵەی لەگەڵدا نەكرێت مەترسیە بۆسەر سیادە و ژینگەو بارودۆخی عێراقیەكان بەهەموو پێكهاتە مەزهەبی و نەتەوەیی و سیاسیەكان، لەبەرئەوە وای دەبینم كە گەلی كوردو سەكردایەتی سیاسی پێوسیستیان بەوە هەیە كە لێكتێگەیشتن و هاوكاریەكی باش هەبێت لەنێوانانیاندا.بۆ ئەوەی ئەم قۆناغە بەسەركەوتوویی تێبپەرێنین و پێگە سیاسیەكانی حكومەتی هەرێم تیایدا بەهێز بیـَت و دەست كەوتی زیاتری ئابوری و سیاسی بۆ كوردستانیەكان مسۆگەر بكەین و هەنگاوێك زیاتر بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەگەورەكە و مافە دەستوورییە كانمان بهاوێژین..