بەڵێ- ی کوردستانیان و سەربەخۆی خوازانی کوردستان
September 26, 2019
وتار و بیروڕا
مانگی ئەیلول مانگی شۆڕشە مەزن و پیرۆزەکانی گەلی کوردە کە بارزانی نەمر ڕابەر و سەرکردەی بوو لە سەدەی ڕابردوو ھەر ئەم شۆڕشە کوردستانی گەیاندە ئەم قوناغە بڕ لە سەروەری و دەستکەوتانە کە ئەمڕۆ کوردستان لەسەر ئاستی جیھان ژمارەیە و لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش نەخشە داڕێژە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و دووبارە بارزانی پیرۆزی یەکی تری کردەوە بەبەری مانگی ئەیلولدا و ئەم جارە شۆڕشی سەربەخۆی کوردستان و شۆڕشی دەنگی زیاتر لە ٩٢.٧% ی (بەڵێ) ی کوردستانیان بۆ سەربەخۆی سەروەری کوردستان بەر پاکرد و ھەر ئەو دەنگانە بوونە بناغەی و تاپۆیەک بۆ سەربەخۆیی کوردستان کە ڕۆژانە نزیک دەبینەوە لە ڕۆژی بەرھەمی ئەوە تێکۆشان و ماندوو بوون لە مێژینەیە بەدەست بێنین . تا ئەمڕۆ کوردستان قۆناغی زۆری خەباتی بڕیوە و ڕۆژانی سەختی تێپەڕاندوە و لە ئێستا بە دواوە نزیک بۆتەوە لە سەرکەوتنە گەورەکان و قوناغی کۆتایی ئەویش سەربەخۆیی کوردستانە و ھیچ ئامانجێکی گەورە بێ تێکۆشان و ماندو بوون نایەتەدی چۆن دەستکەوتەکان لە ژیانی مرۆڤدا بێ ماندوو بوون ھیچ قەدر و تامێکی نیە بۆ نیشتیمان و سەربەخۆیی و ڕاگەیاندنی دەوڵەتیش ھەر وایە و بە بێ خەبات ماندو بوون و تێکۆشانی ڕۆڵە دڵسۆزەکانی بەرھەم نایەت . کوردستان ئەمڕۆ ھەموو سەنگ و قورسای یەکی دەوڵتی ھەیە و مامەڵی دەوڵتی لەگەلڕ دەکرێت لە ھاتنی وفودەکانی وڵاتانی جیھان و لە بانگێش کردنی سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیرانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیھان و بە پڕۆتۆکولی فەرمی خۆی لە خۆیدا مامەڵی دەوڵەتێکی سەربەخۆیە . ھەموو کوردستانیەک ئەمڕۆ ئەبێ شانازی بە کورد بوونی خۆی بکات جونکە ئەمڕۆ گەلی کورد نمونەی مرۆڤی بوێر و ئازا دڵسۆز و پارێزەری خاک و نیشتیمان ناسراوە لە جیھاندا چونکە ئەگەر وڵاتانی جیھان خاوەنی تەنھا ھێز بوون کە گەیشتوون بە سەربەخۆیی خۆیان ئێمەی کورد خاوەنی پێشمەرگەی سەربەرزین و ھێزی ئیرادە و ھێزی جەنگ و پێنووس و لەگەڵیشیدا بەسەبرین ئیتر چۆن شانازی بە کورد بوون مانەوە نەکەین ؟
کوردستان ئەمڕۆ زۆر لە ساڵانی پێشتر پێویستی بە کوردایەتی و نەتەوەی بوونە بەڵام نەتەوی بوونێک بە واتای دڵسۆزی و لەخۆبووردەیی بۆ خاک و نیشتیمان و وەلانانی ھەموو ڕق و گلەیەکی ناو دڵ بەرامبەر بە یەکتر لە نێوان ھەموو تاکێکی کوردستاندا ئەگەر ھەبێت لە پێناوی سەرکەوتن و سەرخستنی ئامانج و خواستی کوردستان و گەیشتن بەو ڕۆژەی کە ناسنامەی کورد بوون لە ناسنامەی ھیچ نەتەوەیەکی تر کەمتر نەبێت ئەمڕۆ کوردستان لە قوناغی گەیشتن بە ئامانجەکانێتی و لە پلیکانەکانی کۆتایدایە بۆ بە دەست ھێنانی ھەموو مافەکانی و یەکەمیان سەربەخۆیە کوردستان ناسنامەی خۆی لە ٢٥ ئەیلولدا بە گشت جیھان ناساند و کوردستانیان فەرموویان ئێمە سەربەخۆیمان دەوێت چیتر ھەموو ھەنگاوەکانی کوردستان بۆ بێشەوە دەبێت و ئاوەڕ داانەوەی بۆ مێژوو تەنھا بۆ پەند وەرگرتنە و بۆ دووبارە نەکردنەوەی ھەنگاوە ھەڵەکانە و جیاکردنەوەی دڵسۆز و نادڵسۆزەکانە بۆیە باشترین ھەڵوێست ئەوەیە کە نەتەوەی بین ڕۆژی ٢٥ ی ئەیلول ئەو ڕۆژە مێژووییە کە دەبێت ھەموو کوردێک شانازی پێوە بکات، چونکە دەستکەوتێکە بۆ ئێستامان و بۆ نەوەکانی داھاتوومان ڕۆژی سەروەری کوردستان