رفڕاندۆم پێناسەی بوونی گەلان .

رفڕاندۆم پێناسەی بوونی گەلان .

گەلانی ژێردەستە ھەمیشە و بەردەوام ھەوڵی دەستەبەرکردنی ئازادی و ڕزگاری دەدەن، جا بۆیە ھەڵبڕینی دەنگ لەلایەن میلەتەوە دەبێتە دیڤاکتۆیەک و ھیچ کەس ناتوانێت مافی ئەو دەنگەت لێ زەوت بکات.. گەلی کوردستان لە ڕۆژی٢٥/٩/٢٠١٧ بۆ بەدەستھێنانی سەربەخۆیی بە زۆرینەیەکی ڕەھا کە خۆی لە نزیکەی ٩٣% دەدا لە رفڕاندۆمێکی تەواو یاسایی و ئاساییدا پەنجە و دەنگ و ھەستی خۆی بۆ سەربەخۆیی بەرزکردەوە، لە یاساکانی نێودەوڵەتی دا رفڕاندۆم پێناسەی گەلانە لەم ڕوانگەیەوە میلەت دەنگ دەدات ، ھەر میلەتە پەنجەی خۆی بۆ بەڵێ یە یان نەخێر ، بە واتا ھیچ کەس ولایەنێکیش بۆی نیە یاخوود توانای ئەوەی نابێت چ لە ڕووی یاسایی یان دەستووری ماف لە گەل ومیلەتان بستێنێتەوە یا زەوت بکات .. دوای سەرکەوتنە مەزنەکەی رفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ١٦/١٠/٢٠١٧ حکومەت بەغدا بە پێچەوانەی دەستوور و پاڵپشتی چەند وڵاتێکی ھەرێمی بە یارمەتی خیانە تکار و کاڵفامانی مخابن کورد بە ھێرشی سەربازی و ملیشایی وڵامی دەنگی گەلی سەربەخۆخوازی دایەوە ، فڕۆکەخانەی داخست ئابلوقەیەکی تووندی خستە سەر کوردستان ، وێڕای ئەمانە بە شێوەیەکی نایاسایی دادگای فیدڕاڵی ( المحکمە الاتحادیە) ئەنجامەکانی ھەڵوەشاندەوە، کە لە ھیچ شوێنێکی جیھان و نە لە عورفەکانی یاسایی نێودەوڵەتی نەبووە دادگا دەنگی گەل ھەڵوەشێنێتەوە ، رفڕاندۆم پێناسەی بوونی گەلانە ، تەنھا گەل بۆی ھەیە رفڕاندۆم ئەنجام بدات ، ھەر گەلیش دەتووانێت بڵێ( بەڵێ یان نەخێر)، جالێرەدا بەغدا باش باش ئەوە دەزانێت کە دادگای فیدڕاڵی ( المحکمە الاتحادیە) ئەو مافەی نیە بڕیاری گەل ھەڵبوەشێنێتەوە.
Top