کاتێک سەروەری یاسا دەبێتە فریاد ڕەس

کاتێک سەروەری یاسا دەبێتە فریاد ڕەس
پێشەکی دەمەوێت باسی ئەوە بکەم کە دوای ساڵی 1945 ز کە هاوکات بوو لە گەڵ کوتایی هاتنی شەڕی دووەمی جیهانی
دەوڵەتە ئەوڕوپیەکان کوبونەوەیان کرد لە پێناو بەراورد کردنی دوخی گشتی وڵاتەکانیان بو ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامەی و برانن
دوخی وڵاتەکانیان پێش شەڕ و لەگەڵ شەڕ و دوای شەڕی جیهانی چۆنە

هەتاکو بتوانن پلانێکی توکمە دابنێن بو چارەسەر کردنی هەمو ئەو فەڕاغانەی کە هاتونەتە ئاراوە

چونکە شەڕ و نەخاسمە بو شەڕێکی گەورە و ماڵ وێرانکەری وەک شەڕی جیهانی

ئەوە بوو بڕیاریان دا هەمو وزیرەکان بانگ بکرێن و هەر یەکەیان مەلەفی خویان بێنن پێش شەڕ،لە کاتی شەڕدا،دوای شەڕ.

کاتێک ئەو، هەمو مەلەفەیان بینی کە پڕاوپڕن لە کەمو کوڕی و بێسەروبەری هیچ ئومێدێکیان نەما و گوتیان دوخی گشتی وڵاتەکانمان لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەرچووە بە گشتی و ئەو هەمو کێشانە ئەستەمە چارەسەرکردنیان

بەڵام یەکێک لە ئەندامانی کووبونەوەکە هەستایەوە پرسی ئەرێ وەزیرەکانی داد مەلەفی خویان هیناوە؟

گوتیان نەخێر

یەکسەر داوایان کرد وزیرەکانی دا دیش گشتیان بێن بە مەلەفەکانیانەوە

بەڵام ک هاتن هیچ مەلەفیان پێ نەبوو
پرسیاریان لێکرا ئەرێ کوا مەلەفەکانتان؟ بوچی نەتانهیناوە ؟

ئەوان لە وەڵامدا گوتیان ئێمە هیچ مەلەفێکمان نیە
چونکە پێش شەڕو تاکوتایی شەڕ یاسا بە تەواوەتی کاری خوی کرددوە و هیچ کێشەیەکمان نیە.

لێرەوە گەیشتنە ئەم ئەنجامە و گوتیان مادام یاسا ماوە و کێشەی یاساییمان نیە زور بە ئاسانی هەمو کێشەکانی تر چارەسەر دەکرێن

بەڵێ سەروەری یاسا زور گرنگە بو ڕزگار بونی وڵاتان لە ڕوخانی حەتمی و پێشکەوتن و گشەسەندنی هەروڵاتێکیش پەیوەستە بە یاسا سەروەریەوە بە پلەی یەکەم. .
Top