پارتی،بارزانیی پێوستییەكی حەتمین بۆ پاراستنی مێژوو،خەبات..

پارتی،بارزانیی پێوستییەكی حەتمین بۆ پاراستنی مێژوو،خەبات..

له‌وه‌ته‌ی كورد شۆڕش ده‌كات پارتی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كات و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و ژیانی خه‌ڵك و شكاندنی داعش و حه‌شد و ڕاوه‌ستاندنی حكوومه‌تی عێراق كاری ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ پارتییه‌ خۆی به‌ خاوه‌نی خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت و خه‌ڵكیش خۆیان به‌ خاوه‌نی پارتی ده‌زانن، پارتی و میلله‌ت دوو ڕووی یه‌ك دراون، تا پارتی ئازاد و له‌گه‌شه‌ و خۆشیدا بێت، میلله‌تیش ئازاده و له‌ گه‌شه‌ و خۆشیدا دەبێت.پارتی لەخەباتی شاخ و شار و دیموکراسیش پێشەنگە لەخەباتی شاخ شۆڕش و قوربانیەکانی سەڵمێنەری ئەوڕاستیەن کە هەزاران شەهیدی بەخشیوە لەپێناو کوردستان،لەخەباتی دیموکراسیش لە بەهاری1991سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند:کەدەبێ هەڵبژاردنێکی ئازاد لەکوردستان ئەنجام بدرێت و خەڵکی کوردستان خۆیان نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن.ئەمانەو چەندین نموونەی تر کە دەیسەلمێنن پارتی پێشەنگی بەدیهێنانی مافی کوردستانیان و دەستەبەرکردنی ئازادی و دیموکراسیە.لەهەڵبژاردنی سالًی 1991وە تا ئەمرٍوً خەڵکی کوردستان لە هەرهەڵبژاردنێک کرابێت متمانەو باوەڕی تەواویان بەپارتی هەبووە و دەنگیان پێ داوە و هەربەحزبی یەکەم کوردستانیش ماوەتەوە،پارتی بە درێژاییی مێژوو هەمیشە پێشەنگ و قوربانیدەری دۆزی ڕەوای کورد و میللەتەکەیەتی و هیچ کەس و ڵایەنێکیش ناتوانێت موزایەدە بەسەر پارتی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانییەوە بکات و پارتی بۆ خەڵک و هاونیشتمانیانی خۆی دروست بووە، هەرواش دەمێنێتەوە و قوربانیدان و خەبات و خوێنی شەهیدانی گەواهی ئەو ڕاستییەن. پارتی هەمیشە جێگەی هیوا ومتمانەی گەلی كورد بووە و، هه‌میشه‌ جێگەی هیوایە و ناهێڵێت دۆخەکە تێک بچێت و پێگە و شوناسی تاکی کورد و هەرێمی کوردستان بە بەرزی ده‌هێڵێته‌وه‌، پارتی‮ ‬وەك جوڵانەوەیەكی‮ ‬نیشتمانیی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬بە رابەرایەتیی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬هەمیشە لە قۆناخە جیاوازەكانی‮ ‬خەباتدا لە پێشەوەی‮ ‬كاروانی‮ ‬قوربانیدان و بەرخۆداندا بووە،‮ ‬پارتی‮ ‬وەكو پارتیی‮ ‬سەرمەشق و پێشەنگ و ئاڵا هەڵگری‮ ‬ناسیۆنالیستی‮ ‬كوردی،‮ ‬لە پێناوەدا هەموو دەنگ و رەنگە جیاوەزەكانی‮ ‬لەخۆگرتووە،‮ ‬بێ گوێدانە ئایدیا و ئاین و مەزەب‮. ‬ئەو قۆناخە ناهەموارەی‮ ‬ئێستەی‮ ‬گەلەكەمان تێیكەوتووە راگوزەرە و بەكۆتا دێت،‮ ‬ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی،‮ ‬لە پای‮ ‬ئەوەدا پارتیی‮ ‬دیموكرات بەردەوامی‮ ‬بە خەبات دەدا و بارزانی‮ ‬ئاسۆ لە بەردەم نەتەوەكەمان و كوردستان دەكاتەوە‮. گەلی كوردستان لە مێژوودا و بەتایبەت لە سەدەی بیستدا قوربانیانیەكی زۆری بەخشییووە ، لە ماوەی ئەو سەدەیەدا، كوردستان دابەشكراوە بەسەر چوار وڵاتدا كە وڵاتدا كە كورد نین و ئەوانەشی دا‌بەشیان كردووە نەك هەر كورد نەبوون بەڵكو ویژدانیان لە ئاست كورد و كوردستاندا خەوتبوو و، كاتێك كورد شەهیددەكرا یان ئەنفال و كیمیا باران دەكرا ئەوان مات و بێ‌ دەنگ وبێ‌ هەڵوێست بوون. بۆیە دوای چەندین ساڵ،وڵاتانی دابەشكەری كوردستان گەیشتوونەتە ئەو باوەری كە گەلی كوردستان بە رەوشت بەرزی و ئاشتیخوازی و پێكەوە ژیانی گشت ئایین و ئایینزاكان و مرۆڤدۆستی و شایانی ئەوەیە كە ببێتە خاوەن سەرەوری و بریاردان و مافی خۆی .‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬‬
كورد لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا، لە ئاكامی ئەو شەپۆلە گۆڕانكارییە خێرایەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گرتۆتەوە یاریزانێكی باش و چاو كراوە بووە، توانیویەتی دەرفەتەكان بخوێنێتەوە و سوودیان لێ‌ وەربگرێت، لە هەرێمی كوردستان ئەزموونێكی سەركەوتووی حوكمڕانییان هەیە، بە شێوەیەك كە هەموو جیهانی سەرسام كردووە، ئەگەر چی جەنگی كورد لە ناو ئاگری جەنگێكی بەردەوامی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە، بەڵام توانیویەتی بە كەمترین زیان و زۆرترین قازانجەوە بەرژەوەندییەكانی خۆی لە ناوچەكەدا بپارێزێت.
سەرٍەرای هەموو ئەو كێشەو ئاریشانەی كە لە ماوەی 28ساڵی رابردوو رووبەرووی دەسەڵاتداری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆوە ، بەڵام كورد پێداگربووە لە سەر بە دەستهێنانی و چەسپاندنی مافەكانی گەلی كوردستان و لە گشت ئەو تاقیكردنەوە و پیلانگێریانەی كە دەرحەق بە باشووری كوردستان و حكوومەتی هەرێمی جێبەجێكران ، بە سەركەوتوویی و سەرفرازی توانی بە دۆست و دوژمنانی بڵێت كە گەلی كوردستان لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی ئامادەیە قوربانیی بدات و رووبەرووی سزای ئابووری و مووچە برٍین و چەندین كێشەی تر ببێتە و هەروەها شكۆمەندی و سەربڵندی گەلی كوردستان پێش هەر شتێكی تر گرنگترە بۆ میللەتی كورد.
‬لە ئـێستەشدا بە باوەڕبوون بە چارەسەری‮ ‬ئاشتیانە و گفتوگۆی‮ ‬هەمەلایەنەی‮ ‬سیاسیانە بۆ پرسە سیاسیەكان لە گۆرەپانی‮ ‬سیاسیی‮ ‬كوردستان و عێراق و ناوچەكە،‮ ‬پارتی‮ ‬وەكو مەزنترین هێزی‮ ‬كوردی‮ ‬و سەرۆك بارزانی‮ ‬وەكو رابەری‮ ‬نەتەوەیی،‮ ‬وەكو پێویستیەكی‮ ‬حەتمی‮ ‬لە گۆرەپانی‮ ‬سیاسیدا دەمێننەوە
Top