هەرێمی كوردستان نموونەی دیموكراسی ..

هەرێمی كوردستان نموونەی دیموكراسی ..

رێبوار حەمەلاو شوانی

هەرێمی كوردستان لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو، بە هۆی پەیرەو كردنی سیاسەتێكی تۆكمە و حەكیمانە و زانستی توانیوێتی لە رووی سەقامگیری و ئاسایشەوە چ بۆ هاووڵاتیانی كوردستان و چ ناوچەكە ببێتە سیمبولی ئارامی و هەروەها ئەو پێكەوە ژیانەی گشت ئایین و ئایینزا و كەمە نەتەوە و پێكهاتەكانی تر نموونەیەكی بەرچاوویی پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان پیشان دەدات لەو بوارەدا لە نێو ناوچەیەكی پر گێژاو و ناسەقامگیردا. بۆ کوردستان لەلایەنی ئەمنییەوە بەهێزترە؟عێراق كە نمونەی دەوڵەتی فاشیلە بەهەموو پێوەرەكان، بەدرێژایی سەدەیەك سەقامگیری بەخۆیەیەوە نەدیوە، گرنگترینیش فاكتەری ناسەقامگیری عێراقیش بریتییە لە مانەوەی دەوڵەتی ناوەندگەرا بەجۆرێك كە ئەم ناوەندگەراییە بووەتە مۆتەكەی مانەوەی عێراقی یەكپارچە بەهەموو كەم و كورتیەكانیەوە، ئێستا هەندێ نمونە باس دەكەین تا ڕوون بێتەوە كە چۆن دووبارە بونیاتنانەوەی دەوڵەتی ناوەندی بووەتە گرفت لەبەردەم سەقامگیربوونی عێراق، ڕژێمی عێراق هەر لەسەرەتای سەدەی بیستەمەوە نەیویستووە گرفتە گەورەكەی كێشەی كورد چارەسەر بكات، بەجۆرێك كە هەر لەسەردەمی یەكەم نەخشەی داگیركاری سایكس – پیكۆ وە لە 1916 تا 2017 دوای ڕیفراندۆم ڕژێمی عێراق دووبارە گەڕایەوە بۆ خاڵی سفر لەچارەسەری بنەڕەتی كێشەی كورد كە بەنزیکەیی تێچووی ماددی كپكردنەوەی شۆڕشی كوردی خۆی لە خەرجی 250 ملیار دۆلار دەدات، هەروەها زیانی گیانی نزیكەی یەك ملیۆن كەس لەهەردوولا، ئەمە جگە لەوەی عێراق لەساڵی 1974 لەگەڵ شای ئێران ڕێكکەوتنی جەزائیریان ئیمزاكرد، كە لەبەرامبەر كپ كردنەوەی شۆڕشی كوردی بەشێكی خاكی خۆی دابە ئێران، هەرئەوەش بوو دواتر بووە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق، پاشان دەوڵەتی عێراق بە نابژیوانی نێودەوڵەتی كۆتایی بە جەنگ هێنا، بەڵام ئەم دەوڵەتە جارێكی تر پەلاماری كوەیتی دا و دووبارە جیهانی ناچاركرد بەزەبری هێز لەو وڵاتە وەدەری بنێن، گەلی كوردیش سود لەو دەرفەتە وەرگرێت حوكومەتێكی لۆكاڵی لە هەرێمی كوردستان دابمەزرێنێ، دواتر پرۆسەی ئازادی عێراق هاتە پێشەوە، ئەو گرفتەی كە چەندین ساڵ عێراق بەدەستیەوە دەیناڵاند، دەبوایا لەو پرۆسەیەدا چارەسەر بكرایا، بەڵام دووبارە ئەمریكا پشتگیری دەوڵەتێكی ناوەنگەرایی لە عێراق كرد، بەمەش دووبارە عێراقی گەڕانەوە بۆ سەرەتای ململانێكان، دووبارە عێراق كەوتەوە ململانێی قەومی و تایفی، بۆیە ئەم عێراقەی دوای سەدام خراپترین جۆری عێراقە، بەڕای من بڕیای ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی كوردستان تاكە ئەلتەرناتیڤ بوو بۆ دروستكردنی دوو دەوڵەتی سەقامگیری عێراق و كوردستان بەوجۆرە عێراق دەبووە لانی كەم عێراقێكی عەرەبی ئیسلامی، تەنها گرفت كە دەمایەوە كێشەی تایفی سوننە و شیعە بوو، كە ئەویش زۆر كاریگەری نەدەبوو لەسەر دەسەڵاتداریەتی ئێستای عێراق، چونكە شیعە دەبووە زۆرینەیەكی ڕەها لە عێراقی بێ كورددا، بەڵام دووبارە هەم عێراق و هەم سیستمی نوێی جیهانی پشتیان لە ئیرادەی گەلی كورد كرد و سێنتراڵیزمی دەوڵەت دووبارە پیرۆز كرایەوە، من بە دڵنیایی دەڵێم كە ئەم دەوڵەتە بەناو فیدراڵی و دیموكراسییەی ئێستا بەهیچ جۆرێ سەقامگیر نابێ و بەردەوام تووشی بەڵای جۆراوجۆر دەبێ، چونكە دووبارە فاكتەرە سەقامگیرەكەی خۆی كردە قوربانی یەكپارچەیی خاكەكەی .لەوانەیە لەرووی ناوخۆییەوە یەکڕیزی کوردستانییەکان کورد، تورکمان، کلد و ئاشووری و تاد.. و بەئاگابوونییان لە هاوکاریکردنی لایەنە ئەمنییەکان و ئاگادارکردنەوەیان لە هەر گومانێک بۆ رێگریکردن لە هەرجۆرە مەترسییەک لەسەر ژیانی هاوڵاتیان و هەروەها بەهێزبوون و دیسپلینی هێزەکانی ئاسایش هۆکار بن. ئەمەش بۆ هەستی بەرپرسیارێتی و نەتەوەیی تاکی کوردستانی بەرامبەر بە کۆمەڵگاکەی دەگەڕیتەوە، بەڵام لە قوناغی ئێستادا ئاسایشی کوردستان لە مەترسیدایە، چونکە هەوڵێکی زۆر بۆ بێ متمانەکردنی هاووڵاتیان بەرامبەربە لایەنە ئەمنییەکان هەیە. ئەمەش بەشێواندنی بیری خەڵک بەرامبەر بە ئەولەویەتی دیموکراسی و ئازادییە کە دوو چەمکی جیاوازن. لەوانەیە گلەیی لە ئاستی دیموکراسی لە کوردستان بکرێت بەتایبەت دوای داخستنی پارلەمان، بەڵام ئازادی لە کوردستان ئەوەندە زۆرە کە دەکرێ پێی بڵێێن پاشاگەردانی و زۆرجار بووەتە هۆی ئەوەی کە هەندێک کەس دژبە بەها نەتەوەییەکانی کوردستان بیقۆزنەوە. ئەگەر ئازادی دەربڕین و چالاکی سیاسی ببێتە هۆی تێکچوونی ئاسایشی وڵات و لەئەنجامدا مەترسی لەسەر کیانی کوردی و ژیانی هاوڵاتییان دروستبکات، دەبێت چوارچێوەی قانوونی بۆ دابنرێت. بۆیە بۆ بەردەوامبوون لە پرۆسەی پێشوەچوونی کومەڵایەتی و سیاسی لە کوردستان. پێشکەوتنی کوردستان لەرووی ئابووری، کولتووری و کۆمەڵایەتی و هاتنی کۆمپانیا بیانییەکان و هەروەها گەڕانەوی کوردی هەندەران بۆ کوردستان پەیوەست بوو بە ئاسایش و سەقامگیری کوردستانەوە نەک دیموکراسی
Top