كوردایەتی و ستراتیژی نەگۆرٍ ونەتەوەیی ..

كوردایەتی و ستراتیژی نەگۆرٍ ونەتەوەیی ..
پرۆگرامی پارتی لە دەستووری دەوڵەتێک دەچێت، نەک بەرنامەی کاری پارتیێکی سیاسی، چونکە هەر لە کۆنگرەی یەکەمی پارتیدا، پرۆگرامی پارتی، وێنەیەکی کۆمەڵگایەکی خوازراو پێشکەش دەکات لەگەڵ دیاریکردنی هەڵوێست بەرامبەر گشت پێکهاتەکانی دەوڵەت و بابەتە سەرەکییەکانی ژیان، وەک: جۆری حوکمڕانی، هەڵبژاردن، کاری رێکخراوەیی، پەروەردە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، ئابووری، مافەکانی ئافرەت و منداڵ و لاوان، زامنکردنی ئازادیی ئایینی و پاراستنیان.. هتد پارتی ئارمانجێکی گەورەتر و پیرۆزتری هەیە، کە ئارمانجی ڕزگارکردنی کوردستان و سەربەخۆیی و ئازادیی کورد و کوردستانیانە، کە بە بەردەوامی لە بڕگە سەرەتاییەکانی پرۆگرامی پارتیدا جەختی لەسەر کراوە، ئەگەرچی دروشمی ڕاگەیەندراوی پارتی بریتی بوو لە دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان، بەڵام پارتی و سەرکردایەتیی مێژووییی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو ڕاستییەی نەشاردەوە کە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت ئامانجی سەرەکیی هەر بزاڤ و شۆڕش و چالاکییەکی سیاسییە..دروشمی سەرەکیی شۆڕشی ئەیلوول کوردستان یان نەمان بوو، ئاشکرایشە کە بەم دروشمە کورتە، سرووشت و ناوەڕۆکی شۆڕشی ئەیلوول و ڕێبازی بارزانی بەرجەستە کرا، ئەویش خەباتکردنە بۆ ڕزگاریی کوردستان و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هەر قوربانیێک لەم پێناوەدا.هەر ئەمەش وایکرد کە بە درێژاییی شۆڕشی ئەیلوول، ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان، بەشداریی بەرچاو و کاریگەریان هەبوو و هەموو کوردستانیان ئەم شۆڕشەیان بە شۆڕشی خۆیان دەزانی و بە ئومێدی گەیشتن بە سەربەخۆیی، خوێنی پیرۆزی خۆیان پێشکەش کرد و هەموو ماڵێک بوو بە پەناگا و پاڵپشتی شۆڕش.ئەمرۆیش، پاش بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، لە کاتێکدا کە سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یان دەبێ بگەین بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان، یان چیتر بەسە ستەم و بێبەشکردن لە مافەکانمان لە چوارچێوەی عێراقێک، کە شکستی خوارد، ببێتە عێراقی هەمووان، هەمان دووبارەکردنی ناوەڕۆکی کوردستان یان نەمانـە. هەر لەبەر ئەوەی پارتی هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونە، بۆیە دۆست و دوژمن سەرەدەریی تایبەت لەگەڵ سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەن و حیساب بۆ هەنگاوەکانی دەکەن. دامەزراندنی پارتی لەسەر دەستی بارزانیی نەمر وەک سەرکردەی نەتەوەیی و هەڵگری ئاڵای ڕێبازی بزووتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەی کورد، ڕێبازی شێخ عوبەیدوڵلای نەهری و شێخ ئەحمەدی بارزانی. بنەما کۆمەڵایەتییەکانی بیرکردنەوەی شێخ عەبدولسەلام بارزانی لە پێکەوەژیانی ئایینی و پاراستنی مافەکانی ئافرەت و پاراستنی ژینگە و دادوەریی کۆمەڵایەتی و کۆڵنەدان و فیداکاری و، ڕەتکردنی هەموو جۆرەکانی ستەم و چەوسانەوە، دوای دووەم جەنگی جیهانی و قۆناغی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی نیشتیمانی و نەتەوەیی، کە بریتین لە دیموکراسی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دامەزراندنی دامودەزگای سەردەمی بەڕێوەبردن و، پێشخستنی تواناکانی لاوان و ئافرەتان و گواستنەوەی کۆمەڵگا بۆ قوناغێکی پێشکەوتووتربەهۆی ئەو ئامانج و ستراتیژە نەگۆرٍەی كە بە درێژایی خەباتی دەیان ساڵەوە ، بەردەوام پارتی و كاروانە پر شانازی و مێژوییەكەی رووبەرووی چەندین پیلانگێری و هەرٍەشەی گەورە بۆتەوە ، بەڵام هیچ كات سازشی نەكردووە و كۆڵی نەداوە ، بەردەوام بووە لە تێكۆشان و خەبات بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی .
پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە و لە رۆژگارە سەختەكاندا بۆتە ئومێدی تازە بۆ تێكۆشەرانی كورد دروست بوو تا بەو هۆی یەوە داكۆكی لە مافە رەوامانیان بكەن بۆیە لە ماوەیەكی كەم بووە قوتایخانەی پێگەیاندنی نیشتیمان پەروەران و چەتری كۆكردنەوەی ستەم لێكراوان كە هەر ئەمەش بوو وای كرد لەسەرەتای دامەزراندی یەوە ببێتە پێشەنگی بزاڤی نەتەوەیی لە مەیدانی خەبات وتێكۆشاندا بێ و داكۆكی و پارێزگاری لە بوون ومانی خەلكی كوردستان بكات بە جۆریەك هەمووكات ئامرازێك بووە بۆ رێكخستن و یەكخستنی توانایەكانی گەلی كوردستان لەگەل ئەوەی زۆر هەروازونشێوی گەورەی بینووە بەلام هیچ كات لە هێنانە دی ئامانج و ئاواتەكانی گەلی كوردستان سلی نەكردووە نەبەسەركەوتن لە خۆبایی بووە نەبە نووشەستیش بێ هیوا بووە كە ئەمەشیان ئامانجی دامەزراندی بووە كە هەموو كات لای پارتی بەرژەوەندنی بالای كوردستان لەسەرووی هەموو بەرژەوەندیەكانی تربووە چونكە لە دیدی پارتی مرۆڤی كورد ئامانج بووە نەك ئامراز كە بەدرێژایی مێژووش هەمیشە دەستكەوتی گەورە لە سەردەستی پارتی بەدەست هاتوون كە رابەرایەتی كردنی شۆرشی ئەیلوول دیارترین نموونەی ئەم راستیەن جگە لە وەی لاپەرەی دێرینی و مێژوومانی رەنگین كردوو بەرگری داكۆكی لە مافە راوەكانی كرد كە سەرئەنجام توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی گەلی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان رێكەوتنامەیەك مۆر بكات كە بریار لە بوون و مافی گەلی كورد بدات وێرای ئەمەش هیچ كات پارتی و دامەزرێنەكەی ئامادە نەبووینە مساوەمە لەسەر مافی كوردستان بكەن بەلكو هەمیشە لەم پێناوەیە دا قوربانیان داوە بابەتی كوردستانی بوونی كەركوك نموونەێكی زیندووە كە نەك ئامادەنەبوون دەست لە كوردستانی بوونی هەلبگرن بەلكو هەمیشە داكۆكیشی لە كوردستانیەتی شارەكەی دەكرد بە جۆرێك چۆن مرۆڤ ناتوانی بێ دل بژیت ئەوا كوردستان وسەرۆكەكەشی بەبێ كەركوك ناژین كەسەر ئەنجام لەم رێگایەدا تووشی ئاوارەیی ودەربەدەری بوو بەلام لەگەل ئەمەشدا توانیان بەسەر كۆسپ وتەگەرەكاندا سەربكەون شكست بە پیلانی دوژمنان بهێن.نموونەی بەرچاویش هەڵگیرسانەوەی شۆرشی پێشكەوتنخوازی گوڵان دوای پیلانگێری بە سەر شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و ئینجا سەركەوتنی ریفراندۆم و شكست پێهێنانی پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر لە سەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە مەرٍامی دوژمنانی كوردی بۆ سرٍینەوەی ئەزموونی هەرێمی كوردستان پوچەڵكردنەوە
Top